دوانەی یاخیبوون و شۆڕش لە کۆ بەرهەمی شیعریی )لەتیف هەڵمەت(دا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی سەڵاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
توێژینەوەکەمان بە ناونیشانی (دوانەی یاخیبوون و شۆڕش لە کۆبەرهەمی شیعریی لەتیف هەڵمەت)دا. یاخیبوون و شۆڕش باوەڕێکی قووڵن بۆ گۆڕانکاریگەلی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ڕەوتی ڕۆشنبیریی و هزریی، هەموو ئەمانەش لەپێناو داکۆکیکردن لە هاوسەنگیی و بەدەستهێنانی ئازادی و شادبوون بە ڕزگاریدا دەبن. کۆ بەرهەمە شیعرییەکەی (لەتیف هەڵمەت) هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن و قووڵبوونەوە لە سەردەمە جیاوازەکانی ژیان و ژیواری نەتەوەیەک، کە پێیوایە گیانی یاخیبوون و شۆڕش بۆتە ڕاستییەکی سروشتیی لەنێو ناخی تاکی کورد، بەتایبەت لەو سەردەمانەی کە نەیارانی کورد دڕندە ئاسا گیانی مرۆڤی کوردیان هەنجن بە هەنجن دەكرد لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتی تاکڕاوانەیان. سەرەڕای ئەمانە لەو کۆبەرهەمە شیعرییەی (لەتیف هەڵمەت)دا دوانەی یاخیبوون و شۆڕش هەموو کەڕەتێک گوزارشت نییە لە هەڵچوون و پشێوی و ڕەتکردنەوە و ڕق و توندوتیژی، بەڵکو خودی شاعیر دوانەی یاخیبوون و شۆڕش وەک ڕووبەرێكی بەرفراوان وێنادەکات لەپێناو مانەوە و بەردەوامیبوون و لەیەکتر تێگەیشتن و تێڕامان لە سەردەم و دەوروبەر و جەوهەری ناوەوەی مرۆڤ و گۆڕانكارییەكان .




لەم توێژنەوەیەدا كار لەسەر دوانەی یاخیبوون و شۆڕش كراوە لە كۆبەرهەمەكەی شاعیر (لەتیف هەڵمەت)دا ، یاخییبوون و شۆڕش لەڕوانگەی چەمك و زاراوەكە خراوەتەڕوو،لەگەڵ چەندین پێناسەی جیاجیا باسكراوە ،لەهەمانكاتدا توێژینەوەكەمان خاڵی نەبووە لە دەستنیشانكردنی نامۆبوون كە بنەمایەكە یاخود بڵێن ڕێگاخۆشكەرێكە بۆ یاخیبوون. بۆ خستنەڕووی شۆڕش و یاخیبوون لەكۆبەرهەمەكەی شاعیر چەندین وێنەی جیاجیامان شرۆڤە كردووە . لەئەنجامدا دەتوانین بڵین پابەندبوون (ئینتما )بەهێزبوونی تاك یان كۆمەڵگا بنەمایەكی بەهێزە بۆ ڕەتكردنەوە . پڕەنسیپە زۆرە ملییەكان و سەپاندیان بەسەر تاك هۆكارێكە بۆ یاخیبوون. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Latif Helmet's duality of rebellion and revolution in his collection of poems

نوسه‌ران English

پەروین خضر
كارزان قادر
بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی سەڵاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

Our research is entitled (Latif Helmet's duality of rebellion and revolution in his collection of poems).
Rebellion and revolution are deep beliefs in political, social, cultural and intellectual changes, all in order to defend balance, achieve freedom and enjoy liberation. Latif Helmet's poetry is an attempt to understand and deepen the different periods of life and life of a nation, which believes that the spirit of rebellion and revolution has become a natural reality in the heart of the Kurdish individual, Especially in the times when the Kurdish opponents brutally tortured the lives of Kurdish people in order to maintain their dictatorial power. However, in Latif Helmet's collection of poems, the duality of rebellion and revolution does not always express upheaval, chaos, rejection, hatred and violence. Instead, the poet himself depicts the duality of rebellion and revolution as a broad area for the sake of survival, continuity, mutual understanding and reflection on the time, the environment and the inner essence of man.
In this research, we have worked on the duality of rebellion and revolution in the collection of poet Latif Helmet. Rebellion and revolution are presented in terms of the concept and term, with several different definitions. At the same time, our research has not been empty of identifying the types of rebellion to present revolution and rebellion in the poet's collection; we have analyzed several different images. Consequently, we can say that intimacy is the strengthening of the individual or society as a strong basis for rejection. Many national principles and their imposition on the individual are a cause of rebellion.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Rebellion
Revolution
Latif Helmet
Change
Alienation