Fazil Mahmoud؛ Sardar Majid
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وەیە، که له ژێر ناونیشانی ڕۆڵی شیعری ئه‌حمه‌د موختار جاف له بزوتنه‌وه‌ی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وەیە، که له ژێر ناونیشانی ڕۆڵی شیعری ئه‌حمه‌د موختار جاف له بزوتنه‌وه‌ی ڕووناک‌بیری دایه، توێژینەوەیەکە ده‌رباره‌ی به‌شێک له‌و شیعرانه‌ی که خه‌سڵه‌تی ڕووناکبیرییان پێوه به‌دی ده‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاعیر لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا ژیاوە، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش سه‌رده‌می کێشمه‌کێش و داگیرکاری کوردستان بووه له لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌کانه‌وه، هه‌ربۆیه شاعیر زیاتر هه‌وڵی ڕووناکبیر کردن و چاوکرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای داوه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ناوه‌ڕۆکی شیعره‌کانیه‌وه زۆر به ڕوون و ڕه‌وانی ئاستی ڕووناک‌بیری شاعیر به‌ده‌رده‌که‌وێت زۆر جاریش له‌ڕێگه‌ی ڕه‌خنه گرتنه‌وه هه‌وڵی داوه کۆمه‌ڵگا هۆشیار بکاته‌وه له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خوێندن و زانیاری، که ئه‌م چه‌مکانه‌ش له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕووناکبیرییه.