دەرکەوتە مێتافۆرییەکانی ئەنفال بەپێی تیۆری کارلێکی لە قەسیدەی (گۆڕستانی چراکان)ی شێرکۆ بێکەس دا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی سەڵاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
توێژینەوەکە دەرکەوتە مێتافۆرییەکانی ئەنفال لە دەقی "گۆڕستانی چراکانی شێرکۆ بێکەس" بەپێی تیۆری کارلێکی شیدەکاتەوە، وەک ئاوێتەبوونی نێوان ئایدیا و بیرۆکەکان لەگەڵ واقیع، تیۆرەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مێتافۆر لە بنەڕەتدا لە سەر کارلێک بەندە، کارلێکی مرۆڤە لەگەڵ دەورووبەری، لەهەمان کاتدا پەیوەستە بە پراکتیزە کەلتووری وئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەوە. لە ڕوانگەی ئەم تیۆرە، تان و پۆی بیرکردنەوەمان مێتافۆرییە؛ چونکە مێتافۆر ئەرکی ئیستاتیکا و ڕازاندنەوەی تێدەپەڕێنێ و دەبێتە کۆڵەگەیەکی گرنگی بیرکردنەوەی مرۆڤ و لە زەین و بیردا جێگیردەبێت، دەرکەوتەکانی پەیوەستە بە دەرکەوتەی خود یان سوژەی مرۆڤەکان و ڕوانینییان بۆ دیاردەکانی دەورووبەریان.




  لەسەر ئەم بنەمایانە (گۆڕستانی چراکان)ی شێرکۆ بێکەس بە نموونە وەرگیراوە، ئامانج تێیدا دەرخستنی ئەو مێتافۆرانەیە کە شاعیر وەک تاقیکردنەوەیەکی کارلێکی بەکاریهێناوە کە چۆن پەیوەستن بە تاقیکردنەوە فیزیکی و جەستەییەکانەوە و هەموو ئەمانە لە گوتاری شیعریدا دەنوێنرێنەوە و میکانیزمەکانی مێتافۆر چۆن مەبەستەکانی شاعیر بەیان دەکات و وا دەکات مێتافۆری وا خەڵقبکات کە بونیادی بیرکردنەوە تاکی کورد سەبارەت ئەنفال رەنگڕێژ بکات و ڕەهەندەکانی دیاریبکات.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

The Anfal metaphors in light of the interactionist theory (The Graveyards of Lamps)by Sherko bekas as sample

نوسه‌ر English

بەهار محەمەد
بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی سەڵاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

Metaphor is one of the most important topics that occupied the attention of thinkers، rhetoricians، critics، and philosophers، as it is an essential pillar embedded in the structure of our conceptual intellectual systems and is one of the main pillars on which discourse is based. The interactive theory of metaphor is based primarily on the sum of a person’s physical and environmental interactions with his surroundings. Just as metaphor includes all cultural، social and ideological practices، revealing it is a revelation of the depths of the human self. Based on this، we chose the poetic poem by the poet (Sherko bekas) (“Cemetery of Lanterns”)، in which we aimed to infer the hypothesis that metaphor works on the structure of our various ordinary daily speeches based on To our physical experiences، which are closely and directly linked to our contact with external elements، and the mechanisms that we relied on and adopted lie in the interactive experimental conception، that is، in the major metaphors mentioned by the author، and the attempt to uncover what stands behind them. In the first section، we touched on the nature of interactive theory. As for the second section، we devoted it to poetic discourse، after which we stop at the most important point of the metaphor models according to Lakoff and Johnson and their application to the poetic poem، with the results and sources mentioned

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Metaphor
Interaction theory
Poem discors
the Anfal as a Metaphor