جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشى زانستە كۆمەڵايەتيەكان // کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى// زانکۆى سلێمانى

2 بەشى پەروەردەى تايبەت // کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى// زانکۆى چەرموو

پوخته‌

بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە پرسیارەكان گونجاون ، و لەگەڵ گۆرانكارى و پێشكەوتنەكان و ئاستی خوێندكاران دەگونجێن و ئامانجە پەروەردەییەكان بەدەست دێنن، و پێویستە بخرێتە ژێر پرۆسەی هەڵسەنگاندنەوە بە مەبەستی دیاریكردنی خاڵە بەهێز و لاوازەكانیان ، هەروەها دیاریكردنی خاڵە لاوازەكان بەئامانجى چاك كردن ، هەروەها ئەو خاڵانەش كەبەهێزن زياتر پەرەى پێبدرێت، بە واتای چەند هەنگاوێك بەرەو چاككردن ، و پێشخستن و گونجاوی ئەم پرسیارانە .
    گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدا دەردەكەوێت كە هەتا ئێستا هەڵسەنگاندنی لەو جۆرە زۆر بە كەمی یان هەر ئەنجام نەدراوە لە هەرێمی كوردستاندا، لە كاتێكدا وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی زانستی و نەوەیەكی زانستخواز بەو ئامانجەی هاوشانی پێشكەوتنەكان و پێداویستیەكانی سەردەم بێت و پەرەسەندنە نوێیەكان لەم بوارەدا جێبەجێ بكات .




    ئامانج لەم توێژينەوەيە هەڵسەنگاندن و شيكردنەوەى پرسيارەكانى تاقيكردنەوەى پۆلى (١٢) وێژەيى بابەتى مێژووە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١)  بەپێى خشتەى تايبەتمەندى و پۆلێنى بلۆم، هەروەها هەڵسەنگاندنى پرسيارەكانى تاقيكردنەوەى بابەتى مێژوو بۆ پولى (١٢) وێژەيى لەڕوانگەى مامۆستايانى بابەتەكەوە ، بەپێی گۆڕاوى رەگەزى (نێر و مێ) و ساڵانى خزمەت و بڕوانامە، بۆ هێنانەدى ئەم ئامانجانەش ميتۆدى وەسفى(پەسنى شيكارى) بەكارهێناوە، ئامرازەى توێژينەوەكەش دياريكردنى پرسيارەكان بەپێى ئاستەكانى پۆلێنى بلۆم وئامادەكردنى پێوەريەك بۆ پرسيارەكانى تاقيكردنەوە بۆ ساڵى خوێندن (٢٠٢٠-٢٠٢١) كە بريتي بوو لە(٤٤)بڕگە لەپاش دلنيابوون لەڕاستى و جێگرى پێوەرەكە . جێبەجێكرا بەسەر نموونەى توێژينەوەكەدا ، كەنموونەى توێژينەوەكە پێكهاتبوو لەپرسيارەكانى تاقيكردنەوە كە(٥٠) پرسيارى لەخۆگرتبوو، هەروەها مامۆستايانى بابەتى مێژوو لەپارێزگاى سلێمانى كە(١٣١) مامۆستا بوو، توێژەرڕێژەى سەدى و پرۆگرامى (spss)ى بەكارهێناوە بۆ داتاكان ، هەروەها لەكۆتايدا خستنەڕووى دەرئەنجامەكان و چەند پێشنيارەيەك لەژێر ڕوشنايى توێژينەوەكە . 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Evaluating the questions of the history subject test for the twelfth grade of literary because of the light of the bloom taxonomy and from the perspective of the subject's teachers

نوسه‌ران [English]

  • Saman H.ahmed 1
  • Zana Othman Muhammed 2
  • Hezha A.Hamad 1

1 بەشى زانستە كۆمەڵايەتيەكان // کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى// زانکۆى سلێمانى

2 بەشى پەروەردەى تايبەت // کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى// زانکۆى چەرموو

پوخته‌ [English]

