كاریگه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خێزان

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەرپرسی بەشی پەروەدەو پێگەیاند لە ژیار بۆ پەروەرەو گەشەپێدانی مرۆیی

پوخته‌
تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبۆته‌وه‌و گه‌شه‌یان كردووه‌ و وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا سه‌پاندووه‌، رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشیان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ زیاد بووندان و ملیاره‌هایان تێپه‌ڕاندووه‌و هه‌موو ئاسته‌كانی ته‌مه‌نیش به‌كاری دێنن و بۆته‌ به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخ.
دیاره‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ك هه‌ر داهێنراوێكی تر لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه‌، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ شێوازی به‌كارهێنانیانه‌وه‌ هه‌یه‌. ده‌كرێت فاكته‌رێكی ئه‌رێنی و به‌سوود بێت وه‌ك به‌كارهێنانیان له‌بواری په‌یوه‌ندی و بازرگانی و كاروبارى پزیشكی و په‌روه‌رده‌یی و زانستی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ...... تاد.
هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان كاریگه‌ری نه‌رێنی و ومه‌ترسیداری  درووست كردووه‌  له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندرووستی و ده‌روونی مرۆڤ، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی لادانی ره‌وشتی و ره‌فتاری و بڵاو بوونه‌وه‌ی توندوتیژی و دزی و ساخته‌كاری و تاوانی جۆراوجۆر، ئه‌مه‌و رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و تێكدانی شیرازه‌ی خێزانی وكۆمه‌ڵایه‌تی،هه‌روه‌ها به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق و تێكدانی ئاراسته‌ی هزرو ره‌فتارو لادان لای منداڵ و هه‌رزه‌كارو گه‌نجان.
خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌و ده‌خوازێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و بیرمه‌ندان و پسپۆڕان  رۆڵی خۆیان ببینن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ڕ مه‌ترسی و زیانه‌كان و ئالووده‌ بوون و خراپ به‌كار هێنانی ئینته‌رنێت.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

The impact of the social network on the family

نوسه‌ر English

Yaseen Abdel
بەرپرسی بەشی پەروەدەو پێگەیاند لە ژیار بۆ پەروەرەو گەشەپێدانی مرۆیی
پوخته‌ English

Social media has spread widely and its an instrument and influential that has imposed itself on all societies and its users are increasing and exceeding billions of all age groups and became part of the requirements of contemporary life.
              Internet networks, like any other inventor with positive and negative aspects, depending on their use, may be a positive and beneficial means, if used in the field of communication, trade, medical, educational, scientific, cultural, social and others.
It has negative and serious effects on the health and psychological aspect of the human being, as well as the spread of moral and behavioral deviations and the prevalence of violence, counterfeiting and multiple crimes, and has a significant role in the dispersion of family and social Relationship, and raise the divorce rate and the deviation of children, adolescents and youth in the areas of intellectual and behavioral.
The bad use of social media networks is a dangerous  alarm that requires the concerned authorities of government authorities, civil society organizations, thinkers and experts to play their role in educating the society about the danger, harm and addiction and its bad use.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
خێزان
ته‌ڵاق
ته‌كنه‌لۆجیا
ئالووده‌ بوون
خول 9، special issue 2
حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی
به‌هار 2022
لاپه‌ڕه‌ 487-495