جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی جوگرافیای// كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان// زانكۆی سلێمانی

2 بەشی جوگرافیا،کۆلیژی زانستە مرۆڤاییەتیەکان،زانکۆی سلێمانی،عێراق

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکان بۆ چالاکیە خۆشگوزەرانیەکان لە شاری کەلاردا) ئامانج لێی دەرخستنی شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزاریە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکانە لە شاری کەلاردا، هەروەها هەلسەاندنی ئاستی ئەم خزمەتگوزارییانە لە ئێستادا و خەمڵاندنی پێداویستییەکانی شارەکە بۆ ئەم خزمەتگوزرانە لە داهاتوودا. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە، لە سەرەتا کۆکردنەوەی داتا لە ڕێگەی سەرچاوەی فەرمی و ڕێکخراوەکان ئەنجامدراوە، پاشان دەرخستنی ئەنجامەکان لە شێوەی خشتەی جۆراوجۆر،  هەروەها وەرگرتنی داتای شوێنی ناوەندەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی بەرنامەکانی (Google pro earth) و دووەبارە ڕێکخستن و نیشاندانیان بەشێوەی نەخشە لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS، دواتر هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەم خزمەتگوزاریانە و مەزەندەکردنی پێداوستییە چاوەڕوان کراوەکان بە پێی پێوەرە ستانداردەکان بۆ هەریەکەیان خراونەتەڕوو. لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتوە بە كۆمەڵێك دەرئەنجام کە هەندێک لە خزمەتگوزارییە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکان  لە شاری کەلاردا کەمترە لە پێوستی شارەکە بە پێی ستانداردە جیهانیەکان، بۆنمونە ئێستادا (2) کتێبخانە بوونی هەیە، هەرچەندە بەپێی پێوەر بڕی (4) کتێبخانەی دیکە پێویستە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دانیشتوان، هەروەها تا ڕادەیەک ناهاوسەنگی هەیە لە دابەشبوونی ئەم خزمەتگوزاریانە لە شارەکەدا. لەگەڵ خستنەڕووی چەندین پێشنتار لەوانە  هەوڵدان بۆ دروستکردنی پلانێکی ستراتیجی مامناوەند و درێژخایەن لە بواری خۆشگوزەرانی پشتبەستن بە گەشە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە شێوەیەک کاربکرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییان بۆ خزمەتگوزارییەکان، سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ فەراهەمکردنی هاوسەنگی دەبەشبوونی خزمەتگوزارییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی شارەکەدا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Evaluating cultural and sports services for Recreational activities in Kalar city

نوسه‌ران [English]

  • Sherwan Rasheed 1
  • azhin Mohammed 2

1 بەشی جوگرافیای// كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان// زانكۆی سلێمانی

2 Geography Department, College of Human science, university of Sulaimani, Iraq

پوخته‌ [English]

