جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی دهۆک، هەرێمی کوردستان – عێراق
وشه بنچینه‌ییه‌كان
ناونیشانی توێژینه‌وه English
نوسه‌ران English
زمان سیسته‌مێكی هێمایی ئاڵۆزه، ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و لێكتێگه‌یشتن له نێوان كۆمه‌ڵدا له ڕێی دروسته و واتازمانییه‌كانه‌وه به‌جێده‌هێنرێت . داهێنان له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی زمان به‌پێی كه‌تیگۆری و پۆله‌ڕه‌گه‌زه فه‌رهه‌نگییه‌كان و ئه‌و ده‌وروبه‌رانه ده‌بێت، كه زمانی تێدا به‌كارده‌هێنرێت، جێگرتنه‌وه و جیگۆڕكێ به وشه‌كان و له‌بری یه‌كتربه‌كارهێنان به‌شێوازی ئه‌رێنی و نه‌رێنی، كه له فۆرمه‌كانی (یوفیمیزمEUPHEMISM و دیسفیمیزم DYSPHEMISM)دایه جۆرێكه له هونه‌ری به‌كارهێنانی زمان و داهێنان له گوزارشتكردندا. كه ناوه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌مكه‌كان و شیكردنه‌وه‌یان، له زاری ژووروو و شێوه‌زاری گه‌رمیاندا له‌باره‌یانه‌وه كۆڵیوه‌ته‌وه، هه‌ردوو زاری ژووروو و شێوه‌زاری گه‌رمیان وه‌ك دوو ناوچه‌ی جوگرافیی فراوان له كوردستان خاوه‌نی سامانێكی زمانیی زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندن ،سه‌رچاوه‌كه‌یان وه‌ك زاری ژووروو له‌بوونی ده‌یان شێوه‌زار و بنزاردایه، هه‌رچی شێوه‌زاری گه‌رمیانه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه جیایده‌كاته‌وه له زار و شێوه‌زاره‌كانیتر، وه‌ك بوونی سێ زاری سه‌ره‌كی له‌مشێوه‌زاره‌دا، ئه‌وانیش زاره‌كانی(ناوه‌ڕاست، خواروو، گۆران)ن ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شێوه‌زاره‌كه‌یه له‌ڕووی وشه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌رخانكراوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی یوفیمیزم و دیسفیمیزم و شێوازه‌كانی به‌كارهێنانیان له زاری ژووروو و شێوه‌زاری گه‌رمیاندا.
وشه بنچینه‌ییه‌كان English