ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان-سیدصادق، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان-سیدصادق، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
سەرەكترین هۆكاری گواستنەوەی ناوخۆی وڵاتانی جیهان تاوەكو ڕۆژگاری ئەمڕۆ ڕێگاكانی ئۆتۆمبێلە، هۆكاری ئەمەش بۆ سادەی و ئاسانی بەكارهێنان و زوو وەڵامدانەوە ...هتد دەگەڕێتەوە، تەنانەت لە هەندێك ناوچە تاوەكو ئێستا تەنها هۆكاری گواستنەوەیەتی وەك ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ ئەوەی ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگی هەیە لە ناوچەكەدا بەڵام تاكو ئێستا تەنها هۆكاری گواستنەوەی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێلە بە جۆرە جیاوازەكانییەوە هەربۆیە ئامانج لەم توێژینەوەی دەرخستنی شێوازی دابەشبوونی جوگرافی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێلە لە ناوچەكەدا بۆ ئەم مەبەستە متێۆدی بەراوردكاری و شیكاری بەكاردێنیین و توێژینەوەكەش دابەشی پێنج باسی سەرەكی دەكەین باسی یەكەم بریتییە لە شێوازی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی لێكۆڵینەوە و باسی دووەم بریتییە لە دابەشبوونی جوگرافی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی قەزا لە ناوچەی لێكۆڵینەوەدا و باسی سێیەم بریتییە لە دابەشبوونی جوگرافی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل بەپێی ڕووبەری یەكە كارگێڕییەكان (قەزا) لە ناوچەی لێكۆڵینەوەدا و باسی چوارەم بریتییە لە دابەشبوونی جوگرافی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل بەپێی ژمارەی دانیشتوانی یەكە كارگێڕییەكان (قەزا) لە ناوچەی لێكۆڵینەوەدا و باسی پێنجەم بریتییە لە دابەشبوونی جوگرافی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل تۆبۆگرافیا، كە لەم ڕێگەیەوە توێژەران دەگەنە ئەنجامی ئەوەی شێوازی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداری عێراقی نین و بەشێوەیەكی هاوسەنگ دابەشنەبوون لە ناوچەكەدا بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار دەكرێت گرنگی بدرێت بە كوالێتی ڕێگاكان تاوەكو هاوشێوەی ستانداری دروستكردنی ڕێگاكانی ئۆتۆمبێل بن.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Automobile roads in Garmian administration Study of transportation geography

نوسه‌ران English

شاد محمد 1
احمد كریم 2
1 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان-سیدصادق، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان-سیدصادق، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

The main reason for internal transportation in the world until today is roads, and this is due to simplicity, ease to use, quick response, etc., even in some areas as far the only reason for transportation such as Garmian. For this purpose, this study aims to indicate the geographical distribution of roads in the region, and for this purpose we have Using comparative and analytical methods, the research is divided into five main parts on the geographical distribution of highways at the regional level in the study area. The third section is the geographical distribution of highways according to the area of ​​the administrative units in the study area. The fourth section is the geographical distribution of highways according to the population of the administrative units in the study area. The fifth section is It is the geographical distribution of highways according to the area of ​​the administrative units in the study area, the geographical distribution of the terrain of the roads, and through it the researchers conclude that the roads are not according to Iraqi standards and are distributed unevenly in the region

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

ڕێگای ئۆتۆمبێل
ئیدارەی گەرمیان