رۆڵی فەیسبووك لە پاراستنی كەلەپوورە بیناكردەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی ئەندازیاری شارستانی، کۆلێژی ئەندازیاری، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئەم توێژینەوەیە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ڕۆڵی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە پاراستنی كەلەپوورە بیناكردەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەكۆڵێتەوە. بۆ ئەومەبەستەش لە ڕێگەی بەكارهێنانی میتۆدێكی زانستیی كار لەسەر دەرخستنی ژانرە ڕۆژنامەنووسییە بەكارهاتووەكان بۆ ڕووماڵی بابەتەكانی پەیوەست بەكەلەپووریی ڕۆشنبیریی جێگیر و گەیشتن بە جۆری وێنەی بەكارهاتووی ڕۆژنامەنووسیی و خاوەنداریەتییەكەی و زمانی بەكارهاتوو بۆ ڕووماڵی بڵاوكراوەكان دەكات. هەروەها هەوڵ دەدات لە ئاستی گرنگیدان بە كەلەپوورە بیناكردەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتيی فەیسبووك بكۆڵێتەوە و ڕێگە و شێوازەكانی پاراستنیشیان ئاشكرا بكات.
توێژینەوەكە لە ڕووی جۆرەوە وەسفییە و ڕێگەی شیكاری ناوەڕۆكی بۆ سەرجەم بڵاوكراوەكانی لاپەڕەی سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتيی فەیسبووك لە ماوەی نێوان (31ی ئازار– 30ی ئەیلوولی 2023) بەكارهێناوە. هەروەها لەم توێژینەوەیەدا؛ هەریەك لە ئامرازەكانی سەردانی مەیدانی بۆ بەشێك لە ناوچە شوێنەوارییە بیناكردەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەكارهاتووە و تێبینی پێویست تۆماركراوە، لە هەر جێگەیەكیش پێویست بووبێت ئامرازی چاوپێكەوتن لەگەڵ شوێنەوارناسان و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە بابەتی توێژینەوەكە بەكارهێنراوە.
لە دیارترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەكە پێیگەیشتووە: (كورتە هەواڵ) دیارترین ژانرى ڕۆژنامەنووسیی بەكارهاتووە لە ڕووماڵی بڵاوكراوەكانی پەیوەست بە پارێزگاريی لە (كەلەپوورى بیناكرد- التراث العمراني) لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و بڵاوكراوەكان زیاتر لە ڕێگەی (ناونیشانی سەرەكی و وێنە) خراونەتەڕوو زۆرینەی وێنە بەكارهاتووەكانیش لەگەڵ بابەتەتی توێژینەوەكە بریتییە لە (وێنەی هێمایی). بەشێوەیەكی گشتی زمانی كورديی (شێوەزاری كرمانجی ناوەڕاست)، بۆ ڕووماڵی بابەتەكانی پەیوەست بە پارێزگاری لە كەلەپوورى بیناكرد لە سنوری گەرمیان بەكارهێنراوە و زۆرینەی شوێنەوارەكان لە چوارچێوەی (كەلەپووری ڕۆشنبیریی جێگیر- التراث الثقافي الثابت) و لەوەش كەلەپوورى بیناكرد پێش (كەلەپووری شوێنەواریی- التراث الأثري) كەوتووە. بۆئەوەش بوارەكانی كەلەپوورى بیناكرد زیاتر لە (شار و باڵەخانەی كەلەپووریی) و پاشان (مۆزەخانە و كتێبخانە) بەرجەستە بووە.




لە گرنگترین ڕێگەكان بۆ گرنگیدان بە پاراستنی كەلەپووری بیناكرد (ژمارەپێدان)، (تۆماركردن) و (یاداشتكردن) بووە. هەروەها لاپەڕەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و كەلەپوور بە چەند ئەركێك لە بەرامبەر پاراستنی كەلەپووری بیناكرد لە ناوچەی گەرمیان هەستاوە، دیارترینیان: (بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی و وتار لەگەڵ بۆچوونی پسپۆران لەبارەی ئەو كەلەپوورە بیناكردانەی لە گەرمیان هەن)، (پاڵپشتی ئەو بابەت و بڵاوكراوانەى پەیوەندیدارن بە كەلەپووری بیناكرد) و (پیشاندانی مەترسییەكانی لەناوچوون و داڕمانی كەلەپووری بیناكرد).

