جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

بەشی باخچەی منداڵان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی سلێمانی ،هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

 ئامانجی توێژینەوە، زانینی پەیوەندی نێوان کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی و پەیوەندی بە گونجانی پیشەییەوە لای بەرێوەبەرانی باخچەی منداڵان، هەروەها زانینی ئاستی کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی لای بەرێوەبەرانی، لە هەمانکاتدا زانینی ئاستی گونجانی پیشەیی لای بەرێوەبەرانی بە پێی هەریەک لە گۆڕاوەکانی [رەگەز- جۆری باخچە(حوکمی و ناحوکمی)]، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەش توێژەران میتۆدی وەسفی پەیوەندییان بەکارهێناوە، لە بەرئەوەی لەگەڵ ئامانج و سروشتی توێژینەوەکە گونجاوە و بەدیهێنەری ئامانجەکانی توێژینەوەیەکەیە.کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە سەرجەم بەرێوەبەرانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022)، کە ژمارەیان (78) بەرێوەبەرەو توێژەران سەرجەم کۆمەڵگەی توێژینەوەکەیان وەرگرت، ئامڕازی توێژینەوەکە بریتیی بوو لە فۆڕمی ڕاوەرگری بۆ هەریەک لە گۆڕاوەکانی (کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی- گونجانی پیشەیی)، پێوەری کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی لە ( 42) بڕگە پێکهاتبوو ولە لایەن (زبیر شریف) بە زمانی کوردی ئامادەکرابوو، پێوەری گونجانی پیشەیی لە ( 48) بڕگە پێکهاتبوو و لە لایەن ( وسام عداد) بە زمانی عەرەبی ئامادەکرابوو. لە گرنگترین ئەوە ئامڕازە ئامارییانەی کە بەکارهاتوون بریتین لە (ناوەندی ژمێرەیی، لادانی پێوەری، هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن، تاقیکردنەوەی ( T-test ) و (   ANOVA ). لەپاش دڵنیابوو لە ڕاستی و جێگیری پێوەرەکان ئەوە بە سەر نموونەی توێژینەوەکەدا جیبەجێکرا. بەمەبەستی چارەسەری ئاماری و شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، توێژەران پرۆگرامی ئاماری (SPSS)ی بەکارهێناوە، لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەم ئەنجامانە،ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی لە ئاستێکی بەرزدایە لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە شێوەیەکی گشتی و جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو بۆ ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵان بە پێی گۆڕاوی ڕەگەز و جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو بۆ ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە پێی جۆری باخچە. ئاستی گونجانی پیشەیی لە ئاستێکی بەرزدایە لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بەشێوەیەکی گشتی جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو لە ئاستی گونجانی پیشەیی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە پێی گۆڕاوی ڕەگەزی (نێر و مێ) . جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو لە ئاستی گونجانی پیشەیی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە پێی جۆری باخچە (حکومی و ناحکومی). پەیوەندیەکی ڕاستەوانەی لاواز هەیە لە نێوان کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی و گونجانی پیشەیی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی.لە کۆتاییدا توێژەران لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەکان چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکی خستۆتە ڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی و پەیوەندی بە گونجانی پیشەییەوە لای بەرێوەبەرانی باخچەی منداڵان لە شاری سلێمانیدا

نوسه‌ران [English]

  • Saber Mostafa
  • Zhino Muhammad

Department of Children's Gardens، College of Basic Education، University of Sulaymaniyah، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

The aim of this study is to determine the relationship between emotional control and occupational compatibility among kindergarten principals, as well as the level of spasticity control among kindergarten principals, plus  knowing the level of professional adaptation among kindergarten principals according to each variable (gender - type of kindergarten - (governmental or private) For this goal, the researcheres used the descriptive approach to the relationship because it fits with the nature of the research. The research community consists of all the Directors of Sulaymaniyah for the academic year (2021-2022), they are 78 Directors he took all the Society of the Research , The research tool included a questionnaire for each of the variables (control of spasticity, and Professional adaptation   the emotional control scale consists of 42 items prepared by Zubair Sharif in the Kurdish language, the occupational fitness criterion consists of 48 items written by Wissam Adad in Arabic ,the most important statistical tools used are (arithmetic mean, standard deviation, person correlation coefficient, T-test and ANOVA) After verifying the validity and stability of the criteria, this was carried out on the research model in order to treat statistics or statistical treatment , data and information analysis, the researcher used the statistical program (SPSS), in the end the study reached the following conclusions: The level of emotional control is high among the kindergarten principals in Sulaymaniyah in general. A. There are no Documented statistically significant differences in the level of emotional control among kindergarten principals in Sulaymaniyah by gender variable (males and females). There is no statistically documented difference in the level of emotional control among kindergarten managers in Sulaymaniyah by type of kindergarten (governmental and non-governmental i.e.: Private) ،The level of occupational compatibility is high among kindergarten principals in Sulaymaniyah in general. There are no statistically documented differences in the level of occupational compatibility between kindergarten principals in Sulaymaniyah according to the gender variable (males or females). There is no statistically documented difference in the level of occupational compatibility between kindergarten principals in Sulaymaniyah by type of kindergarten (governmental and non-governmental-private). There is a weak direct relationship between emotional control and occupational compatibility among kindergarten principals in Sulaymaniyah. Finally, the researcher presents some recommendations considering the results.
 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی
  • گونجانی پیشەیی
  • باخچەی منداڵان
  • حوکمی و ناحوکمی