جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

زانکۆی چەرموو، کۆلێجی پەروەردە و زانستە سروشتییەکان، بەشی زمانی کوردی

پوخته‌

ئەم باسە، لە ژێر ناونیشانی )ئێمە و ئەنفال- ڕەخنەگرتن لە هەڵە بەکارهێنانی چەمک و دۆسیەی
ئەنفال لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەلتووری جینۆسایدی گەلی کورد(، لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیییە
دەربارەی کارکردن و تێڕوانینی ئێمەی کورد بۆ ئەنفال وەک تراژیدیایەک کە بەشێکە لە مێژوومان،
ئەوەی لەم باسەدا ویستوومانە کاری لە سەر بکەین، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی ئەو جۆرە
بەکارهێنانانەی ئەنفال وەک چەمک و وەک دۆسیە لە الیەن کورد خۆیەوە لە ئاستی جیاجیا و بۆ
ئامانجی جۆراوجۆر. لەم لێکۆڵێنەوەیەدا لە خوێندنەوەیەکی شیکارییانەدا هەوڵ دەدەین، الیەنە
نێگەتیڤییەکانی پێوەندییەکانی تا ئێستای ئێمە و ئەنفال بخەینە بەر باس و گفتوگۆ، ئەویش بە
زۆری ئامانج لێی ڕووبەڕووبوونەوەی کەلتووری جینۆسایدی گەلی کوردە .
بابەتی پێویستی و گرینگیی قسەکردن و توێژینەوە و وردبوونەوە لە کارەساتی ئەنفال و تەواوی
ڕەهەندە جوداجوداکانی وەک ڕاستییەک لە ڕاستییە بەڵگەنەویستەکان لە پانتاییی ڕۆشنبیریی و
سیاسی و ڕاگەیاندن و ئەکادیمیی ئێمەدا، ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت گەر بڵێین، پێویست دەکات بۆ
هەتاهەتایە شوێنی پرسیار و مشتومڕ نەبێ، ئەویش بەو مانایەی زەحمەتە لەنێو مەنزڵی
ڕۆشنبیرییەکی تەندروستدا بابەتێکی وەها هەرگیز پێگەیەکی پەراوێزی و لەیادکراو لە نێو
ڕووبەری مەعریفی و ئەکادیمیدا بەخۆوە ببینێت. بابەتی قسەکردن و ئاخفتن لە سەر تراژیدیای
ئەنفال و هەڵبژاردنی وەک کەرەستەیەک بۆ بیرکردنەوە و لێخووردبوونەوە و بەخۆداچوونەوە، بێ
گومان لەوێشەوە و هەر لەو دەلالقەیەوە ڕوانین بۆ ئاسۆکان و داهاتووی ژیانمان. هەڵبژاردنی
بابەتی کارەساتی ئەنفال بۆ قسەکردن و بیرکردنەوە کەرەستە و میتۆدی جوداجودا دەخوازێ و
گرتنەبەری ڕێگای هەمەجۆری دەوێت بۆ تاقیکردنەوە، بۆئەوەی زەمینەی خوێندنەوە و ڕاڤەکردنی
ئەم تراژیدیایە فراوانتر و بەرینتر بێت، چونکە بە بێ فرەیی لە بەکارهێنانی کەرەستە و میتۆدی
جیاواز جیاواز و بەبێ فرەڕەهەندی لە ئاستەکانی بیرکردنەوە و تێڕوانین، بە دڵنیایییەوە هەرگیز
ناتوانین پرشنگێکی ڕووناکی وەرگرین، ڕووناکییەک تا بتوانین لەبەر ڕۆشنایییەکەیدا هەم خۆمان و
هەم دونیای پێ ببینین و ڕەخنە و بۆچوون و جیهانبینیی خۆمانی لەسەر بونیاد بنێین، سەرەنجام
کەمێک تروسکەی دڵنیایی و ئومێدمان تێدا بژێننەوە .
هیچ کات ناکرێت بە بێ ڕۆشنکردنەوەی ڕەهەندی تازە و کردنەوەی پەنجەرەی نوێ لەسەر
تراژیدیای ئەنفال، دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە توانیومانە بابەتی ئەنفال وەک بابەتێکی جیدی و قووڵ
لە دونیای بیرکردنەوەی نێو جیهانی ڕۆشنبیری و ئەکادیمیماندا شوێنێکی گرینگ و لەبەرچاو و
