بەهرە سەلام حمە غریب
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا کردەی درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان خراوەتە ڕوو، کەتێگەیشتنمان لەزماندا ...
زیاتر بخوێنەوە
لەم توێژینەوەیەدا کردەی درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان خراوەتە ڕوو، کەتێگەیشتنمان لەزماندا بۆ دەهێننەئاراوە، لەبەرئەوە بەپێویستمان زانیوە باس لەتیۆری درکپێکردن و میتافۆڕ بکەین، هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنان و درکپێکردنیانمان لەزماندا خستووەتەڕوو، ئامانج لەم تویژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ شیکاریی و لێکۆڵینەوە لەبواری میتافۆڕدا، میتافۆڕیش کەرەستەیەکی گرنگی زمانی درکپێکردنە، تەوەری سەرەکی تویژینەوەکەمان کارکردنە لەچوارچێوەی تیۆری زانستی زمانی درکپێکردندا، کەدەڵێت، کۆزانینی زمانیی لەبەکارهێنانی زمانەوە دەردەکەوێت ودروستدەبێت، ڕێبازی پەسنی-شیکاریی بەکاردەهێنرێت، نموونەکان لەئاخاوتنی ڕۆژانەوە وەرگیراون، درکپێکردن بنەمایەکی بەهێزە بۆ لێکۆڵینەوە لەمیتافۆڕ، کەئایا کردەی درکپێکردننی میتافۆڕییانە پشت بەچی دەبەستێت، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە تیشک بخەینەسەر بەکارهێنانی میتافۆڕییانەی ئاخێوەرانی زمانی کوردی، کەچۆن ناوی ئاژەڵان بەواتای میتافۆڕیی جیاواز بەکاردەهێنن ، بەهۆی مەودای سەرچاوە ومەودای مەبەستەوە درکپێکردنمان بۆ دەربڕاوەکان دێتەئاراوە،دەربڕاوەکان لەچەمکی مرۆڤەوە دەگۆڕێن بۆ چەمکی ئاژەڵ، لەچوارچێوەی میتافۆڕی چەمکییانەدا، توێژینەوەکە جگە لەپێشەکی و ئەنجام لەسێ تەوەر پێکهاتووە:
تەوەری یەکەم: زانستی زمانی درکپێکردن وتیۆرەکانی درکپێکردن: ١- زانستی زمانی درکپێکردن
٢- بنەماکانی درکپێکردنن و تیۆرەکانی درکپێکردن .
تەوەری دووەم : میتافۆڕ : ١- واتای سەرەکی و واتای لاوەکی لەمیتافۆڕدا ٢- میتافۆڕی درکپێکراو.
٣- کۆزانین و ئەزموون وەک ئامرازی دركپێكردنی مێتافۆڕ .
تەوەری سێیەم : درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان لەزمانی کوردیدا (ئاخاوتنی رۆژانە)
١-بەکارهێنانی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان بەمەبەستی گەیاندنی واتای باش و واتای خراپ.
٢- درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەلان بەهۆی دەنگەوە .
٣- درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەلان بەهۆی ڕوواڵەتەوە.
٤- درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەلان بەهۆی ڕەفتارەوە.