ده‌رباره‌ی گۆڤار
گۆڤاری زانکۆی گه‌رمیان گۆڤاریکی فره چه‌شن و فره زمانه که توێژینه‌وه‌کان له دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی نهێنی بڵاو ده‌کاته‌وه به مه‌به‌ستی په‌خش کردنی زانیاری له بواره‌ه‌کانی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کاندا. چوارچێوه‌ی کاری گۆڤاره‌که‌ش له هه‌ر یه‌ک له‌و بوارانه‌دا له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. هه‌روه‌ها گۆڤاره‌که بابه‌ت به هه‌ر سێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بڵاو ده‌کاته‌وه.
بابه‌ته‌کانیش به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه:
- تازه‌یی داتا و ده‌ره‌نجامه‌کان و رادده‌ی سوودبه‌خشیی بابه‌ته‌که بۆ کۆی بواره زانستییه‌که‌ی.
- شێوازی ئه‌کادیمی له نووسین و هه‌روه‌ها یه‌کێتیی بابه‌ت له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی بابه‌تی پێشکه‌شکراودا.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی نهێنی بۆ بابه‌ته‌که له لایه‌ن دوو یان سێ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌وه.
- گونجاویی بابه‌ته‌که له رووی ئیتکییه‌وه.
- ئاماژه‌دانی توێژه‌ر به کێشه‌ی بابه‌تی توێژینه‌وه‌که‌ی.
- ئاماژه‌دانی توێژه‌ر به سه‌رچاوه‌ی دابینکردنی خه‌رجی توێژینه‌وه‌که.
شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له رێگای ناردنی توێژینه‌وه‌و فۆرمی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ران ده‌بێت له رێگای سیستمه‌وه.
دوا به‌دوای پێشکه‌ش کردنی بابه‌ته‌که له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه، ده‌سته‌ی نووسه‌ران ره‌وانه‌ی ده‌که‌ن بۆ که‌سی تایبه‌تمه‌ند له ده‌سته‌که به مه‌به‌ستی دیاری کردنی رێژه‌ی دزی ئه‌ده‌بی تێیدا. ئینجا له شێوازی نووسین،ناوه‌ڕۆک ، ئامانج ، یه‌کێتی بابه‌ت، و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییشه‌وه ده‌کۆڵرێته‌وه.
له‌م قۆناغه‌شدا،ده‌کرێ بابه‌ته ره‌ت بکرێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زانستی بکرێت، هه‌ر بۆیه گۆڤار ئامۆژگاری توێژه‌ران ده‌کات که بابه‌ته‌کانیان نیشانی شاره‌زای بواری زمانه‌وانی بده‌ن به‌ر له ناردنی بۆ گۆڤار.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له قۆناغی پێشوو ده‌رده‌چن، ره‌وانه‌ی لای دوو (یان سێ) هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری پسپۆر له بواره‌که ده‌کرێن. هه‌ر یه‌ک له هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانیش به جیا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌که‌ن له رووی تازه‌یی و ره‌سه‌نایه‌تی زانیارییه‌کان و ئه‌و زیاده زانستییه‌ی که توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌که‌دا ده‌یخاته سه‌ر بواره زانستییه‌که‌ی.
پێویسته هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانیش په‌یڕه‌ی سیاسه‌تی گۆڤاره‌که بکه‌ن له مه‌رجی پاراستنی نهێنی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌وه.
ئامانج له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش بریتییه له ده‌وهڵه‌مه‌ندکردنی بابه‌ته‌که له رێگای ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌ره‌وه به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی بابه‌ته‌که به‌ر له بڵاو کردنه‌وه‌ی.
له هه‌ر یه‌مک له قۆناغه‌کانیشدا، سه‌رنووسه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نووسه‌راندا ده‌کات بۆ بڕیاردانی کۆتایی ده‌رباره‌ی وه‌رگرتن یان ره‌تکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌که به پشت به‌ستن به بۆچوون و پێشنیاره‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ران سه‌باره‌ت به راستکردنه‌وه یان گۆڕینی هه‌ر به‌شێک له به‌شه‌کانی توێژینه‌وه‌که له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه.
هه‌ڵسه‌نگێنه‌ریش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له رێگای سه‌رنووسه‌ره‌وه داوای روونکردنه‌وه له توێژه‌ر بکات ده‌رباره‌ی شێوازی نووسینه‌که‌ی، داتا و ده‌ره‌نجامه‌کان، یان هه‌ر راستکردنه‌وه‌یه‌کی تر که توێژینه‌وه‌که پێویستی پێی هه‌بێت. له کاتی بوونی ناکۆکی له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی توێژینه‌وه‌که، ئه‌وا توێژینه‌وه‌ره‌وانه‌ی لای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری سێیه‌م ده‌کرێت که بۆچوونه‌که‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت.
بۆچوون و پێشنیاره‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ران له رێگای سه‌رنووسه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی توێژه‌ر ده‌کرێت و پێویسته توێژه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماوه‌ی که سه‌رنووسه‌ر بۆی دیاری ده‌کات راستکردنه‌وه‌کان ئه‌نجام بدات. توێژه‌ریش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێگای نووسینی نامه بۆ سه‌رنووسه‌ر ناڕه‌زایی خۆی ده‌رباره‌ی پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌رببڕێت.
له دوای په‌سه‌ند کردنی راستکردنه‌وه‌کان له لایه‌ن هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌وه، توێژینه‌وه‌که وه‌رده‌گیرێت بۆ بڵاو کردنه‌وه. ئینجا توێژینه‌وه‌که بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ بڵاو ده‌کرێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی به یه‌کجاری بخرێته ئه‌رشیفی گۆڤاره‌که‌وه.