جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی پەروەردەی ئایین // کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان // زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە تێروانینى هەرسێ ئاینی ئاسمانى (جولەكە،
مەسیحى، ئیسلام) دەردەخات سەبارەت بە پرۆسەی هاوسەرگیرى
وەك یەكەم هەنگاو لەدروستكردنى خێزان و باسى مەرج و
ئامانجەكانى ئەو پرۆسەیە دەكات لاى هەر یەكێك لەو ئاینانە.
ئامانج لەم توێژینەوەیە ئاشكراكردنى یەكێتى مەبەست و
ئامانجەكانى هاوسەرگیریە لە ئاینە ئاسمانیەكاندا بەو پێیەی كە یەك
سەرچاوەیان هەیە. لە توێژینەوەکەوە دەردەکەوێت زۆربەى یاسا
بەركارەكانى جیهانى هاوچەرخ ڕەچاوى ئەو مەرج و ئامانجانەیان
نەكردووەو بەپێچەوانەشەوە بەناوى بانگەشەى ئازادیەوە لە
مەبەست و ئامانجەكانى هاوسەرگیرى دەدرێت كە ئاینى زۆرینەى
هاونیشتمانیان دانیپێداناوە، لەم توێژینەوەیەدا گرنگیدانى ئاینە
ئاسمانیەكان بەپرسى هاوسەرگیرى وەك خشتى یەكەمى خێزان و
تا ڕادەیەک یەکدەنگیى ئەو ئاینانە لە مەرج و ئامانجەکاندا
دەردەكەوێت. لە باسەكەدا میتۆدى هەڵێنجان و شیكردنەوەى دەقە
ئایینیەكان و بەراووردكردنیان لەكاتى پێویستدا گیراوەتەبەر. لە
ئەنجامەكانى ئەم توێژینەوەیە گەیشتنە بەو ڕاستیەی کە مەرج و
ئامانجە ئاینیەکان هۆکارى بەختەوەرى خێزان و نەهێشتنى کێشە و
ئاریشەن و ئاینە ئاسمانیەكانیش لە بنەڕەتدا یەك سەرچاوەیان هەیە
لە باس و بابەتە گرنگەكاندا بۆ یەك مەبەست هاتوون.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Conditions and objectives of marriage in Heavenly religions and their effect on family happiness

نوسه‌ر [English]

  • Zana Ameen

Department of Religious Education // College of Islamic Sciences // Sulaimani University

پوخته‌ [English]

This paper indicate the view of the three monotheistic religions (Judaism, Christianity and Islam) to marriage as the first step to the
formation of the family, and addresses the conditions and objectives of marriage in each of the three religions. The purpose of the
research is to clarify the oneness of purpose and purpose of the marriage process in the monotheistic religions and to the oneness of
their source basically. The research shows that most of the laws of the contemporary world do not observe these conditions and
objectives, but rather under the slogan of emancipation and progress they against the religious conditions and goals of marriage,
which was approved by the religion of the majority of citizens, and the research also shows that the religions are largely in
agreement with their view of Marriage and in its terms and objectives. The methods used in the research are the inductive and
analytical methods and the comparison of judgments when needed. The research concludes that the religious conditions and
objectives of marriage have an effective effect on marital happiness and that heavenly religions have one origin and that in
important matters they challenge the destination