ته‌صه‌وف له‌ ديباجه‌ى مه‌قام و ئيرشاد له‌ شيعرى شاكه‌ليدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، کۆلێژی تەکنیکی کەلار، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ له‌ژێر ناوى (ته‌صه‌وف، له‌ ديباجه‌ى مه‌قام و ئيرشاد له‌ شيعرى شاكه‌لييدا)، له‌ كۆنتێندا‌ جگه‌ له‌ په‌سنى پايه‌ى شيعريى شاعير، له‌ چوارچێوه‌ى (ته‌صه‌وفيه‌ت)دا چه‌مك و زاراوه‌ى ده‌خاته‌ڕوو هه‌روه‌ك به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ژينگه‌ى ئايينى و ئه‌ده‌بيى‌ شاكه‌لى؛ مه‌قام  و ئيرشاد و جۆره‌كانى له‌ شيعره‌كانى شاعيردا ده‌خاته‌ڕوو. تويژنه‌وه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ميتۆدى سياقخوازيدا، پشتى به‌ فره‌ميتۆدى به‌ستووه‌ وه‌ك شيكارى په‌سنى و ميتۆدى سايكۆ-سۆسيۆليجى. هه‌روه‌ك سنوورى توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌ورى ده‌قه‌ ئايينييه‌ ته‌صه‌وفييه‌كانى شاكه‌لييدا خولده‌خوات.




توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ پێشه‌كى و ده‌روازه‌ و سێ ته‌وه‌ره‌ و ئه‌نجام و ليستى سه‌رچاوه‌كان پێكهاتوووه‌‌. ده‌روازه‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ ژيانى شاعير. ته‌وه‌رى يه‌كه‌م به‌ ناوى (ته‌سه‌وف له‌ ديوانى شاكه‌لى)دا ته‌رخانكراوه‌ بۆ خستنه‌ڕووى پێگه‌ى شاعير له‌ گێتى ئه‌ده‌بى ته‌صه‌وفييدا، له‌گه‌ڵ چه‌مك و زاراوه‌ى تێرمى (ته‌سه‌وف) و به‌ دووخاڵ (ته‌ريقه‌تى شاكه‌لى، مورشيدى شاكه‌لى) ڕوونكراوه‌ته‌وه‌. ته‌وه‌رى دووه‌مى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ ناوى (مه‌قام له‌ شيعره‌كانى شاكه‌لى) هه‌وڵيداوه‌ له‌ ڕێگه‌ى خستنه‌رووى مه‌قامه‌ دينييه‌كانى وه‌ك (ته‌وبه‌، زوهد، وه‌رع و...) ته‌صه‌وفييه‌ت لاى شاكه‌لى بخاته‌ڕوو. ته‌وه‌رى سێهه‌م به‌ناوى (ئيرشاد، له‌ نێوان موريد و مورشيد (شاكه‌لى و شێخ عوسمانى نه‌قشبه‌ندى)دا، ته‌رخانكراوه‌ بۆ باسكردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگايانه‌ى كه‌ شاكه‌لى شاعير وه‌ك موريدێك ئيرشادى له‌ مورشيد(شێخ عوسمانى نه‌قشبه‌ندى) وه‌رگرتووه‌، له‌م ته‌وه‌ره‌دا توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ (سێ)خال: (ئيرشاد به‌ نه‌زه‌ر/ بينين، ئيرشاد به‌ سوحبه‌ت/ گفتوگۆ، ئيرشاد به‌ خزمه‌ت)ى له‌ شيعرى شاعيردا خستووه‌‌ته‌ڕوو.  له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه‌ و دانانى ليستى سه‌رچاوه‌كان.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

ته‌صه‌وف له‌ ديباجه‌ى مه‌قام و ئيرشاد له‌ شيعرى شاكه‌ليدا

نوسه‌ر English

كۆسار ئه‌حمه‌د
بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، کۆلێژی تەکنیکی کەلار، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

This research is entitled  (Sufism in terms of position and guidance in Shakali's poetry). In addition to praising the poet's poetic foundation, he presents concepts and terms within the framework of Sufism, taking into account the religious and literary environment of Shakali; It presents the position, guidance and its types in the poet's poems. The research relies on multiple methods such as praise analysis and psycho-sociological methods. The scope of the research also revolves around Shakali's Sufi religious texts.
The research consists of an introduction, an introduction, three topics, conclusions and a list of sources. The gateway to the research is about the life of the poet. The first topic, entitled Sufism in Shakali's Diwan, is devoted to presenting the poet's position in the field of Sufi literature, with the concept and terms of Sufism, and in two points (Shake's sect, Murshid Shakali) explained. The second topic of the study, called Maqam in Shakali's Poems, has tried to present the suspension to Shakayi through the presentation of religious maqams such as (Tawba, Zuhd, Wara...). The third topic, entitled “Guidance between the disciple and the murshid (Shakali and Sheikh Osmani Naqshbandi), is devoted to discussing the ways in which the poet Shakali as a disciple guided the murshid (Sheikh Osmani). In this topic, the research is divided into three points: (Guidance by sight, guidance by conversation, guidance by service) in the poet's poetry. With the presentation of the results of the research and a list of sources.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Sufism
Maqam
Irshad