@article { author = {عــومــەر, مــەهــدی}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {4}, number = {Genocide Conference}, pages = {236-286}, year = {2017}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.75}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {ئـێـمـە و ئـەنـفـال ڕەخنەگرتن لە هەڵە بەکارهێنانی چەمک و دۆسیەی ئەنفال لەپێناو ڕووبەرووبوونەوەی کەلتووری جینۆسایدی گەلی کورد )لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەییی شیکاری(}, abstract_ku = {ئەم باسە، لە ژێر ناونیشانی )ئێمە و ئەنفال- ڕەخنەگرتن لە هەڵە بەکارهێنانی چەمک و دۆسیەیئەنفال لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەلتووری جینۆسایدی گەلی کورد(، لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیییەدەربارەی کارکردن و تێڕوانینی ئێمەی کورد بۆ ئەنفال وەک تراژیدیایەک کە بەشێکە لە مێژوومان،ئەوەی لەم باسەدا ویستوومانە کاری لە سەر بکەین، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی ئەو جۆرەبەکارهێنانانەی ئەنفال وەک چەمک و وەک دۆسیە لە الیەن کورد خۆیەوە لە ئاستی جیاجیا و بۆئامانجی جۆراوجۆر. لەم لێکۆڵێنەوەیەدا لە خوێندنەوەیەکی شیکارییانەدا هەوڵ دەدەین، الیەنەنێگەتیڤییەکانی پێوەندییەکانی تا ئێستای ئێمە و ئەنفال بخەینە بەر باس و گفتوگۆ، ئەویش بەزۆری ئامانج لێی ڕووبەڕووبوونەوەی کەلتووری جینۆسایدی گەلی کوردە .بابەتی پێویستی و گرینگیی قسەکردن و توێژینەوە و وردبوونەوە لە کارەساتی ئەنفال و تەواویڕەهەندە جوداجوداکانی وەک ڕاستییەک لە ڕاستییە بەڵگەنەویستەکان لە پانتاییی ڕۆشنبیریی وسیاسی و ڕاگەیاندن و ئەکادیمیی ئێمەدا، ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت گەر بڵێین، پێویست دەکات بۆهەتاهەتایە شوێنی پرسیار و مشتومڕ نەبێ، ئەویش بەو مانایەی زەحمەتە لەنێو مەنزڵیڕۆشنبیرییەکی تەندروستدا بابەتێکی وەها هەرگیز پێگەیەکی پەراوێزی و لەیادکراو لە نێوڕووبەری مەعریفی و ئەکادیمیدا بەخۆوە ببینێت. بابەتی قسەکردن و ئاخفتن لە سەر تراژیدیایئەنفال و هەڵبژاردنی وەک کەرەستەیەک بۆ بیرکردنەوە و لێخووردبوونەوە و بەخۆداچوونەوە، بێگومان لەوێشەوە و هەر لەو دەلالقەیەوە ڕوانین بۆ ئاسۆکان و داهاتووی ژیانمان. هەڵبژاردنیبابەتی کارەساتی ئەنفال بۆ قسەکردن و بیرکردنەوە کەرەستە و میتۆدی جوداجودا دەخوازێ وگرتنەبەری ڕێگای هەمەجۆری دەوێت بۆ تاقیکردنەوە، بۆئەوەی زەمینەی خوێندنەوە و ڕاڤەکردنیئەم تراژیدیایە فراوانتر و بەرینتر بێت، چونکە بە بێ فرەیی لە بەکارهێنانی کەرەستە و میتۆدی جیاواز جیاواز و بەبێ فرەڕەهەندی لە ئاستەکانی بیرکردنەوە و تێڕوانین، بە دڵنیایییەوە هەرگیزناتوانین پرشنگێکی ڕووناکی وەرگرین، ڕووناکییەک تا بتوانین لەبەر ڕۆشنایییەکەیدا هەم خۆمان وهەم دونیای پێ ببینین و ڕەخنە و بۆچوون و جیهانبینیی خۆمانی لەسەر بونیاد بنێین، سەرەنجامکەمێک تروسکەی دڵنیایی و ئومێدمان تێدا بژێننەوە .