گۆڤارى زانکۆى گه‌رمیان له‌لایه‌ن ده‌زگاى (NUR)ه‌وه په‌سه‌ندکرا، دوای هه‌وڵێکی زۆر، له به‌رواری (28ی ئاب) گۆڤاری زانستیی زانکۆی گه‌رمیان له‌لایه‌ن ده‌زگای (NUR) که تایبه‌ته به ڕانکی نیشتمانی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان دانیپێدانرا.
له ساڵی (2017)دا، زیاتر له (120) توێژینه‌وه‌ى زانستیی له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانکۆی گه‌رمیانه‌وه له گۆڤاره‌که‌دا بڵاوکراونه‌ته‌وه و، له‌مساڵیشدا زیاتر له (65) توێژینه‌وه‌ى زانستیی له گۆڤاری زانکۆی گه‌رمیان بڵاوکراونه‌ته‌وه.
به‌بۆنه‌ى دانپێدانانی گۆڤاری زانکۆمان له‌لایه‌ن (NUR)ه‌وه، به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی گه‌رمیانه‌وه پیرۆزبایی له مامۆستایان و توێژه‌رانی زانکۆمان ده‌که‌ین، هاوکات ده‌ستخۆشی له ستافی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤاری زانکۆ و لیژنه‌ى ریزبه‌ندی زانکۆ ده‌که‌ین، که له‌ماوه‌ى رابردوودا لێبڕاوانه ئه‌رکه‌کانیان به‌جێهێناوه، ئومێده‌وارین له داهاتوودا به هه‌موومانه‌وه کاری زیاتر بکه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستی زانستی زانکۆمان.
لینکى گۆڤارى زانکۆ:
له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان وگرنگی ئه‌م گۆڤاره
1- توانی گه‌ڕانی زۆر پرۆفیشناڵه له گۆگل سیرچ دا .
2- ئه‌گه‌ر توێژه‌ر خۆی تۆمار کردبێ له Researcher Gate Google Scholar ئه‌وه ڕاسته‌و خۆ توێژینه‌وه‌کانی له‌و دوو ماڵپه‌ڕه‌دا ده‌رده‌که‌ون.
3- هه‌بوونی هه‌موو جۆره‌کانی سیسته‌می جیهانی په‌راوێزدانان له نێو خودی سایته‌که دایه.
4- هه‌بوونی هه‌موو جۆره‌کانی ئیندیکسین داتا به‌یس XML.
5- بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه له‌م گۆڤاره به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی له نیو سایته‌که‌دا ده‌بێت توێژه‌ر ڕاسته‌خۆ توێژینه‌وه‌که‌ی بڵاو ده‌کاته‌وه.
6- بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ش به‌ش کراو ده‌بێت توێژه‌ر تۆماری ده‌کات له سایته‌که‌دا ده‌بێت به پێی سیسته‌مێکی دیاریکراوه که سایته‌که ده‌سنیشانی کردووه وه‌کو ژماره‌ی وشه‌کانی ناونیشانی توێژینه‌وه ژماره‌ی وشه‌کانی پوخته‌که ژماره‌ی ک‌یی وۆردهکه......هتد ئه‌گه‌ر له‌وه که‌متر بێت گۆڤاره‌که ڕه‌زامه‌ندی بڵاوکردنه‌وه نادات.
7- ناردنی توێژینه‌وه‌که بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به شێوه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی ده‌بێت.
8- دیاریکردنی کاتی ناردنی توێژینه‌وه‌که له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا ئاگادار کردنه‌وه‌ی توێژه‌ر له دواکه‌وتنی کۆتایی مۆڵه‌تی دیاریکراو.
9- پیشاندانی ژماره‌ی بینینی توێژینەوەکه و ژماره‌ی دانلۆدکردنی توێژینه‌وه‌که به شێوه‌ی پی دی ئێف.
10- ده‌رکه‌وتنی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی که زیاتر بینراون یان داونلۆدکراوهن له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی گۆڤار Most Visited Articles.
11- په‌یوه‌ندی گرتن له Contact Us له ڕێگه‌ی فۆرمێکی تایبه‌ته‌وه ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆ وڵامی سه‌رنج تێبینیهکانت ده‌درێته‌وه.
12- سیسته‌می گه‌ڕان براوسکردن به شێوه‌یه‌کی زیره‌ک داڕێژراوه
By Issue | By Subject | By Author | Current Issue | Author Index | Keyword Index
13- توێژه‌ر ده‌توانێ زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو توێژه‌ره به‌شداربووه‌کانی ئه‌م گۆڤار وه‌ربگرێ له فایلێکی تایبه‌تدا.
14- توێژه‌ر توانای وه‌رگرتنی یه‌ک ده‌وره‌ی ته‌واوی هه‌موو توێژینه‌وه‌کان هه‌یه یان کۆپی بکه‌ی به پرینته‌ر به ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گۆڤار. Order Hard Copy of Journal
15- بینینی ژماره وئاماری هه‌موو چالاکیه‌کانFacts & Figures .
16- هه‌موو توێژه‌رێک ده‌توانێ له ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه خۆی تۆمار بکات کۆدی ORCID به ده‌ست بێنی له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه https://orcid.org/
17- هه‌بوونی خزمه‌تگوزاری RSS Feed که خزمه‌تگوزاریه‌که بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌واڵه‌کانی بۆ توێژه‌ره به‌شداربووه‌کانی سایتی گۆڤار به‌م زوانه ئه‌کتیڤ ده‌کرێ.
18- ئه‌م گۆڤاره که په‌سه‌ند کراوه له لایه‌ن ده‌زگای NUR وه خاوه‌نی ISSN و DOI یه.