که‌ژاڵ جهابهخش محه‌مه‌د؛ بێستون حسن احمد؛ دارا حمید محمد
پوخته
په‌ندی پێشینان له هه‌ر زمانێكدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌لتوور، به‌هاكان و بیر و باوه‌ڕ و دونیابینی ...
زیاتر بخوێنەوە
په‌ندی پێشینان له هه‌ر زمانێكدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌لتوور، به‌هاكان و بیر و باوه‌ڕ و دونیابینی و ئاوه‌زمه‌ندی میلله‌تانه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌توانێت دركپێكردنێكی ڕوون له ئه‌زموونه‌كانی ڕۆژانه‌ی ژیانی ئاخێوه‌ران و ئاوهزمهندییان په‌یوه‌ست به دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ستبخات. تیۆرییه‌كانی قوتابخانه‌ی دركپێكردن و له‌ناویاندا، سیمانتیكی دركپێكردن وه‌ك تیۆرییه‌كی ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌توانایدایه چوارچێوه‌یه‌كی وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی واتای زمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه‌كانمان له جیهانی ده‌وروبه‌ر، چۆنییه‌تی بهچهمككردنیان بخاته‌ڕوو. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (دركپێكردنی میتافۆری په‌ندی پێشینان له زمانی كوردیدا)یه. هه‌وڵێكه بۆ خستنه‌ڕووی په‌سنی بنه‌ماكانی تیۆری میتافۆری زنجیره‌ی مه‌زن له سیمانتیكی دركپێكردن له زمانی كوردیدا وه‌ك یه‌كێك له بواره دیاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له زمانه‌وانی دركپێكردن، په‌یوه‌ست به ڕاڤه و دركپێكردن و تێگه‌یشتنی واتای په‌ندی پێشینان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، په‌ندی پێشینانی زمانی كوردی له چوارچێوه‌ی سیمانتیكی دركپێكردن و به‌تایبه‌ت تیۆری میتافۆری زنجیره‌ی مه‌زن ڕاڤه‌ده‌كات به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی شێوازی به‌چه‌مككردنی ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ی ئاخێوه‌ران.