هەستیاری هەیە یان لە داهاتوودا وەری دەگرێت. لەمەڕ قسەکردن و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە
سەر ئەنفال و بۆ ئەوەی بتوانین بەرگەی وەها سەفەرێک بگرین، ئێمە هەمیشە پێویستمان بە
ڕێبەری شارەزا و چاونەترس هەیە بۆ سۆراغکردن و عەوداڵبوون، هەمیشە چاو و دیدگای نوێمان
گەرەکە بۆ بینین و پشکنین و هەستەوەری زۆر حەساس و ئێجگار وردمان پێویستە بۆ ناسینەوە
و کەشفکردن، هەموو ئەمانەیش زۆر بەکەڵکن و دەبێت هەموو الیەنە تیۆرییەکان و مەعریفییەکان
بگرنەوە و بە شێوەیەکی ئەکادیمییانە و زانستییانە هەوڵ بدەن زەمینە و هۆکارەکانی ئەنجامدانی
کارەساتی ئەنفال و ئەو فاکتەرانەی کە دەگەڕێن بەدوای ئەوەی بۆچی تراژیدیای ئەنفال بەو
شێوەیە و لەو زەمینە و بارودۆخەدا ڕووی دا و ڕەهەندگەلی کۆمەاڵیەتی و سیاسی و جیۆگرافی و
ئابووری و یاسایی...هتد، بخرێنە ڕوو، هاوزەمان شیکار و لێکدانەوە و بەدواداچوون بە شوێن
خۆیاندا بهێنن و لەم کەنااڵنەیشەوە بۆمان دەربکەوێ و پێمان بڵێن کە پێوەرە ئەخالقی و سیاسی
و فەلسەفی و یاسایی و نێودەوڵەتییەکان دەرهەق بەم تراژیدیا بێوێنەی کورد و بەرامبەر ئەم
ڕووداوە گەورەیەی مرۆڤایەتی چییە و چۆنە و هەر لەم ڕێگەگەلەوە خۆمان بە بیرکردنەوە و
توێژینەوە و دراساتی زانستی، ماسکەکانیان هەڵ بدەینەوە .
وەلـێ زۆر بەداخەوە، زۆربەی ئەو ڕێگایانەی دەمانبەنەوە سەر خوێندنەوەیەکی ئەپستیمی و
عەقاڵنی و قووڵ بۆ تراژیدیای ئەنفال تاوەکو ئێستا تاقی نەکراونەتەوە و کەسی پێدا نەڕۆیشتوون
و زۆربەی ئەو دەروازە میتۆدی و ئەکادیمییانەی کە لە سەر خوێندنەوەیەکی وردبینانە و قووڵ و
زانستی و فرەڕەهەند دەشێت بخرێنە سەرپشت، تا ئەم ساتە بە دەست لـێ نەدراوی ماونەتەوە و
هیچ کەسێ نەچوە بە الیاندا و قەرەی نەکەوتوون. بەشێکی زۆر لەو ڕێگایانەی لەمەوپێش پێیدا
ڕۆیشتووین کۆمەڵێک کوێرەڕێ و ئاراستەی چەوت بوون، کە بێ گومان زۆربەیشیان دەرەنجامی
ترسناک و خراپیان بۆ سەر پرسی تراژیدیای ئەنفال خستوەتەوە و یان دەشێ و چاوەڕوانین
بیخەنەوە. زۆربەی ئەو باس و بۆچوون و تێڕوانینانەی لەمەڕ ئەنفالەوە، چ لە میدیای بیستراو و
بینراو و نووسراودا سەریان دەرهێناوە و بەشێکی زۆری هەر ئەو کار و پڕۆژانەی لە ناوەندە
ئەکادیمی و مەعریفییەکانەوە هەر لەم پێناوەدا هاتوونەتە ئاراوە، یان ئەو جێکەوت و بۆچوونانەی
لە پانتاییی سیاسی و کۆمەاڵیەتییدا ئەم پرسە هەیبوە یان لە سەر ئەم پرسە دروست بوون، زیانی
کاریگەر و قورسی بۆ سەر ئەم کارەساتە ئینسانییە هەبوە و بایەخی ئەم دۆزە ڕەوا و گرینگەی لە
هەست ویژدانماندا کەم کردوەتەوە و تا هەنووکەیش کە ئێمە لەسەر ئەم باسە توێژینەوە دەکەین،
دوای ئەو دەرەنجامانانەی لەم توێژینەوەیەدا بە دەستی دەهێنین دەتوانین بێ سڵکردنەوە بڵێین،
تراژیدیای ئەنفال بەرەو خوڵقاندنی هەستی بەرگری و لێپرسراوێتتییەکەی تەنانەت زۆر سادەیشی
نەبردووین