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

رۆڵی فەیسبووك لە پاراستنی كەلەپوورە بیناكردەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان

نوسه‌ران English

چراخان حمه 1
یادگار محمد 2
1 بەشی ئەندازیاری شارستانی، کۆلێژی ئەندازیاری، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

ئەم توێژینەوەیە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ڕۆڵی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە پاراستنی كەلەپوورە بیناكردەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەكۆڵێتەوە. بۆ ئەومەبەستەش لە ڕێگەی بەكارهێنانی میتۆدێكی زانستیی كار لەسەر دەرخستنی ژانرە ڕۆژنامەنووسییە بەكارهاتووەكان بۆ ڕووماڵی بابەتەكانی پەیوەست بەكەلەپووریی ڕۆشنبیریی جێگیر و گەیشتن بە جۆری وێنەی بەكارهاتووی ڕۆژنامەنووسیی و خاوەنداریەتییەكەی و زمانی بەكارهاتوو بۆ ڕووماڵی بڵاوكراوەكان دەكات. هەروەها هەوڵ دەدات لە ئاستی گرنگیدان بە كەلەپوورە بیناكردەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتيی فەیسبووك بكۆڵێتەوە و ڕێگە و شێوازەكانی پاراستنیشیان ئاشكرا بكات.
توێژینەوەكە لە ڕووی جۆرەوە وەسفییە و ڕێگەی شیكاری ناوەڕۆكی بۆ سەرجەم بڵاوكراوەكانی لاپەڕەی سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتيی فەیسبووك لە ماوەی نێوان (31ی ئازار– 30ی ئەیلوولی 2023) بەكارهێناوە. هەروەها لەم توێژینەوەیەدا؛ هەریەك لە ئامرازەكانی سەردانی مەیدانی بۆ بەشێك لە ناوچە شوێنەوارییە بیناكردەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەكارهاتووە و تێبینی پێویست تۆماركراوە، لە هەر جێگەیەكیش پێویست بووبێت ئامرازی چاوپێكەوتن لەگەڵ شوێنەوارناسان و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە بابەتی توێژینەوەكە بەكارهێنراوە.
لە دیارترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەكە پێیگەیشتووە: (كورتە هەواڵ) دیارترین ژانرى ڕۆژنامەنووسیی بەكارهاتووە لە ڕووماڵی بڵاوكراوەكانی پەیوەست بە پارێزگاريی لە (كەلەپوورى بیناكرد- التراث العمراني) لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و بڵاوكراوەكان زیاتر لە ڕێگەی (ناونیشانی سەرەكی و وێنە) خراونەتەڕوو زۆرینەی وێنە بەكارهاتووەكانیش لەگەڵ بابەتەتی توێژینەوەكە بریتییە لە (وێنەی هێمایی). بەشێوەیەكی گشتی زمانی كورديی (شێوەزاری كرمانجی ناوەڕاست)، بۆ ڕووماڵی بابەتەكانی پەیوەست بە پارێزگاری لە كەلەپوورى بیناكرد لە سنوری گەرمیان بەكارهێنراوە و زۆرینەی شوێنەوارەكان لە چوارچێوەی (كەلەپووری ڕۆشنبیریی جێگیر- التراث الثقافي الثابت) و لەوەش كەلەپوورى بیناكرد پێش (كەلەپووری شوێنەواریی- التراث الأثري) كەوتووە. بۆئەوەش بوارەكانی كەلەپوورى بیناكرد زیاتر لە (شار و باڵەخانەی كەلەپووریی) و پاشان (مۆزەخانە و كتێبخانە) بەرجەستە بووە.




لە گرنگترین ڕێگەكان بۆ گرنگیدان بە پاراستنی كەلەپووری بیناكرد (ژمارەپێدان)، (تۆماركردن) و (یاداشتكردن) بووە. هەروەها لاپەڕەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و كەلەپوور بە چەند ئەركێك لە بەرامبەر پاراستنی كەلەپووری بیناكرد لە ناوچەی گەرمیان هەستاوە، دیارترینیان: (بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی و وتار لەگەڵ بۆچوونی پسپۆران لەبارەی ئەو كەلەپوورە بیناكردانەی لە گەرمیان هەن)، (پاڵپشتی ئەو بابەت و بڵاوكراوانەى پەیوەندیدارن بە كەلەپووری بیناكرد) و (پیشاندانی مەترسییەكانی لەناوچوون و داڕمانی كەلەپووری بیناكرد).

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

ڕۆڵ
فەیسبووك
پاراستن
كەلەپوورى بیناكرد
ئیدارەی گەرمیان