دڵه‌ڕاوكێی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاردان له‌لای خوێندكارانی زانكۆ

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی زمانی ئینگیزی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی ڕاپەرین، هەرێمی کوردستان – عێراق

3 بەشی پەروەردە و دەرونزانی، کۆلێژی پەروەردەی، زانکۆی ڕاپەرین، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ زانینی ئاستی دڵەڕاوکێی داهاتوو لای خوێندکارانی زانکۆ بە گشتی و بەپێی چەند گۆڕاوێکی دیمۆگرافی، وە زانینی ئاستی بڕیاردان لای خوێندکارانی زانکۆ بە گشتی و بەپێی چەند گۆڕاوێکی دیمۆگرافی هەروەها زانینی پەیوەندی نێوان دڵەڕاوکێی داهاتوو و بڕیاردان، توێژه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بۆ هەر یەکە لە گۆراوەکانی توێژینەوە پێوه‌رێكیان ئاماده‌كردوه‌ بۆ دڵەڕاوکێی داهاتوو به‌ پشت به‌ستن به‌ پێوه‌ری توێژینه‌وه‌ی (شلهوب، 201٦) ‌وه‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌ده‌بیاتی پێشوو، وە بۆ پێوەری بڕیاردان به‌ پشت به‌ستن به‌ پێوه‌ری توێژینه‌وه‌ی (حمد و عبدالرزاق، 201٤) ‌وه‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌ده‌بیاتی پێشوو، سنوری‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتییه ‌له‌ خوێندکارانی خوێندنی بەیانیانی زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، كه‌ پێكهاتوه‌ له (٤٤٤١)‌ خوێندکار‌، دوای ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی سادە (١٥٦) خوێندکارە وه‌ك نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه هه‌ڵبژێردراوه، ‌گرنگترين ئه‌و كه‌ره‌سه‌ته ‌ئاماريانه‌ى به‌كارهاتوون بریتین لە: الفاكرونباخ بۆ ده‌رهێنانى جێگيرى پێوه‌ری به‌كارهاتوو، و (T.test) بۆ يه‌ك نموونه‌ی سه‌ربه‌خۆ و دوو نموونه‌ی سه‌ربه‌خۆ و هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن‌، دوای كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان داخڵ كردنیان به‌ هه‌گبه‌ی ئاماری (SPSS) ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ دڵەراوکێی داهاتوو لای خوێندکاران هەیە و وە بریاردان بە ئاستێکی مام ناوەند بونی هەیە، بەڵام جیاوازی نیە بۆ هەردوو گۆراوی توێژینەوەکە بە پێی گۆراوەکانی رەگەز و پسپۆری وە پەیوەندیەکی لاواز هەیە لە نێوان دوو گۆراوی سەرەکی توێژینەوەکە، له ‌كۆتایدا به‌ پشت به‌ستن به‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ توێژه‌ران چه‌ند ڕاسپارده‌ و پێشنیارێكیان خسته‌ ڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Future anxiety related to decision-making among college students

نوسه‌ران English

هه‌ژار ابراهيم 1
سیڤان إسماعيل 2
بەختیار محمدامین 3
1 سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی زمانی ئینگیزی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی ڕاپەرین، هەرێمی کوردستان – عێراق
3 بەشی پەروەردە و دەرونزانی، کۆلێژی پەروەردەی، زانکۆی ڕاپەرین، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

The purpose of this study is to determine the level of future anxiety among students in general and according to several demographic variables and to determine the level of decision making among students in general and according to several demographic variables. Measuring future anxiety based on the research criterion (Shalhoub, 2016) and relying on previous literature, and for the decision-making criterion based on the research criterion (Hamad and Abdul Razzaq, 2014). This research includes the daily students of Gramian University for the academic year (2023_2024), which includes (4441) students, randomly (156) students were selected as the research sample, and the most important statistical tools used are: Cronbach's alpha was used independently and (T-test) was used for one independent sample and two independent samples, and after collecting the data and entering them into the statistical software (SPSS), the results showed the concern of the students. The future and decision-making has an average level, but there is no difference for both variables in terms of gender and expertise, and finally, based on the results of the research, there is a weak relationship between the two main variables of the research.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

anxiety
future anxiety
decision making