بایەخی مێژوویی و شارستانی ناوچەی کەلار لەبەر ڕۆشنایی دەقی مێخی و بەجێماوی شوێنەوارییدا لە ماوەی (٣٥٠٠-١١٥٠ پێش زاین(

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی مێژوو، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
پێگەی جوگرافی ناوچەی کەلار ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی کۆنی میسۆپۆتامیادا گێڕاوە. هەنگاوی یەکەمی شارستانیەت لە میسۆپۆتامیادا، لە ئەشکەوت و پەناگەکانی زاگرۆسەوە سەرچاوەی گرتووە و بە گەرمیاندا بەرەوە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری میسۆپۆتامیا درێژبووەتەوە، بۆیە گەرمیان و ناوچەی کەلار پردی پەیوەندی نێوان گۆڕانکاریە فەرهەنگی و شارستانیەکانی میسۆپۆتامیای سەروو و میسۆپۆتامیای خواروو بووە. ناوچەی کەلار لە ڕووی سیاسی و ئابوریەوە بایەخێکی گرنگی هەبووە، و ئەڵقەی پێکەوە بەستنەوەی شارستانیەتەکانی ناوچەکە بووە وەک باشوری میسۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران، لە سەرەتای چاخی برۆنزیەوە تاوەکو ئێستا، پارێزگاری لەم پێگە جوگرافیە گرنگە کردووە و لانکەیەکی گرنگی شارستانیەت و ئاوەدانی بووە. ئەم پێگە ستراتیجیەی ناوچەکە وایکردووە، بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی باشوری میسۆپۆتامیا بوەتەوە لەوانە سۆمەری، ئەکەدی، بابلی و ئیلامی. ناوچەی ئاڵەنگاری و هێڵی جیاکەرەوەی سیاسی و شارستانی نێوان باشوری میسۆپۆتامیا و زاگرۆس بووە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ ناساندنی مێژووی دێرینی ناوچەکە لە ماوەی چاخی برۆنزیدا لە ڕۆشنایی دەقە میخیەکان و دۆزینەوە شوێنەواریە نوێیەکان، شانشین و شار و نشینگە گرنگەکانی ئەم ناوچەیە خراوەتە بەر باس و پەیوەندی سیاسی و کارلێکی فەرهەنگی نێوان ناوچەکە لەگەڵ باشوری میسۆپۆتامیا ڕوون کراوەتەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Historical and civilizational significance of Kalar area in the light of cuneiform texts and archaeological remains during (3500-1150 BC).

نوسه‌ر English

Mabast Muhammad Amin
بەشی مێژوو، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته‌ English

The geographical position Kalar province has played an important role in the ancient history of Mesopotamia. The first step of civilization in Mesopotamia originated in the caves and shelters of the Zagros and extended through Garmian to central and southern Mesopotamia, So, Garmian was the bridge between the cultural and civilizational changes of Upper and Lower Mesopotamia. Kalar and its surroundings have been of political and economic importance. The region has been the link between civilizations such as southern Mesopotamia, Zagros and Iran. From the early Bronze Age to the middle Ages, it has maintained this important geographical position. This strategic position of the region has constantly faced attacks and occupations by successive states in southern Mesopotamia. This study attempts to introduce the ancient history of the region during the Bronze Age in the light of historical records and new archaeological discoveries.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

ناوچەی کەلار
چاخی برۆنزی
گوتیەکان
دەوڵەتی ئەکەدی
بنەماڵەی سێیەمی ئور