هیچ کات ناکرێت بە بێ ڕۆشنکردنەوەی ڕەهەندی تازە و کردنەوەی پەنجەرەی نوێ لەسەرتراژیدیای ئەنفال، دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە توانیومانە بابەتی ئەنفال وەک بابەتێکی جیدی و قووڵلە دونیای بیرکردنەوەی نێو جیهانی ڕۆشنبیری و ئەکادیمیماندا شوێنێکی گرینگ و لەبەرچاو وهەستیاری هەیە یان لە داهاتوودا وەری دەگرێت. لەمەڕ قسەکردن و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەنفال و بۆ ئەوەی بتوانین بەرگەی وەها سەفەرێک بگرین، ئێمە هەمیشە پێویستمان بەڕێبەری شارەزا و چاونەترس هەیە بۆ سۆراغکردن و عەوداڵبوون، هەمیشە چاو و دیدگای نوێمانگەرەکە بۆ بینین و پشکنین و هەستەوەری زۆر حەساس و ئێجگار وردمان پێویستە بۆ ناسینەوەو کەشفکردن، هەموو ئەمانەیش زۆر بەکەڵکن و دەبێت هەموو الیەنە تیۆرییەکان و مەعریفییەکانبگرنەوە و بە شێوەیەکی ئەکادیمییانە و زانستییانە هەوڵ بدەن زەمینە و هۆکارەکانی ئەنجامدانیکارەساتی ئەنفال و ئەو فاکتەرانەی کە دەگەڕێن بەدوای ئەوەی بۆچی تراژیدیای ئەنفال بەوشێوەیە و لەو زەمینە و بارودۆخەدا ڕووی دا و ڕەهەندگەلی کۆمەاڵیەتی و سیاسی و جیۆگرافی وئابووری و یاسایی...هتد، بخرێنە ڕوو، هاوزەمان شیکار و لێکدانەوە و بەدواداچوون بە شوێنخۆیاندا بهێنن و لەم کەنااڵنەیشەوە بۆمان دەربکەوێ و پێمان بڵێن کە پێوەرە ئەخالقی و سیاسیو فەلسەفی و یاسایی و نێودەوڵەتییەکان دەرهەق بەم تراژیدیا بێوێنەی کورد و بەرامبەر ئەمڕووداوە گەورەیەی مرۆڤایەتی چییە و چۆنە و هەر لەم ڕێگەگەلەوە خۆمان بە بیرکردنەوە وتوێژینەوە و دراساتی زانستی، ماسکەکانیان هەڵ بدەینەوە .وەلـێ زۆر بەداخەوە، زۆربەی ئەو ڕێگایانەی دەمانبەنەوە سەر خوێندنەوەیەکی ئەپستیمی وعەقاڵنی و قووڵ بۆ تراژیدیای ئەنفال تاوەکو ئێستا تاقی نەکراونەتەوە و کەسی پێدا نەڕۆیشتوونو زۆربەی ئەو دەروازە میتۆدی و ئەکادیمییانەی کە لە سەر خوێندنەوەیەکی وردبینانە و قووڵ وزانستی و فرەڕەهەند دەشێت بخرێنە سەرپشت، تا ئەم ساتە بە دەست لـێ نەدراوی ماونەتەوە وهیچ کەسێ نەچوە بە الیاندا و قەرەی نەکەوتوون. بەشێکی زۆر لەو ڕێگایانەی لەمەوپێش پێیداڕۆیشتووین کۆمەڵێک کوێرەڕێ و ئاراستەی چەوت بوون، کە بێ گومان زۆربەیشیان دەرەنجامیترسناک و خراپیان بۆ سەر پرسی تراژیدیای ئەنفال خستوەتەوە و یان دەشێ و چاوەڕوانین بیخەنەوە. زۆربەی ئەو باس و بۆچوون و تێڕوانینانەی لەمەڕ ئەنفالەوە، چ لە میدیای بیستراو وبینراو و نووسراودا سەریان دەرهێناوە و بەشێکی زۆری هەر ئەو کار و پڕۆژانەی لە ناوەندەئەکادیمی و مەعریفییەکانەوە هەر لەم پێناوەدا هاتوونەتە ئاراوە، یان ئەو جێکەوت و بۆچوونانەیلە پانتاییی سیاسی و کۆمەاڵیەتییدا ئەم پرسە هەیبوە یان لە سەر ئەم پرسە دروست بوون، زیانیکاریگەر و قورسی بۆ سەر ئەم کارەساتە ئینسانییە هەبوە و بایەخی ئەم دۆزە ڕەوا و گرینگەی لەهەست ویژدانماندا کەم کردوەتەوە و تا هەنووکەیش کە ئێمە لەسەر ئەم باسە توێژینەوە دەکەین،دوای ئەو دەرەنجامانانەی لەم توێژینەوەیەدا بە دەستی دەهێنین دەتوانین بێ سڵکردنەوە بڵێین،تراژیدیای ئەنفال بەرەو خوڵقاندنی هەستی بەرگری و لێپرسراوێتتییەکەی تەنانەت زۆر سادەیشینەبردووین}, keywords_ku = {}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66232.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66232_f2e7c5a7095b4514f1cd17bd46a80e13.pdf} }