زمان وه‌كو ئامرازێكی كاریگه‌ری توندوتیژی زاره‌كی و تاوانه زمانییه‌كان (جنێو و هه‌ڕه‌شه‌كردن به نموونه)
لاپه‌ڕه 1-11
https://doi.org/10.24271/garmian.2024.11k01
پێشکەوت مەجید محەمەد
پوخته ئەو پەیوەندییەی لەنێوان زمان و كۆمەڵدا هەیە بە كۆمەڵێك یاسای كۆمەڵایەتی و یاسای دادوه‌ری ڕێكخراوە، بە ئامانجی پاراستن و بەردەوامیدان بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و بونیادنانى كۆمەڵگایەكى زمان تۆكمە و باڵاى پڕ لە جواندەربڕبن و دووركەوتنەوە له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌ربڕاوه زمانییانه‌ی، كه توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانی زمانییان لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه زمان دیاریدەیەكى كۆمەڵایەتى و كەلتوورییه، تاكەكان ناچارن بەكارهێنانییەوە و دەبێت بەپێی یاسا دادوه‌ریی و كۆمەڵایەتییەكانى ئەو كۆمەڵه ڕەفتاربكەن و شێوازى قسەكردنیشیان بەپێ ئه‌و یاسایانه بێت، بە پێچەوانەوە دەرچوون لە یاساكان و جێبه‌جێنه‌كردنیان، تاك تووشی توندوتیژی و تاوانی زمانیی ده‌كاته‌وه و به سزایی جۆراوجۆر سزاده‌درێت.







