سالار فائق مجید؛ سەباح رەشید رەشید؛ بکر عمر علی
پوخته
کۆزمانەوانیی مەعریفی بوارێکی تازە و نوێی توێژینەوە زمانەوانییەکان هەوڵێکە بۆ پاساودان بە ڕەهەندە ...
زیاتر بخوێنەوە
کۆزمانەوانیی مەعریفی بوارێکی تازە و نوێی توێژینەوە زمانەوانییەکان هەوڵێکە بۆ پاساودان بە ڕەهەندە کۆمەڵایەتییە درکپێکراوەکان لە بواری زماندا، شیکردنەوەکە دەچێتە ئاستی بەکارهێنانی زمانەوە، توێژینەوە لەو بوارە دەبێتە مایەی بەیەکگەیشتنی گەلێک بواری جۆراوجۆر، کە تیایدا کۆزمانەوانی و زمانەوانی درکپێکردن و لایەنە نەریتە سروشتیەکان، نەریتەکانی زمان دەگرێتەوە لێکۆڵینەوەکانی ئەو بوارە زیاتر پشت بە جیاوازیی زمانیی ناوخۆیی و پێشکەوتنی ڕێبازەکانیی لێکۆڵینەوە دەبەستن، بەواتایەکی تر لەو جیاوازییانە دەکۆڵێتەوە، کە ئەنجامی بەکارهێنانی جیاوازی زمان و ئەو ڕێبازە جیاوازانەی لە لێکۆڵینەوەی زمانی، کە لە کۆزمانەوانیی مەعریفی بەکاردێت و دێتەکایەوە، بەوپێیە توێژینەوەکە لایەنی کۆمەڵایەتی و چەمکی جیاوازییە ناوخۆییەکانی زمان لەخۆ دەگرێت لەڕووی ڕێبازی لێکۆڵینەوە. ئەو توێژینەوەیە کۆمەڵێک میکانیزمی ئەزمونگەری لە شیکردنەوەکان دەستەبەر دەکات، بەر لە هەر شیکردنەوەیەکی درکپێکردن بۆ کۆزمانەوانی درکپێکردن، هەندێک زاراوەی وەکو چێوە(Frame) و سیماکان (Attributes) ، دەروازەی فەرهەنگی (Lexical entries)، و مانای فەرهەنگی (Lexical meaning)، هەروەها گرێی و کەوانەکان لە بواری نواندنی هێماکارییەکاندا پێویستی بە شیکردنەوە هەیە، دەبێت لەو ڕێگە و ڕێبازانە بگەڕێین، کە توانایان هەیە بەشێوەیەکی گونجاو ڕەهەندە ئاڵۆز و ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕانەکان لە خۆبگرن، کە تێکدەچرژێن و کارلێکدەکەن لەنێوان واتای چەمکی و هۆکارەکانی جیاوازیدا، کە دواتر دەبن بە سیماو بەهای سیماکان لە نواندنی ڕۆنانەکانی درکپێکردن دەردەکەون، لەوەدا توێژینەوەکە سێ بوار لەخۆ دەگرێ:- کە ئەمانەن جیاوازیی فەرهەنگی، فەرهەنگی واتایی، جۆراوجۆری ڕۆنانی، هەروەها جیاوازیی واتا و واتا جیاوازەکان لێکدەداتەوە.