حبیب اللە سلیمی
پوخته
نووسەران لەکاتی وەسفی کەسایەتییەکان لە پەخشانا، زۆر جار ...
زیاتر بخوێنەوە
نووسەران لەکاتی وەسفی کەسایەتییەکان لە پەخشانا، زۆر جار قەڵەم ئاوەڵا ئەکەن و خواست و ویستی خۆیان بە خولقاندنی جوانکاری دەردەبڕن، مەبەستەکانی خۆیان بە نهێنی وەدەر دەخەن.
عطار لە تذکرة الاولیا کاتێک وەسفی پیاوانیخوا دەس پێ دەکات لە سەرەتاوە خۆینەر بەدوایی خۆیا ڕائەکێشێت و مامۆستا عەلائەدین سەجادیش هەر بەم شێوە لە مێژووی ئەدەبی کوردی سەرەتایی وتارەکەیی دەس پێ دەکات.
لێکۆڵینەوەو شڕوڤەی ئەم بابەتانە، وەدەرخستنی مەبەستەکان، ناساندنی وەبەرەی داهاتوو و وردبوونەوەی زانایانە زۆر پێوستە تا نادیارەکان دەرکەون، نەناسراوەکان بناسرێن، جوانییەکان دەرخرێن و دەوڵەمەندی زمانەکان بانگەواز بکرێن و بەرەی داهاتوو بە خۆیان باوەڕیان هەبێ کە خاوەنی زمانێکن کە زۆر دەوڵەمەندە وە پێویستی بە پاراستنە.
ئەم وتارە، بەراوردی ئەم پێداهەڵگوتانەیی سەرتاییە لە دوو کتێبی تذکرة الاولیا و مێژووی ئەدەبی کوردی، لە دوو زمانی فارسی و کوردی بە شیوەیی کتێبخانەیی و لێکدانەوەیی ناوەڕۆک، لێکداوەتەوە. دەرەنجامەکان باس لە وێکچون و جیاوازیەکان بەرهەمەکان دەکەن، هەر دوو نووسەر توانایی و لێهاتوویی خۆیانیان پیشان داوە کە گەیشتنەتە لووتکە، کورتبڕی خاڵێکی بەرچاوە، تاڕادەێک کارتێکەری و ڕەنگ وەخۆگری لە دەرو و ناوەو تیا بەدی ئەکری.
زۆرینەیان ژنانی ئاسایین و پلەوپایەیێکی کۆمەڵایەتیی بەرزیان نییە بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەوڵی سەرخستنی دۆزی کۆمەڵایەتی و ئابووریی خۆیان دەدەن. لەزۆربەی گێڕانەوەکاندا ژنان هەبوونی سەربەخۆیان لە ناو دەقەکاندا هەیە و بینەری گوتار و ئاخاوتنی ژنانەیین