شیروان احمد مجید؛ Azdeen Jumaa Darwesh
پوخته
ناوچه‌ی توێژینه‌وه كه‌وتوه‌ته باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ...
زیاتر بخوێنەوە
ناوچه‌ی توێژینه‌وه كه‌وتوه‌ته باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له سنوری قه‌زای كه‌لار، له نێوان هه‌ردوو بازنه‌ی پانی (²33: ¢51: 34°) و (²52: ¢04: 35°) باكوور و هێڵی درێژی (²50: ¢21: 45°) و (²59: ¢34: 45°) ڕۆژهەڵات. به كۆی رووبه‌ری (235.46 كم2)، كه رووبه‌ری ئاوه‌زێڵی قه‌ڵاتۆپزان (148.74كم2) و رێژەی (63.17%)، ئاوه‌زێڵی پاریۆڵه به رووبه‌ری (86.72كم2) و رێژەی (36.83%) ناوچه‌ی توێژینه‌وه پێكده‌هێنن. ئامانجی توێژینه‌وه خستنه‌ڕووی ئاماژه هایدرۆلۆجیهكان و چاره‌سه‌ركردنی به‌فیڕۆچوونی ئاوی سه‌ر زه‌وی له وه‌رزی (زستان و به‌هار) و وشكی و كه‌م ئاوی له وه‌رزی (هاوین و پایزی) و دروستكردنی بنكه‌یه‌كی زانیاری بۆ هه‌ردوو ئاوهزێڵ. پاڵپشت به فایلی به‌رزی و نزمی (DEM12.5m)، ته‌كنیكه‌كانی سیسته‌می زانیارییه جوگرافییه‌كان و هه‌ستكردن له دووره‌وه (GIS & RS)، به‌رنامه‌كانی (WMS11.0،Global Mapper18،ArcMap10.8)، هاوكۆڵكه تایبه‌ته‌كانی مۆرفۆمه‌تری و هایدرۆلۆجی، توێژینه‌وه به‌و ئه‌نجامه‌ی گه‌یشت كه، شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی ناوچه‌ی توێژینه‌وه به به‌های (0،36كم2/كم)ی هاوكۆڵكهی شێوه، درێژكۆڵهییهكی ناڕێكه. تێكڕای به‌رزی و نزمی (34،69كم/كم2)، (388) لقه ئاوی به كۆی درێژی (429،37كم)ه، تایبه‌تمه‌ندییه مۆرفۆمهترییهكانی تر، هۆكاری كه‌می ماوه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئاوی (2.67 كاتژمێر)، وه‌ڵامدانه‌وه (1 كاتژمێر)، بناغه‌ی لافاو(4.02 كاتژمێر)ن، له‌گه‌ڵ به‌رزی به‌های لهبهرڕۆشتن (5.02 كاتژمێر)، هاكۆڵكهی لافاو(4.20). ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یی ئاماری و ئاماژه‌ی ده‌ركه‌وتنی ده‌رامه‌تی ئاوی و لافاوه له ناوچه‌ی توێژینه‌وه. كه به پلانی زانستی ورد و ته‌كنیكه‌كانی دروێنهكردن و به تایبه‌ت بنیادنانی پۆندی قه‌باره جیاواز، ژینگه سروشتی و چالاكییه مرۆییه‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه له لافاوه‌كانی وه‌رزی دابارین ده‌پارێزرێت و له وشكی و كه‌م ئاوییه‌كانی وه‌رزی هاوین و پایز رزگار ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌مایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه ژینگه‌یی و ئاووهه‌واییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كانی هه‌ردوو ئاوه‌زێڵی قه‌ڵاتۆپزان و پاریۆڵه.