ڕووانگەیەكی جوگرافیایی بۆ دیاریكردنی سنوری سروشتی ناوچەی گەرمیان لەهەرێمی كوردستانی عێراق

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ناوچەی گەرمیان ناوچەیەكی فراوان لەباشوری ڕۆژهەڵات بۆ باكوری ڕۆژئاوای خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق دەگرێتەوە، بیروبۆچوون و ڕای جیاواز لەسەر ناو و سنووری جوگرافی ناوچەی گەرمیان هەیە، بۆیە ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستیی گرنگە بۆ دیاریكردنی سنووری سروشتیی ناوچەی گەرمیان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا، تێیدا لێكۆڵینەوە لەو تایبەتمەندییە سروشتییانە دەكرێت، كە ناوچەی گەرمیان لەناوچەی كوێستان جیادەكاتەوە، ئەوانیش بریتین لە تایبەتمەندی (بەرزی و نزمی، ئاووهەوا، ڕووەكی سروشتی)، بە ئامانجی دیاریكردنی سنورێكی جوگرافی و ڕووبەرێكی دیاریكراو بۆ ناوچەی گەرمیان لەخاكی هەرێمی كوردستانی عێراقدا، و ناساندنی بە نووسەران و توێژەران و سەرجەم چین و توێژەكان، هەروەها ئاماژە بە سەرجەم ئەو یەكە كارگێڕییانە دەكرێت كە دەكەونە سنووری ناوچەی گەرمیانەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئامانجەكەی توێژینەوەكە بۆ دوو تەوەری سەرەكی دابەشكراوە، ئەوانیش بریتین لە (دیاریكردنی سنووری سروشتی ناوچەی گەرمیان لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا، هەروەها یەكە كارگێڕییەكانی ناوچەی گەرمیان لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا)، توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ناوچەی گەرمیان ناوچەیەکی فراوانی پان و بەرین لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە، کە زیاتر لەنیوەی ڕووبەری خاکی هەرێمی کوردستان پێکدێنێت، و ڕووبەرەکەی دەکاتە (٥٦٢٦٧,٢٤)کم٢، لەبەشی باشوری ڕۆژهەڵاتەوە بۆ بەشی باکوری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانی عێراق درێژ دەبێتەوە، سەبارەت بە زاراوەی گەرمیان و گەرمەسێر جیاوازییەکی ئەتۆ لەنێوانیاندا نییە، تەنها پەیوەستە بە زمانی ئاخاوتنی هەردوو ناوچەی ئەمبەر و ئەوبەری ڕووباری سیروان، بەجۆرێک لەدیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سیروان زیاتر وشەی گەرمەسێر و لەدیوی ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان زیاتر وشەی گەرمیان بەکاردێت.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

The geographical opinion for determining the natural boundaries of Garmian territory in Iraq-Kurdistan Region

نوسه‌ران English

جەزا طالب 1
هێمن محمدامین 2
سەرهەد محمد 1
1 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

Gamrian territory includes a large area from the southeast to the northwest of the Iraq-Kurdistan Region. There are different opinions on the name of the geographical boundaries of Garmian territory, so this study is an important scientific attempt to determinate the natural boundary of Garmian territory. Among the natural privacy to distinguish from Garmian territory from desert regions are high, low, climate, and natural vegetation.
The research includes two main topics, namely determining the natural boundaries of Garmian territory in Iraq-Kurdistan regions and the administrations units of Garmian territory in Kurdistan region. The results of the study, revealed that Garmian territory covers a large area of Iraqi Kurdistan Region, which comprises an area of 56267.24 km2 and extends from the southeast to the northwest of the region. There are no differences between the dialects of Garmian and Garmaser. The difference is attributed to both sides of Sirwan river, in which on the side on the east of Sirwan river mostly they use Garmaser dialects, whereas on the west side of the river mostly they use Garmian.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Garmian
high and low topography
climate
Natural
vegetation