%0 Journal Article %T هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکان بۆ چالاکیە خۆشگوزەرانیەکان لە شاری کەلاردا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A رشید, شیروان عمر %A محمد, Azhin Karim %D 2022 %\ 12/01/2022 %V 9 %N 4 %P 269-283 %! هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکان بۆ چالاکیە خۆشگوزەرانیەکان لە شاری کەلاردا %K خزمەتگوزاری %K خۆشگوزەرانی %K پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن %R 10.24271/jgu.2022.167271 %X ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکان بۆ چالاکیە خۆشگوزەرانیەکان لە شاری کەلاردا) ئامانج لێی دەرخستنی شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزاریە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکانە لە شاری کەلاردا، هەروەها هەلسەاندنی ئاستی ئەم خزمەتگوزارییانە لە ئێستادا و خەمڵاندنی پێداویستییەکانی شارەکە بۆ ئەم خزمەتگوزرانە لە داهاتوودا. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە، لە سەرەتا کۆکردنەوەی داتا لە ڕێگەی سەرچاوەی فەرمی و ڕێکخراوەکان ئەنجامدراوە، پاشان دەرخستنی ئەنجامەکان لە شێوەی خشتەی جۆراوجۆر،  هەروەها وەرگرتنی داتای شوێنی ناوەندەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی بەرنامەکانی (Google pro earth) و دووەبارە ڕێکخستن و نیشاندانیان بەشێوەی نەخشە لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS، دواتر هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەم خزمەتگوزاریانە و مەزەندەکردنی پێداوستییە چاوەڕوان کراوەکان بە پێی پێوەرە ستانداردەکان بۆ هەریەکەیان خراونەتەڕوو. لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتوە بە كۆمەڵێك دەرئەنجام کە هەندێک لە خزمەتگوزارییە ڕۆشنبیری و وەرزشییەکان  لە شاری کەلاردا کەمترە لە پێوستی شارەکە بە پێی ستانداردە جیهانیەکان، بۆنمونە ئێستادا (2) کتێبخانە بوونی هەیە، هەرچەندە بەپێی پێوەر بڕی (4) کتێبخانەی دیکە پێویستە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دانیشتوان، هەروەها تا ڕادەیەک ناهاوسەنگی هەیە لە دابەشبوونی ئەم خزمەتگوزاریانە لە شارەکەدا. لەگەڵ خستنەڕووی چەندین پێشنتار لەوانە  هەوڵدان بۆ دروستکردنی پلانێکی ستراتیجی مامناوەند و درێژخایەن لە بواری خۆشگوزەرانی پشتبەستن بە گەشە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە شێوەیەک کاربکرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییان بۆ خزمەتگوزارییەکان، سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ فەراهەمکردنی هاوسەنگی دەبەشبوونی خزمەتگوزارییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی شارەکەدا. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_167271_5a58cc2c31633c546e8bb75e47b37406.pdf