This study, entitled "Evaluation of Cultural and Sports Services for Recreation Activities in Kalar", aims to clarify the way in which cultural and sport services are distributed in Kalar City, as well as to assess the level of these services now and to assess the city's needs for these services in the future. To achieve the goal of the research, the motives that led to an increase in the number of cultural and sports services in the city of Kalar were initially presented, then talked about the geographical distribution, and cultural and sports services were provided in the city, followed by assessments of the level of these services and estimates of the expected requirements according to the standard standards for each. The study finally concluded that the majority of cultural and sports services in Kalar are less than what the city needs according to international standards, and that it is somewhat unbalanced in the distribution of these services in the city.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Service
  • Recreation
  • Evaluation Criteria
1 ) بەرزنجی، یاسین قادر چەند بابەتێک سەبارەت بە کتێبخانە و زانیارییەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولیر، 2011.
2 ) الحديثي، طة حمادي، جغرافية السكان، دار الكتاب للطبعة و النشر، جاميعة الموصل، بدون سنة طبع.
3 ) حسين, عبدالرزاق، عباس جغرافية المدن، مطبعة اسعد، بغداد، 1977.
4 )حمید، ڕزگار حاجی، کەلار مێژوویەکی دێرین و جوگرافیای شارێکی زندوو (1970-2012)، لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیایی مرۆیدا، چاپخانەی چوارچرا، چاپی یەکەم، کوردستان، 2019.
5 )سەید قادر، شاهۆ عوسمان، کتێبخانەی قوتابخانە و خوێندنگەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی هەورامان، سلێمانی، 2015.
 (6صفر، زین العابدین علی تخطیط المدن(اسس ومفاهیم وتطبیقات)، دار الوضاح للنشر، عمان، ط1،2015.
7 ) علا لطفي مهدي، المؤشرات التخطیطیة لتنمیة الخدمات المجتمعیة في مدینة الخضر، رسالة ماجستیر، كلیة الرتبیة للعلوم االنسانیة، قسم الجغرافیة، جامعة المثنی،2019.
8 ) عەلی، خالد وەلی، دابەشبوون و ئاستی خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی لە شاری کەلاردا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ژمارە (4)، بەرگی (8)، 2018.
9 ) قەرەداغی، بورهان، ئەزموونی شانۆی گەڕۆک، ناوەندی ڕۆشنبیری بەدلیسی، چاپخانەی ڕوون، چاپی یەکەم، .2007
10 ) محمد، جاسم، کەلار لە لادێوە بۆ شار، بڵاوکراوەی مەکتەبی بیر و هۆشیاری، سلێمانی، 2005.
11 ) نۆڕێ، سەردار، ڕۆڵی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار لە پێشخستینی کایە جیاوازەکانی ناوچەکەدا، بڵاوکراوەی (یادی کەلار) ، بڵاوکراوەیەکی تایبەتە بە ساڵیادی ڕۆژی کەلار، ژمارە (2) شوباتی 2018.
12 ) الهيتي، صبري و صالح فليح حسن، جغرافية المدن، مديرية دار كتب لطباعة و النشر، الوصل، 1986.
13 ) بەڕیوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بەڕوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، بەشی مۆڵەت، داتای بڵاونەکراوە2021.
14 ) بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی گەرمیان، داتای بڵاونەکراوە لە بەرواری 7/12/2021.
15 ) حوکمەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی، نەخشەی کارگێڕی پارێزگای سلێمانی، بەشی Gis، 2012.
16 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (سەربەست ئەحمەد) سەرپەرەشتیاری هۆڵی هونەر مامۆستا لە بەرواری 14/12/2021.
17 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرێز (شرین محمود علی) جێگری بەرێوبەی کتێبخانەی گشتی کەلار، لە بەرواری 2021/12/8.
18 ) چاوپیکەوتن لەگەڵ بەرێز(وریا محمەد) سەرپەشتیار لە سەنتەری کارێزە لە بەرواری 25/12/2021.
19 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (شەرمین عەلی) ، لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە بەرواری 1/3/2022.
20 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (شەهلا کریم) سەرپەرەشتیاری کتێبخانەی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار، لە بەرواری 2021/12/14.
21 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (قەیس سعدالله)، سەرپەرشتیاری هۆڵی وەرزش و لاوان لە بەرواری 16/12/2021.
22 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (کوردستان عسری) سەرپەرشتیاری بەشی ژنانی مەلەوانگەی سپۆرت سەنتەر لە بەرواری 18/12/2021.
23 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (نەبەز ئەحمەد) بەڕیوبەری سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار لە بەرواری 12/12/2021.
24 ) چاوپیکەوتن لەگەڵ بەرێز (ئارا محمەد) سەرپەشتیار لە هەوەرگەی ستی ئای لە بەرواری 21/12/2021.
25 ) چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (ئەحمەد رحیم) لە بەشی ئەندازیاری بەرێوبەرایەتی ڕۆشنبیری لاوانی گەرمیان لە بەرواری 14/12/2021.
* ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانشتوان لە ڕێگەی ئەم هاوکێشەیەوە دەردەچێت:
 
R= ڕێژەئ گەشەی ساڵانە
T= ژمارەی ساڵانی نێوان دوو سەرژمێری
P1= ژمارەی دانشتوان لە دواین سەرژمێریدا
P0= ژمارەی دانشتوان لە سەرژمێری یەکەم
سەرچاوە: طة حمادي الحديثي، جغرافية السكان، دار الكتاب للطبعة و النشر، جاميعة الموصل، ص391.