جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی شوێنەوار، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی

2 بەشی مێژوو، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

گەرمیان ناوچەیەكە گرنگی ستراتیژی و جوگرافیای و مێژووی دێرینی هەیە، كەوتەوەتە خوارووی هەرێمی كوردستان و ناوچه‌كانی سەروی عێراقی ئەمڕۆوە، سنورێكی فراوانی هه‌یه، هەمیشە بەشێكی زۆری ململانێ سیاسی و سەربازییەكان لەم ناوچەیەدا یەكلای بوەتەوە. بە درێژای مێژووی دێرین، گەرمیان وەك ناوچەیەكی سەر ڕێگای بازرگانی و سەربازی ڕۆڵی خۆی گێڕاوە، نابێت ئەم ڕۆڵگێرانەش نادیدە بگیرێت. مێژووی دێرینی گه‌رمیان یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌كان ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و سنوره‌ ستراتیژیه‌ی گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ درێژای مێژوو شوێنی چاو تێبڕین بووه‌. ئه‌م ناوچه‌یه‌ نیشتمانی هه‌ندێ له‌ گه‌لانی ناوچه‌ی زاگرۆس بووه‌ و هه‌ندێ له‌ قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی وه‌ك سیمورروم و نامری و نیققوم و خارشی له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون، ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌شێك بووه‌ له‌ ئیمپراتۆریه‌تی میتانی،‌ ئه‌رراپخا وه‌ك پایته‌ختێكی هه‌رێمی و نوزی وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌م پێگه‌یه‌ بووه‌. هه‌روه‌ها كاشی یه‌كان وه‌ك دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ مێژوویه‌كیان تێدا تۆمار كردووه، كاشییه‌كانیش به‌ درێژای ڕوباری سیروان نیشته‌جێ ببون، ڕۆڵێكی سیاسی دیاریان هه‌بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و پاشماوه‌ی شوێنه‌واری سه‌رده‌می كاشییه‌كان له‌ زۆر ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی كنه‌و پشكنینه‌كاندا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌ مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كات له‌ ماوه‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌می پ.ز. ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌ند هێزی سیاسی گه‌وره‌ له‌ ململانێدا بوون،‌ گه‌رمیان وه‌ك یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی پێكدادان و ململانێی نێوان كاشییه‌كان و میتانییه‌كان و ئاشورییه‌كان و عیلامییه‌كان هه‌میشه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدا بوون بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی گه‌رمیان. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پێگه‌ی‌ ستراتیجی و ڕێگا بازرگانییه‌كان به‌ ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بن و ناوچه‌كانی دۆڵی دووڕوبار و كوردستانی دێرین و ئێران ده‌وروبه‌ری پێكه‌وه‌ ده‌ستێ.

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Garmian During the Second Millennium BC

نوسه‌ران [English]

  • Kozad Ahmed 1
  • Rebwar Hamid 2

1 Department of Archaeology, College of Humanities, Sulaimani University

2 Department of History, College of Humanities, Sulaimani University

پوخته‌ [English]

Garmian is a region of strategic, historical and cultural significance in ancient history. It is located in the southern Kurdistan Region and in the north of modern Iraq. Being located between the political powers of Southern Mesopotamia and the mountainous peoples of the north and east, many political conflicts and military clashes have taken place on its soil. It was also home of some piedmont peoples and political entities which have left their impression on its long history, such as Simurrum, Namri, Ḫarši Niqqum and others. Garmiyan was also part of the Mitanni Empire with its regional capital at Arrapḫa while Nuzi was one of its main urban centers. The Kassites too lived along the Sirwan/Diyala River and have played a major role in the events of the region, their presence is indicated by Kassite pottery shards and other artifacts discovered in several sites of the Garmiyan Region.
The current research focuses on the history of this important region in the second millennium BC, a period during which the great powers of Mitanni, Kassites, Assyrians, Elamites and others have bitterly contested for the control of Garmian for its strategic location and the trade routes passed through which connecting Mesopotamia, ancient Kurdistan Iran and beyond.
 

 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Kassites
  • Mitannians
  • Namri
  • Babylon
  • Garmiyan