جۆری توێژینهوه : Original Article
نوسهر
وەزارەتی پەروەردە، هەرێمی کوردستان – عێراق
وشه بنچینهییهكان
ناونیشانی توێژینهوه English
نوسهر English
ئایینی مەسیحی یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئەم ئایینە لە پاش پەیامبەرەکەى لەسەردەستى خوێندکارەکانى زیاتر بڵاوبووەوە، پاشان لە ناوچەکانى خۆرهەڵات بە گشتى و لە ناوچەى گەرمیان بە شیوەیەکى بەربڵاوتر بڵاو بووەوە، ئەم ناوچەیە لە سەرەتا لە ژێر هەژموونى ئەشکانى پاشان ساسانییدا بوو، ئەم ناوچەیە لەو کاتەدا هەرێم و ناوچەیەکى تاڕادەیەک خۆبەڕێوەبەر بووە و چەندین شار و نشینگەى تێدا بووە، وەک شارەکانى (كرخا-دی-بیث-سلۆك, لاشوم, شەهر کرد, ڕاذان, خربە جەلال. ئەریوان.....هتد) باوەڕدارانى ئەم ئایینە نوێیە چەندین کڵێسا و شوێنى ئایینیان بۆ خۆیان بنیاتنا، خاوەنى ئەسقوفی تایبەت بە خۆیان بوون و زۆرینەى سەر بە ئايينزاى نەستورى بوون، بەڵام لە سەردەمى ساسانییدا بە زۆرى دووچارى ئازار و ناچارکردن بە هەڵگەڕانەوە لە ئایینەکەیان یاخود تەنانەت کوشتن دەکران.
ئەوەى بەسەر باوەڕدارانى ئەم ئایینەدا هاتووە. بە هۆى ئەو ململانێ ئایینییەوە بوو لەو قۆناغە مێژووییەدا سەرچاوەى گرتبوو، بە تایبەت دواى داننان بە ئایینى مەسیحییدا وەک ئایینى فەرمى ئیمپراتۆریی ڕۆم لە ساڵى (٣١٣ز). و سەرهەڵدانى ئایینەکانى مانى و مەزدەکى، ئیدیى کیشمەکێش و چەوساندنەوەى ئایینى بەسەر باوەڕدارانى دا زیاتر بوو. پاشایانى ساسانى بە تایبەت هەریەک لە شاپورى دووەم و یەزدگردى دووەم و خوسرەو پەرویز زۆرترین توند و تیژیی و هەندێکجاریش لایەنگرییان بەکارهێناوە بەرامبەر باوەڕدارانى ئەم ئایینە، ئەوەش بە هۆی گۆڕانەکانى سەردەمیانەوە بوو. تاوەکو کۆتای هاتنى دەوڵەتى ساسانى ئەم ناوچەیە لە ژێر ڕەحم و سایەى پاشایانى ساسانییدا بوو.
وشه بنچینهییهكان English