شوێنکات لە کورتە ڕۆمانی (بەهاری ڕەش) ی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل دا- ئەنفالی سێ یەم

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
شوێنکات ئەو زاراوە لێکدراوەیە لە شوێن وکات پێکدێت، کە لە بۆتەی چەمکێکی دیکەدا یەکدەگرنەوە. کورتە ڕۆمانی "بەهاری ڕەش"ی "ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل" کە ناونیشانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، ئازار ومەینەتییەکانی ئەنفالی سێیەمی کۆی هەشت ئەنفالەکەی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوومان بۆ دەگێڕێتەوە. پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالەکان کەلە شەوی٢٢/٢٣ی ٤ / ساڵی ١٩٨٨ز لە دۆڵی جافایەتی دەستی پێکردوو لە ٦/٩/١٩٨٨لە بادینان کۆتایی هات، نوسەری ئەم کورتە ڕۆمانە زیاتر جەخت لە دەڤەرێکی گرنگ و فراوانی باشوری کوردستان دەکاتەوە کە لە ١٤/٤/١٩٨٨ بە ڕۆژی ئەنفال لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەژمارکراوە کە تیایدا لە شەو وڕۆژێکدا چل هەزار مرۆڤی کورد بێ سەرو شوێن وشەهید و زیندەبەچاڵکراون، ئەگەر بە وردەکاری ئازار و نەهامەتییەکانی ئەو ئەنفالەدا بچینەوە، گێڕانەوەی لەتوانای مرۆڤ بەدەرە، چونکە هەر مرۆڤێک لەو چل هەزارە دەتوانرێ بەتەنها لاپەڕەکانی ئەم توێژینەوەیەی پێ پڕ بکەینەوە، کات گەلێکە و شوێن گەلێکە و ڕووداو زۆرن، بەڵام شاراوەن، ئەگەر لم و خۆڵ و ئاسمانی ئەو دەڤەرە بدوێنین ئینجا دەتوانین قیژە و هاواری ئەم قوربانیانە بنوسینەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە کورتە ڕۆمانی (بەهاری ڕەش) زامی گەرمیانییەکان وباشوری کوردستانە، بەگەورەترین ئەنفالی کۆی هەشت ئەنفالەکە دادەنرێت، کەتیایدا زۆرترین مرۆڤی کورد بوونە قوربانی سیاسەتی هەڵەی ڕژێمێک بەدرێژایی کاتی فەرمانڕەوایەتی غەدر وزوڵمی لەمیللەتێکی بێ پشت وپەنا کردووە، جارێک بەچەکی قوڕسی قەدەغەکراو وجارێکی دیکە بەچەکی کیمیایی و جارێکی دیکە بەزیندەبەچاڵ کردنیان لە بیابانی عەرعەر و نوگڕە سەلماندا. ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکییەک ودوو بەش پێک دێت، لەبەشی یەکەم تەوەرەی یەکەمدا زاراوە و پێناسە و چەمکی هەریەک لە شوێن و کات باسکراوە، لەتەوەرەی دووەمدا شوێنکات لە ڕووی تیۆرییەوە خراوەتە ڕوو. لە بەشی دووەم ولە تەوەرەی یەکەمدا ئەنفال لە نێوان سوڕەتێکی قورئانی پیرۆز و ڕەشبکوژی دەڤەری گەرمیاندا خراوەتە ڕوو، لە تەوەرەی دووەمدا، شوێنکات لە کورتە ڕۆمانەکەدا لە شێوەی پڕاکتیک لە کورتە ڕۆمانەکەدا جێ بەجێ کراوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

شوێنکات لە کورتە ڕۆمانی (بەهاری ڕەش) ی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل دا- ئەنفالی سێ یەم

نوسه‌ر English

ئازاد سەعید
بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

Surah Al-Anfal is in the eighth part of the Holy Qur’an. It consists of seventy-five verses. In the first verse, the Almighty recites to us (They ask you about Anfal. Say, “Anfal belongs to God and the Messenger”). The former Iraqi president, in the year 1988 AD, used the first verse in the Holy Qur’an from Surat Al-Anfal as a slogan for suppression and extermination. The Kurdish people and the Kurdish movement at that time crime of the Anfal operations, which began on February 22, 1988 and ended on September 6, 1988, occurred through eight stages. The subject of our research deals with the novel by the writer (Ahmed Muhammad Ismail) entitled (The Black Spring), the third stage of the Anfal. Research methodology: In this research, we used the two descriptive and analytical methodologies. And the historical approach. The defunct regime targeted each of the areas called Garmian located in a section of western Kirkuk Governorate (Tuz Khurmatu, Kalar, Kifri, and Cham Chamal). Whereas the loss in the third Anfal was only forty thousand Kurdish Muslim citizens, the devastation and destruction of hundreds of Kurdish villages, the loss in all the Anfals was one hundred and eighty-two thousand people and four thousand and five hundred villages were destroyed. Space-time in the novel (Black Spring) The term space-time is a combination of two words, space and time. The writer tells us the story of deportation and genocide in the Garmian region, which is rich in sheep breeding and agriculture. The people of the region are famous for their kindness, respect for guests, and tolerance of foreignness. The former regime built forced detention centers in central and southern Iraq, such as (Nagre Salman and Topzawa), and placed the detainees in mass graves while they were alive, after a small number of Anfal succeeded in escaping from the mass graves, arriving safely in the areas belonging to the Kurdistan Region, and revealing the location of the Anfal. And inform world opinion about this terrible issue. The research consists of an introduction and two sections. The first section consists of two branches. The first section is genocide through a verse from Surat Al-Anfal. The second section consists of explaining and defining the term space, time, and space-time from an intellectual standpoint. The first section of the second section consists of the application of space and time in the text of the novel. The second section includes the application of the term space-time from a practical standpoint in the aforementioned novel. Finally, the results of the study that the research reached and a list of sources were presented.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

ئەنفال
گەرمیان
بەهاری ڕەش
شوێنکات
ڕاگواستن