جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

كۆلێژى زانستە ئيسلاميەكان، زانكۆى سليمانى

پوخته‌

كاریگه‌ری گروپه‌كانی خوێن له‌ دروستبونی كێشه‌ خێزانی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .بیرۆكه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئەنجامی
به‌دواداچوونی زیاتر له‌ پێنج ساڵى تەمەنم و هه‌ڵسه‌نگاندن و
به‌راوردكرن گه‌ڵاڵه‌ بووه‌.
بۆ سه‌رخستن و پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌شم پشتم
به‌ستووه‌ به‌چە‌ندین ڕاپرسی و لێكۆڵينەوەى ده‌ره‌كی و ناوخۆیی
وهه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵی مامۆستایه‌تى خۆم و دواجاریش
ڕاپرسیه‌كی مه‌یدانی كه‌ له‌زانكۆی سلێمانی وچه‌ند شوێنێكی تر
سازمكردبوو گه‌یشتمه‌ ئە‌نجامێك كه‌ خۆم چاوه‌ڕێم ده‌كرد. دیاره‌
لای هه‌موو تاكێكی ئیمه‌ كه‌ كێشه‌ خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕۆژ
دوای ڕۆژ له‌زیادبوون دایه‌ و هۆكاری به‌شێك له‌ گرفته‌كان بۆ
ئه‌وه‌ ده‌گەڕێته‌وه‌ كه‌ هاوژینه‌كان ڕاو بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی
جیاوازیان هه‌یه‌ و كەمتر لەيەكدى تێ دەگەن، بۆیه‌ گرفت له‌نیوانیان
دروست ده‌بیت و هه‌ر لایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وا لێبكات وه‌ك ئه‌و بیر بكاته‌وه‌و هه‌ڵوێست و
بڕیارو حه‌زه‌كانی وه‌ك ئه‌و لێیكات، دیاره‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ش كارێكی
سه‌خته‌و كورد گوته‌نی ( خوی شیری هه‌تا پیری ). وه‌ ئه‌وه‌ی من
ده‌مه‌وێت له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێی بگه‌م ئه‌م ڕاستیه‌یه‌ كه‌
هاوژینه‌كان له‌وه‌ تێبگه‌ن ‌ گرووپه‌كانی خوێن گاریگه‌ری
ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌سه‌ر دروست بوونی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان و
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌هه‌ر گروپێكمان بیركردنه‌وه‌و
كه‌سایه‌تيەكمان هه‌بیت تا ڕاده‌یه‌ك جیاوازه‌ له‌وانی تر ، تێروانین
و بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست و سروشتی ژیان به‌ڕێكردنمان جیاواز
بیت له‌یه‌كتری، بۆیه‌ ده‌بێت هاوژینه‌كان یه‌كتریان قبوڵ بیت به‌و
سیفاتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هه‌ر یه‌كێكيانی به‌خشیوه‌.وه‌
ده‌بێت مرۆڤه‌كان خۆیان باش بناسن وخاڵی به‌هێزو لاوازی
پیكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری بدۆزنەوە تا باشترین مامه‌ڵه‌
هه‌ڵبژیرن و دوور بن له‌گرفت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌روازه‌یه‌ك
ده‌بیت بۆ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوای خویندنه‌وه‌ی
سروشتی مرۆڤه‌كان دا ده‌گه‌ڕێن.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

The influence of blood groups in the emergence of family and social problems

نوسه‌ر [English]

  • Khalid Ahmad Mustafa

College of Islamic Sciences, University of Sulaimani

پوخته‌ [English]

The effect of blood group on the occurrence and treatment of marital and social problems. The origin of the idea of this research
has been the result of tracking, studying and comparing a process for more than five year. In order to confirm the validity of this
research, I relied on several researches and papers published in this field and then compared the contents of these researches to the
ground through my profession as a teacher, Imam and Khatib by applying the results to many personalities. By asking several
questions about their blood group, collecting and comparing the answers.
There is no doubt that the family and social problems are increasing day by day. What I want to convey in this research is that both
spouses understand and accept the fact that blood type has a direct impact on the formation of one's personality and how he thinks
and attitudes and in dealing with others. It is therefore necessary to accept each of them in return for the qualities and natures that
God created them.
It is necessary for each of us to know the character of his own blood group and to recognize the positive positive qualities inherent
in it.
It is necessary for each husband to know the personality of his partner in his own blood class so that he knows how to deal with
him and as a result can overcome most of the problems resulting from differing views.
Finally, I hope that this research will be a good portal for every reformer in his profession in order to identify the personalities of
others with a view to using it to solve family and social problems.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • blood group
  • marriage problems
  • Social problems
  • effect