ڕەمزی گیانداران لە پەراوێزی کەسێتیی مرۆڤدا بە نموونەی پەند و قسەی نەستەقی ناوچەی کەرکووک و گەرمیان

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
گیانداران بە درێژایی مێژووی شارستانیەتی مرۆڤایەتی هاوڕێیەتی کۆنیان لەگەڵ مرۆڤدا هەبووە تا وای لێهاتووە بەشێکی زۆریان کراون بە ڕەمز و هەڵگری سیفەتە چاک و نەخوازراوەکانی کەسایەتی مرۆڤ. ڕەمز لە ئەدەبدا وەکو دیاردەیەکی هونەری و مەعنەوی بەکاردێت و بەشێکە لە کورتبڕی، بە مەبەستی چڕکردنەوەی بیروباوەڕێکی فراوان و وەکو ئەرکێکی ئیستاتیکی و دەروونی و کۆمەڵایەتی پەرەیسەندووە.
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە کەسێتی مرۆڤی کورد بە گشتی و ناوچەی کەرکووک و گەرمیان بە تایبەتی لەڕێگەی ڕەمزی گیانداران لەناو پەند و قسەی نەستەقی ئەو ناوچەیە پیشانبدرێت.




ئەم توێژینەوەیە بەسەر سێ تەوەری سەرەکی دابەشکراوە، کە یەکەمیان تیۆرییە و دوانەکەی تریان پڕاکتیکییە. لە تەوەری یەکەمدا هەوڵدراوە چەمکی ڕەمز لە سۆنگەی پەیوەندی بە پەند و بە گیاندار و بە کەسێتییەوە لێکبدرێتەوە. لە تەوەری دووەمیش باسی ڕەمزی گیاندارە ماڵییەکان لە پەراوێزی کەسێتی مرۆڤدا کراوە. لە تەوەری سێیەمیشدا ڕەمزی گیاندارە کێوییەکان وەرگیراوە و کەسێتی مرۆڤی پێنیشاندراوە و هەر لەو تەوەرەیەدا لە ڕێگەی خشتەوە کەسایەتییە جیاوازەکان، کە بە ڕەمزی گیانداران وێناکراون، پۆڵێنیان پیشاندراوە و ڕێژەی کەسێتی ئەرێنی و نەرێنی لە ناو پەندەکانی ناوچەی کەرکووک و گەرمیان بەدیارخراوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

'Animal symbols on the margins of human personality proverbs and sayings of Kirkuk and Garmian as an example'

نوسه‌ر English

Sazan Hamaghareb
بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

Animals have had ancient friendships with humans throughout the history of human civilization, many of which have become symbols and carriers of good and undesirable traits of human personality. Symbol is used in literature as an artistic and moral phenomenon and is part of shortcuts, intended to concentrate a broad belief and has developed as an aesthetic, psychological and social function.
In this research, an attempt has been made to show the personality of Kurdish people in general and Kirkuk and Garmian regions in particular through the symbols of animals in the proverbs and sayings of that region.
This study is divided into three main sections, the first of which is theoretical, and the others are practical. The first section attempts to interpret the concept of symbol in terms of its relationship to proverbs, animals, and personalities. The second section discusses the symbolism of domestic animals on the margins of human personality. In the third section, the symbols of wild animals are taken, and human personality is shown. In the same section, through a table of different personalities, which are depicted with animal symbols, classified and the proportion of positive and negative personalities in Kirkuk and Garmian proverbs was revealed.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

proverb
personality
animal
symbol