بەهات حەسیب قەرەداخی؛ ئازاد ڕەمەزان عەلی
پوخته
وەرگێڕان ڕێگایەکە بۆ لە یەکتر گەیشتن و پێوەندیکردنی زمانیی و جۆرێکە لە چالاکی مرۆیی، کە هەرلە کۆنەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
وەرگێڕان ڕێگایەکە بۆ لە یەکتر گەیشتن و پێوەندیکردنی زمانیی و جۆرێکە لە چالاکی مرۆیی، کە هەرلە کۆنەوە مرۆڤ بە مەبەستی ڕێکخستنی پێوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەریدا و بۆ دەستەبەرکردنی پێویستییە ژیارییەکانی کاری لەسەر کردووە. وەرگێڕان ؛ بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی قۆناغ بە قۆناغ سەریکێشاوە بۆ کایە جیاجیاکانی ژیان ( چ ماددی و چ هزری وڕوحی) و هێدی هێدی بنەما و یاسا و ڕێسای بۆ داڕێژراوە تا گەیشتووە بەم سەردەمە، کە لەدیدێکی زانستی و هونەرییەوە لێیدەڕوانرێت و بۆتە زانستێکی سەربەخۆی خاوەن تیۆری و تەکنیک و ڕەهەندی فرەچەشن. یەکێ لەو کایە هەستیارە پڕ بایەخانەی، کە وەرگێڕان ڕۆڵێکی باڵای تێدا دەگێڕێت، کایەی میدیایە بە گشت دەرکەوتە و ئامراز و شێوازەکانییەوە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە لەڕووی تیۆرییەوە و بە پشتبەستن بە سەرچاوە زانستییەکان: چەمک و پێناسە، مێژوو، جۆرو تەکنیک و ڕەهەندەکانی وەرگێڕان، گرنگی و کۆسپ وگرفتەکانی بەردەم ئەم بوارە زانستییە بخەینەڕوو، دواتریش بەشێکمان تەرخانکردووە بۆ وردەکارییەکانی پرسی وەرگیڕان لە بواری میدیاداو هەندی نموونەی وەرگێرانی هەڵەی ناو میدیاو سۆشیالمیدیای عەرەبی وکوردیمان خستۆتە ڕوو.