ناوچەی گەرمیان لە تۆماری گەشتیارانی عەرەبی و ئیسلامی سەدەكانی ناوەڕاستدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی مێژوو، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ناوچەی گەرمیان، یەكێك بووە، لەو ناوچانەی كوردستان، كە جێ بایەخ و سەرنجی گەشتیارانی عەرەبی و ئیسلامی سەدەكانی ناوەڕاست بووە. ئەو تۆمارانەی نەك هەر چەندین زانیاری بەنرخ و گرنگیان لەسەر پێكهاتەی نەژادی و ئایینی و كۆمەڵایەتی ناوچەكە لەخۆگرتووە، بەڵكو ئاماژەشیان بە باری گوزەرانی خەڵك و بەرهەم و داهاتەكەی و چەندین هۆز و خێڵ و كەسایەتی ناوچەكە داوە. زانیارییەكانیش لە زاری كەسانێكەوە تۆمار كراون، كە هاوسەردەمی ڕووداوەكان، یان لێوەی نزیك بوون. ئەوانەشی بە ناوچەكەدا ڕەتبوون، شتێكیان لەسەری نووسیووە، بەڵام ئەوانەی لەوێ ماونەتەوەو لەگەڵ خەڵكەكەی كەوتونەتە گفتوگۆ، زانیاری باشیان، لە زاری خەڵكەكەی وەرگرتووەو تۆمار كردووە. هەربۆیە بەرهەمەكانیان بایەخدار و گرنگ بوون.




     لێرەوە بەمەبەستی كۆكردنەوەو خستنەڕووی زانیاری ووردی ئەو گەشتیارانەی قۆناغی مێژووی سەدەكانی ناوەڕاست و خزمەتكردن بە چوارمین كۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زانكۆی گەرمیان، كە دەخوازێت زانیاری باش و زانستی لەسەر ناوچەی گەرمیان كۆبكاتەوە، ئەم توێژینەوەیە ئامادەكرا. لەم بوارەشدا توێژینەوەكەمان بۆ (دوو) باس دابەشكرد. لە باسی یەكەمدا تیشكمان خستەسەر پێگەی ناوچەی گەرمیان و دیارترین مەڵبەندەكانی ناوچەكە، لە تۆماری گەشتیارە عەرەبی و ئیسلامیدا. باسی دووەمیشمان بۆ بوارە جیاجیاكانی ژیانی خەڵكی گەرمیان لە تۆماری خودی ئەو گەشتیارانە تەرخانكرد، كە سەردانی ناوچەكەیان كردووە. دواتر بە ئەنجامێك و لیستی ئەو سەرچاوەو ژێدەرانەی بۆ ئەم توێژینەوە سوودیان لێوەرگیراوە، كۆتایمان بە توێژینەوەكە هێناوە. بەو هیوایەشین، كارەكەمان لەئاست كۆنفرانسەكەو جوانی و چاكی ناوچەكەدا بێت و پەروەردگاریش پشت و پەناما بێت. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

ناوچەی گەرمیان لە تۆماری گەشتیارانی عەرەبی و ئیسلامی سەدەكانی ناوەڕاستدا

نوسه‌ر English

كەیوان ئەنوەر
بەشی مێژوو، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

The Garmian region is one of the Kurdish regions that attracted the admiration of Arab and Muslim travelers. This is the region that I wrote a lot about, especially about many aspects of the region’s public and living life. Their information was useful and important, because it was written by people who visited the region, stayed in it, interacted with its people, or passed through it.
     From here, in order to access a lot of information about the region, and to serve the Fourth International Scientific Conference of Garmian University, about their region, we wrote this research in two sections. In the first section, we touched the geographical location of the Garmian region and the writings of those Arab and Muslim travelers in the Middle Ages about the most important cities and important sites in the region. In the second section, we explained many aspects of administrative, religious, economic, social life, education, and other aspects in the region and in the Middle Ages. We concluded our research with several results reached by the researcher, with reference to the most important sources and references used in the research, and may God grant us success.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

كورد
گەرمیان
گەشتیاران
مێژوونووسان
بەروبوومی كشتوكاڵی
بازرگانی