جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
پەیمانگاى ڕاهێنان و گەشەپێدانى پەروەردەیی گەرمیان
وشه بنچینه‌ییه‌كان
ناونیشانی توێژینه‌وه English
نوسه‌ر English
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (ڕۆڵى پەروەردە لە كەمكردنەوەى بەكارهێنانى ئەو دەربڕاوە زمانییانەى، كە توندوتیژى كۆمەڵایەتییان لێدەكەوێتەوە)، تیشكدەخاتە سەر گرنگى پڕۆسەى پەروەردە و فێركردن لە فێركردنى زمان و پاراستى پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و گواستنەوەى كەلتوور و بەها و یاسا كۆمەڵایەتییەكان لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكى تر، بە ئامانجى بونیادنانى كۆمەڵگایەكى زمان تۆكمە و باڵاى پڕ لە ڕێز و خۆشەویستى دوو له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌ربڕاوه زمانییانه‌ی، كه توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م‌ده‌هێنن، چونكه زمان دیاریدەیەكى كۆمەڵایەتى و كەلتوورییه، تاكەكان ناچارن بكەونە ژێر بەكارهێنانییەوە و سەرجەم تاكەكانى ئەندامى كۆمەڵێكى دیاریكراو دەبێت بە پێی یاسا كۆمەڵایەتییەكانى ئەو كۆمەڵ ڕەفتار بكەن و شێوازى قسەكردنیشیان بە پێی یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له توندوتیژی سزا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. توێژینه‌وه‌كه له سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باس له په‌یوه‌ندی نێوان زمان و كۆمه‌ڵ كراوه و یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زمانیش و زمانی په‌روه‌رده‌یش تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر، له ته‌وه‌ری دووه‌میشدا ئه‌و ده‌ربڕاوه زمانییانه و سه‌رچاوه‌كانی وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن قوتابییه‌وه دیاریكراوه، كه توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تییان لێده‌كه‌وێته‌وه. له ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا ڕێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌ربڕاوه زمانییانه دیاریكراوه.
وشه بنچینه‌ییه‌كان English
أ-بەزمانى كوردى:
ب-بە زمانى عەرەبی:
1.على عبدالواحد وافى(د)، اللغة والمجتمح، مطبعة النهضة ، الطبعة الرابعة، مصر ، 1983.
2.نایف خرما، اضواء على الدراسات اللغویة المعاصره، مطبعة عالم المعرفه، الكویت، 1978.
3.هادی نهر(د)، علم اللغة الاجتماعی، مطبعة دار الغصون، الطبعة الأول، لبنان، 1988.
| ژماره‌ی بینینی توێژینه‌وه | 1,101 |
| رێژەی داگرتنی PDF | 1,378 |