Evaluating the questions of the history subject test for the twelfth grade of literary because of the light of the bloom taxonomy and from the perspective of the subject's teachers
     To make sure that our questions are appropriate, that they are compatible with changes, developments, and the level of students, and that they achieve our educational goals, they should be put under the evaluation process to determine their strong and weak points, as well as to identify weak points for the purpose of correct, as well as points that are stronger to develop, it means a step towards correcting, development, and appropriateness of these questions.
    The importance of this research provides that so far such assessments have not been carried out in the Kurdistan Region at a time when the Ministry of Education is continuing its efforts to raise the level of science and scientific generation with the same goals as the developed and modern needs and new developments in this field.
    The purpose of this study is to evaluate and explain the questions of the 12th-grade history subject syllabus for the study year (2020-2021) according to the special table and the bloom taxonomy, Also, to evaluate the questionnaire of history's subject scanning for 12 literary branches from the perspective of teachers is subjective, based on gender change (male and female) and years of experiences and expertise, To achieve these goals, the researcher used a method of description, and the research tool is to answer questions based on the level of bloom taxonomy and prepare a scale for the questionnaire for the school year (2020-2021) it was contained (44) items after being sure of the validity and reliability of the items applied to the study's example, which included an example of the research in the testing questionnaire that included 50 questions, also the participants were (131) history teacher in Suleimani province, the researcher used (spss) programs for data, as well as finally presenting results and some suggestions under the light of the research

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Evaluation
  • Test Questions
  • History
  • bloom taxonomy
  • Subject Teachers
سەرچاوەكان بەزمانى كوردى:-
١-ئەحمەد ،سامان حوسێن،(٢٠٢٠ ): ميتۆد و لێكۆلێنەوەى هەنگاوەكانى نووسينى لێكۆلێنەوەيەكى مێژوويى،چاپى يەكەم، چاپخانەى تاران ،سلێمانى . 
٢-ئەلزەغول ،عيماد عەبدولڕەحيم(٢٠١٥): بنەما سەرەكيەكانى سايكۆلۆژياى پەوەردەيى ،وەگێرانى :ئارام ئەمين شوانى، چاپى يەكەم،چاپخانەى رۆژهەڵات،سلێمانى
٢-حەسەن ، عبدالله (٢٠١٣): بنەماکانى وانەوتنەوەى سەرکەوتوو ، وەگێرانى: هێمن منسور،  چاپى یەکەم ،چاپخانەى گەنج ، سلێمانى .
٣-رسول ابراهیم رسول(٢٠١٤): دەروازەیەك بۆ وانەوتنەوە ، چاپی یەكەم  ، چاپ و پەخشی نارین ، هەولێر .
٤-ڕەحمان ، ڕزگار قادر (٢٠١٣) چۆن نمرەى باڵا بە دەست بهێنم ، چاپى  يەكەم، چەمچەماڵ .
٥-سیوەیلی ، ئیدریس (٢٠١٤): مامۆستای كارامە و وانە ووتنەوەی سەركەوتوو ، چاپی یەكەم ، چاپخانەی شڤان ، سلێمانی .
٦-سەعيد،پێشرەو خەڵەف(٢٠١٧ ):دەرونزانى گشتى ،چاپى يەكەم،چاپخانەى ياد،سلێمانى.
٧-عبدالكریم ،راشد بن حسین (٢٠١٥): سی و سێ ڕێگە بۆ وتنەوەی وانەكەت بەسەركەوتوویی ،وەرگێرانی : سەریاس ئەمین ،چاپی یەكەم ،  ، چاپخانەی چوار چرا، سلێمانی.
٨-عەبدولكريم،سەلام(٢٠٠٩): دەربارى فەلسەفەى مێژوو _زانستى مێژوو،چاپى يەكەم،چاپخانەى گەنج،سلێمانى.
٩-عەزيز،كەريم ئەحمد(٢٠١٤):بنەما گشتيەكانى وانەووتنەوە،چاپى يەكەم ،چاپخانەى نارين،هەولێر.
١٠-قادر ، ڕەمەزان حمەدەمین( ٢٠١٦): پێوانەو هەڵسەنگاندنى پەروەردەى و زیرەکى ، چاپى یەکەم ، چاپخانەى چوارچرا ، سلێمانى.
سەرچاوەكان بەزمانى عربى:
١-ابراهيم، مجدي عزيز (2006): موسوعة التدريس،ج الخامس، دارالميسرة  للنشر و التوزيع و الطباعة، عمان.
٢-ابن خلدون (2006): مقدمة ابن خلدون، تحقيق علي عبدالواحد وافي، دار الكتب العلمية، ط9، بيروت.
٣-ابو حويج ، مروان( 2000): المناهج التربوية المعاصرة ، دار العلمية الدولية ودار الثقافة للنشر و التوزيع ،ط 1، الاردن .
٤-أبوسل ، محمد عبدالكريم (2002). قياس وتقويم تعلم الطلبة ، دار الفرقان للنشر ، عمان .
٥-ابولبدة، سعد (1979): مبادىء القياس النفسى و التقويم التربوى للطالب الجامعي، كلية التربية، مطبعة جمعية عمال المطابع التعاونية، ط1، عمان.
٦-البياتي، عبدالجبار توفيق و زكريا زكي اثناسيوس (1977): الاحصاء الوصفي و الاستدلالي، جامعة المستنصرية، ط1، بغداد.
٧-الجادري، عدنان حسين (2007): الاحصاء الوصفي في العلوم التربوية، دار المسيرة للنشر، عمان.
٨-الجاغوب ، محمد عبدالرحمن (2002) . المنهج القويم في مهنة التعليم ، دار وائل ، عمان .
٩-الرشدان عبداللة ، و نعيم جعنني (2002): المدخل الى التربية والتعليم ، طبعة العربية الثانية ، عمان ، الاردن.
١0-بدر وسهام واخرون(٢٠١٠): طرائق تدريس وأساليب تقيم مواد الاجتماعيات(تاريخ _جغرافيا_تربية وطنية وتنشئة مدنية، لوبنان.
١1-براون، جورج(2005): التدريس المصغّر وَالتربية العمليّة الميدانيّة، ترجمة محمد رضا البغدادي، وَهيام محمد رضا البغدادي، ط 2، دار الفكر العربي للطباعة وَالنشر
١2-بطاينة، رزاق فايز (2006): المناهج التربوية، المفهوم، العناصر، الاسس، انواعها، التطوير. جدارا للكتاب العالمي، ط1، عمان.
١3-بلوم: بنيامين واخرون(1983 ): تقييم الطالب التجميعي والتكويني، ترجمة محمد امين المفتي، مصر، القاهرة.
١4-بلوم، بنجامين وآخرون(1985): نظام تصنيف الأهداف التربوية) المجال المعرفي (، ج 1، ترجمة : محمد الخوالدة وصادق عودة، جدة: دار الشروق.
15-جابر, جابر عبدالحميد واحمد خيري كاضم (1973): مناهج في التربية وعلم النفس، دار النهضة العربية، القاهرة.
16-جابر، وليد احمد (2005): طرق التدريس العامة، تخطيطها و تطبيقهاتها التربوية، دارالفكر ناشرون و موزعون، ط2،عمان.
17-دريك بل، جان جونتسن مارك شاند (٢٠٠٧): فن تدريس المنهاج في المرحلة الابتدائية ،ترجمة ،خالد العامرى ، دار الفاروق للنشر والتوزيع ، القاهيرة.
18--علي، محمد السيد (2007): التربية العلمية و تدريس العلوم، دار المسيرة للنشر و التوزيع، ط2 ، عمان.
 
