هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌باره‌ی ڕاماڵینی كه‌ندڕی له‌ ئاو‌زێڵی باوه‌شاسوار (توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ جیمۆرفۆلوجیای ئاووهه‌وای)

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی په‌روه‌رده‌، زانکۆی گه‌رمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی زانسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، کۆلێژی په‌روه‌ردەی بنەڕەت‌، زانکۆی گه‌رمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ناونیشانی (ڕاماڵینی كه‌ندڕی له‌ ئاوزێڵی باوه‌شاسوار ) (توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ جیمۆرفۆلوجیای ئاووهه‌وای) توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ هه‌ردوو بواری ئاووهه‌واو جیمۆرفۆلۆجی، چونكه‌ ئاووهه‌وا سه‌ركیترین فاكته‌ری ڕوودانی پرۆسه‌ جیمۆرفۆلۆجیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانه،‌‌هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاووهه‌وا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له‌ زۆروكه‌می قه‌باره‌ی ڕاماڵین چ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌ له ‌دیاریكردنی قه‌باره‌ی ڕاماڵین و جیاوازیه‌ شوێنیه‌كه‌ی له‌ ئاوزێڵی باوه‌شاسواردا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ به‌كارهێنانی وێنه‌ی ئاسمانی(landsat Dem 30m) پرۆگرامی (10.5Arc Gis)‌، هاوكات دراسه‌كردن و دیاریكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی یارمه‌تیده‌رن له‌ زیادبوونی قه‌باره‌ی  ڕاماڵینی كه‌ندڕی. ڕووبه‌ر‌ی ئاوزێڵی باوه‌شاسوار خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ (303.60)كم2. له‌ڕووی باری ته‌كتۆنیه‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی لێواری ناجێگیره‌وه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلێتی عه‌ره‌بی - ئه‌فریقی،له‌زۆنی پێگرده‌كان، توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه،‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاوزێڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ڕاماڵینی ئاوی زۆره‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی وردتر كه‌مترین ڕووبه‌ری ئاوزێڵه‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی (13.57%) ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ڕاماڵینی زۆركه‌م و كه‌مه‌وه‌ له‌كاتێكدا زۆرترین ڕووبه‌ری ئاوزێڵه‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی (86.43%) ده‌كه‌ویته‌ چوارچێوه‌ی ڕاماڵینی ناوه‌ند و ڕاماڵینی زۆره‌وه‌، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌هۆكاره‌كانی (ئاووهه‌وا ، ڕووه‌كی سروشتی ، پله‌ی لێژی و ئاراسته‌ی لێژی، پێكهاته‌ی جیۆلۆجی ) هاوكارن بۆ زۆری قه‌باره‌ی ڕاماڵینی كه‌ندڕی له‌ ئاوزێڵه‌كه‌دا . زۆری قه‌باره‌ی ڕاماڵین كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ڕووی تێكدانی خاك و دروست بوونی كه‌ندڕو بچوكبونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خاك، هاوكات بێهێزكردنی توانای خاك له‌ڕێگه‌ی شۆردنه‌وه‌ی خاك و گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌كانزاكه‌ی .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌باره‌ی ڕاماڵینی كه‌ندڕی له‌ ئاو‌زێڵی باوه‌شاسوار (توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ جیمۆرفۆلوجیای ئاووهه‌وای)

نوسه‌ران English

أحمد عبدالله 1
أحمد علي 2
1 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی په‌روه‌رده‌، زانکۆی گه‌رمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، کۆلێژی په‌روه‌ردەی بنەڕەت‌، زانکۆی گه‌رمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

This research entitled (gully erosion from BawShaswar basin) (A Study of Climate Geomorphology) is a research related to both climate and geomorphology, because climate is the most important factor The occurrence of external geomorphological processes, and climate species play an important role in the amount of erosion, either directly or indirectly. The aim of this study is to determine the strength & size of the gully erosion and its spatial differences in the BawShaswar basin, using aerial images (landsat Dem 30m) program (10.5Arc Gis), while studying and identifying the factors contributing to the increase Presence of central erosion size. The area of BawShaswar basin is (303.60) km2 In terms of tectonic conditions, it is located in the unstable edge area that is part of the Arabian-African plate, in the zone of pegs, the study concluded that, in general, the basin falls within it More precisely, the minimum area of the reservoir (13.57%) falls within the framework of very little water removal While the maximum area of the watershed (86.43%) falls within the framework of central removal and high removal, because each of the factors (climate, natural vegetation, salinity degree and direction of salinity, geological structure) contribute to Large amount of candy removal in the water tank. Large amounts of removal have affected the soil in terms of soil degradation and the formation of nuclei and soil shrinkage, as well as weakening the soil capacity by washing away the soil and transporting some of its minerals

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

ئاوزێڵ
ڕاماڵینی كه‌ندڕی
بێرگسما