حسيێن أسماعيل على؛ ساندى غازى على
پوخته
ئامانجى توێَژینهوهكه زانینى هه‌ڵسه‌نگاندنى كارامهییه پێویستهكانى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجى توێَژینهوهكه زانینى هه‌ڵسه‌نگاندنى كارامهییه پێویستهكانى فێركردنى ئه‌لیكترۆنى لاى مامۆستایانى به‌شه مرۆڤایه‌تیه‌كان له زانكۆى گه‌رمیان له دیدى خوێندكارانیانهوه , به بێ جیاوازى ڕه‌گه‌زى نێر و مێ , لێكۆڵه‌ر پشتى به ڕێبازى وه‌صفى به‌ستووه بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌كه , كۆمه‌ڵگاى توێژینه‌وه‌كه‌ى بریتى بوو له خوێندكارانى ( كۆلێژى په‌روه‌رده , په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت , زانسته مرۆڤایهتیهكانى \ خانه‌قین , به‌شى یاسا ) زانكۆى گه‌رمیان بۆ ساڵى خوێندنى ( 2020 – 2021 ) , ژماره‌یان ( 3492 ) , له‌و ژماره‌یش نموونه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى چینایه‌تى به ڕێژه‌ى ( 15 ,0 ./. ) بۆ خوێندكار وه‌رگرت , بریتى بوو له (520 ) خوێندكار , توێژه‌ر سه‌ره‌ڕاى سوودوه‌رگرتن له ئامرازه ئاماده‌كراوه‌كانى توێژینه‌وه‌كانى پێشتر و سه‌رچاوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌روه‌رده‌یى , هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانى ڕاپرسى سه‌ره‌تایى , له پێناو به ده‌ستهێنانى زانیارى پێویست سه‌باره‌ت به دروستكردنى فۆرمى تێبینیكردن , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فۆرمى ڕاپرسى پێشكه‌ش به خوێندكاران كرد , بۆ ده‌رهێنانى نه‌گۆڕى توێژه‌ر شێوازى دوو كۆمه‌ڵه‌ى ئاست جیاوازى بۆ شیكردنه‌وه‌ى ئامارى بڕگه‌كان به‌كارهێناوه , به‌م شێوه‌یه هه‌ستاون به جێبه‌جێكردنى تاقیكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى به‌سه‌ر نموونه‌كه‌دا كه‌له ( 15 ) خوێندكار پێك هاتبوون له سنورى كۆمه‌ڵگه‌ى توێژینه‌وه‌كه وه‌رگیرابوون , فۆرمه‌كه دابه‌شكرا دواى ( 15 ) ڕۆژ به‌هه‌مان شێوه دابه‌شكرایه‌وه , دواتر هێزى جیاكارى بۆ هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كان هه‌ژمار كرا به دیاریكردنى كۆ نمره‌ى هه‌ر فۆرمێك ,پاشان ڕیزكردنى بڕگه‌كان له به‌رزترین بۆ نزمترین نمره , توێژه‌ر به به‌كارهێنانى تاقیكردنه‌وه‌ى ( تێستى تائى t-test ) بۆ دوو نموونه‌ى سه‌ربه‌خۆ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌دارى جیاوازى نێوان ناوه‌ندى نمره‌ى هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه بۆ هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كان , دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ى بڕگه‌كان به‌ڵگه‌داره له ئاستى ئامارى ( 0,05 ) بۆ هه‌موو بڕگه‌كان , پاشان له ڕێگه‌ى هاوكۆلكهى (پیرسۆن , ناوه‌ندى شیاو , لادانى پێوه‌رى , ڕێژه‌ى سه‌دى ) نه‌گۆڕى فۆرمه‌كه ده‌ركه‌وت كه ده‌كاته ( 0.99 ) , ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌ش بووه هۆى داڕشتنى فۆرمى ڕاپرسى كۆتایى , له شێوه سهرهتاییهكهدا پێكهاتبوو له ( 45 ) بڕگه.