 
 
ماستەرنامە بەزمانى كوردى:
١-محمد ، كاوە على  ( ٢٠١٣): ڕێژەى رەچاوكردنى ئامانجە پەروەردەييە هزرييەكان بەپێى پۆلێنى بلۆم لەپرسيارەكانى تاقيكردنەوەكانى كۆتايى ساڵ لەبابەتى مێژووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى. كۆلێژەى پەروەردە، بەشى باخچە،زانكۆى كۆيە.
ماستەرنامە بەزمانى عربى:
١-البادي ، بدر بن حمد بن حميد (2020):تقويم اسئلة االختبارات النهائية لمواد الدراسات االجتماعية للصف العاشر في ضوء مستويات بلوم المعرفية وقواعد صياغة اسئلة االختيار من متعدد، كلية التربية بالجامعة الإسلامية العالمية بماليزيا.
٢-جاسم ، زينة حسن توفيق (2012): تقويم الأسئلة ألامتحانية الوزارية لمادة الجغرافية للصف السادس الابتدائي على وفق تصنيف بلوم، كلية التربية الاساسية / جامعة ديالى
٣-خليل  ،يوسف احمد (٢٠١٠):تقويم أسئلة االمتحانات الوزارية لمادة األحياء للصفين الثالث المتوسط والسادس العلمي من وجهة نظر المدرسين والمدرسات، معهد إعداد المعلمين بعقوبة،ديالى.