ڕه‌مزی که‌له‌پووری له‌ شیعره‌كانى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، زانکۆی کۆیه‌، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ڕه‌مز یه‌کێکه‌ له‌و دیاردانه‌ی ڕۆڵێكى گرینگى هه‌یه‌، له‌ شیعردا و به‌تایبه‌تى له‌ شیعرى هاوچه‌رخدا،شاعیر ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامه‌که‌ی بگه‌یێنێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشت به‌ئه‌فسانه‌ى میللى و جیهانى و که‌له‌پوورو كه‌لتوورى و ئایینى و مێژوویى و .....هتد ده‌به‌ستێ، تاكو سیماى نوێ به‌ شیعره‌كه‌ ببه‌خشێ، خستنه‌ڕووى تێڕوانینى شاعیره‌ له‌ گۆڕینی داله‌کان و په‌یوه‌ندییه‌ كۆنه‌كانى و بنیادنانى په‌یوه‌ندى تازه‌و ئه‌بستراكتى كردنى داله‌كان به‌ مه‌به‌ستى گۆڕینى ئاڕاسته‌ى ڕه‌مزه‌كه‌، که‌له‌پووریش ڕه‌گوڕیشه‌یه‌کی پته‌و و له‌ مێژینه‌ی مێژوویی له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی کورددا هه‌یه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ بووه‌، که‌له‌ چه‌ندین ژانری جۆراوجۆر پێکهاتووه‌ له‌وانه‌ داستان و حیکایه‌ت و ئه‌فسانه ‌و..هتد شاعیرانیش به‌به‌رگێکی نوێوه‌ وه‌کو ڕه‌مز له‌شیعره‌کانیان دایده‌ڕێژن و سیمایه‌کی نوێی پێ ده‌به‌خشن. ڕه‌مزی که‌له‌پووری له‌ شیعره‌کانی (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا هه‌وڵێکه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنى چه‌مكى ڕه‌مزو ڕێبازى ڕه‌مزى و ڕه‌مزی که‌له‌پووری به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه، به‌پراکتیزه‌کردنی له‌ شیعردا، تیشكمان خستۆته‌ سه‌ر شیعره‌کانی شاعیر وه‌كو ده‌ریایه‌كى قوڵ پڕه‌ له‌ جۆره‌ها ڕه‌مزی که‌له‌پووری. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌رخستنی بنه‌ماو ڕه‌هه‌نده‌کانی ڕه‌مزی که‌له‌پووری و ڕۆڵ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ شیعره‌کانی شاعیردا. پێکهاته‌ی كاره‌كه‌شمان، له‌ پێشه‌كییه‌ک و دوو به‌ش و ئه‌نجام و لیستى سه‌رچاوه‌كان و پوخته‌ى باسه‌كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى پێکهاتووه‌. به‌شى یه‌كه‌م: چه‌مك و زاراوه‌ى ڕه‌مز، سه‌ره‌تاكانى ڕه‌مز و ڕێبازى ڕه‌مزى، ڕه‌مزو که‌له‌پوور. به‌شی دووه‌م: جۆره‌كانى ڕه‌مزی که‌له‌پووری له‌ شیعره‌كانى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)دا خراوه‌ته‌ڕوو: له‌وانه‌ ئه‌فسانه‌، که‌لتوور، داستان، په‌ندی پێشینان، حیکایه‌ت، گۆرانی فۆلکلۆرى.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Cultural Symbols in Latif Helmet's Poems

نوسه‌ر English

سروشت حه‌وێز
بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، زانکۆی کۆیه‌، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

Symbol is a phenomenon that plays an important role in poetry, especially in contemporary poetry....etc., to give the poem a new appearance It is an effective and complex process, depending on the mental state that is expressed, falls under various measures in order to create a specific symbol, in addition to presenting the poet's views and changing the relationship Its old relationships, building new relationships and abstracting the dots in order to change the direction of the symbol, and culture has a strong and ancient historical roots It has been a reflection of human life, which consists of many different genres, including stories, legends, etc. Poets have redefined it as a symbol in their poems and given it a new appearance Latif Halmat's poems are an attempt to identify the concept of symbol and symbolic path Cultural Symbols Scientifically, by practicing them in poetry, we have focused on Latif's poems as a deep sea full of various cultural symbols. In writing this study, historical, critical and practical analysis has been followed. The structure of our work consists of an introduction, two parts, conclusions, list of sources and a summary of the discussion in Arabic and English. Part first: Concepts and terms of symbols, origins of symbols and symbolic methods, symbols and obscurity, symbols and culture. Part second: The types of cultural symbols in Latif Halmat's poems are presented: including myths, culture, stories, proverbs, stories, folk songs.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

ڕه‌مز
که‌له‌پوور
ئه‌فسانه‌
که‌لتوور
په‌ندی پێشینان
داستان