جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 زانكۆى سليمانى // كۆلێجى ياسا

2 زانکۆی سەڵاحەدین/ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان/ بەشی خوێندنی ئیسلامی

پوخته‌

خێزان قوتابخانەى پێگەیاندنی هەموو تاکەکانە و گەورەترین
مەڵبەندی پەروەردەکردنیشە، بۆ ئەوەى تاکێکی بەسوود و بەهرەمەند و
کارامە بەرهەمبێت، دەبێت گرنگی بەخێزان بدرێت و ڕۆڵ و
کاریگەرى بۆ بگەرێنرێتەوە و بکرێتە چەقی پەروەردە و پێگەیاندن لە
ناو کۆمەڵگەدا، ئەمەش لەپێناو پەروەردەکردنێکی دروستى تاک و
پاراستنی کۆمەڵگە.
لە ئێستادا خێزانى کوردی بەشێوەیەکی گشتی لە بوارێکی ناهەموار
و شپرزەدایە و زۆرێک لە ئەرک و ڕۆڵی سەرەکى خۆی لەدەستداوە،
کە بریتیە لە پەروەردە و پێگەیاندن و فێرکردن و پێشکەشکردنی
تاکێکی باش بە کۆمەڵگە، لەدەستدانی ئەم ڕۆلەش مەترسی و
قەیرانێکی گەورەیە و پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە.
لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتە سەر ئاڵەنگارییەکانی بەردەم خێزان
لە کۆمەڵگەى کوردستانى، ئەو ئاڵەنگاریانەى پێویستە بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەیان خێزانەکان ئامادەبن و نەکەونەژێر شاڵاو و
هەژموونییانەوە، هەروەها بەکورتی باس لە دیدی ئاینی پیرۆزى ئیسلام
کراوە سەبارەت بەم ئاریشانە و دید و چارەسەرى پێویستیان بۆ
خراوەتە ڕوو. لە توێژینەوەکەدا ئاڵەنگارییەکان پۆلێن کراون بەسەر
سێ ئاستی جیاوازدا، ئاستی جیهانی و هەرێمی، ئاستى کۆمەڵگەى
کوردستانى، ئاستی ناو خودی خێزان لە کوردستاندا، ئەمەش لە پێناو
باشتر ڕوونکردنەوە و شیتەڵکردنی زانستییانەى باس و بابەتەکانی ناو
توێژینەوەکەدایە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

The most obvious challenges facing the family in Kurdistan society and the view of Islam to solve them

نوسه‌ران [English]

  • Khalid Mohammad Saleh 1
  • Luqman Samad xdr 2

1 Zankoi Suleimani // KoolĎji Yasa

2 Salahaddin University/ College of Islamic Sciences/ Department of Islamic Studies

پوخته‌ [English]

The family is the school of education of all individuals and the greatest
It is also the center of education, in order to become a useful and talented individual
Efficiently productive, attention must be paid to the family and roles
Restore influence and make it the focus of education in
In society, this is for the proper education of the individual and
Protecting the community.
Currently, the Kurdish family is generally in a difficult situation
and has lost many of its key functions and roles.
That includes education, training, teaching and delivery
A good individual to society, the loss of this role is dangerous
It is a major crisis that needs to be addressed.
This study focuses on the challenges facing the family
In Kurdish society, the challenges needed to
Families should be prepared and not be attacked
The views of the holy religion of Islam on the problems and the necessary solutions are also briefly discussed.
In this study, the challenges are classified into three different levels, the global and regional levels, the level of Kurdish society, the level of the family itself in Kurdistan, in order to better explain and analyze the topics of the research.