رزگار عبدالكریم محمد
پوخته
هه‌ڵبژاردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بەناونیشانی (كۆرەوی (1991)ی باشووری كوردستان هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ ...
زیاتر بخوێنەوە
هه‌ڵبژاردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بەناونیشانی (كۆرەوی (1991)ی باشووری كوردستان هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ (توركیا و ئێران بەنموونە) وه‌ك بابه‌تێكی دیاریكراوی مێژووی هاوچه‌رخی كورد به‌گشتی و باشووری كوردستان بەتايبەتی بابەتێكی بە بایه‌خه، چونكه ئه‌م بابه‌ته بەشێكی زۆری وه‌ك مێژوویەكی زارەكی ویستومانە به پشتبه‌ستن به گەواهیدەرەکانی ئه‌و ڕۆژگاره و نوسراوه‌كانی دواتر هەوڵمان داوە بەشێكی هەستیارو كاریگەری مێژوویی هاوچه‌رخی كوردستان وه‌ك گرنگترین ڕووداوی ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بخه‌ینه به‌رده‌ست و ڕوونی بکەینەوە. لێرەوە بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی جیاواز توێژینەوەیەك خراوەتە بەردەست كە لە پێشەكیەك و دوو بەش و پێنج تەوەر و ئەنجامێك پێكهاتووە، بەم جۆرەی لای خوارەوە:
به‌شی یه‌كه‌م: بەشی یەكەمی ئەم توێژینەوە لە ژێرناونیشانی (ناساندنی كۆڕه‌و گرنگترین هۆكاره‌كانی) له‌دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه، كە بەم شێوەیە دارێژراوە.،ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: باس لە كۆڕه و مێژووی كۆچ لەناو كورددا دەكات. ته‌وه‌ری دووه‌م: لەژێر ناونیشانی (هۆكاره‌كانی كۆڕه‌وی باشوری كوردستان)دا، شیكاری هۆكارە ناوخۆی و دەرەكییەكانی كۆڕەو كراوە.
به‌شی دووه‌می ئەم توێژینەوە لە ژێر ناونیشانی (ڕەوتی ڕووداوەكانی كۆڕه‌و)شرۆڤەكراوە، كە لە سێ تەوەر پێكهاتووە به‌م شێوه‌یه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: (كۆڕه‌و به‌ره‌و ئێران) له‌م ته‌وه‌ره‌دا باس له هه‌ڵهاتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی باشوری كوردستان ده‌كات بۆ وڵاتی ئێران و پاشان هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاته به‌رامبه‌ر به پەنابەرانی كورد خراوه‌ته ڕوو. ته‌وه‌ری دووهمیشپەیوەستە بە (كۆڕه‌و به‌ره‌و توركیا)، له‌م ته‌وه‌ره‌دا باس له هه‌ڵهاتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان ده‌كات بۆ وڵاتی توركیا و هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاتانه به‌رامبه‌ریان. ته‌وه‌ری سێیه‌میش تەرخانكراوە بۆ (ڕووداوه تراژیدیەكانی كۆڕەو لەسەر زاری هەندێ لە قوربانیەكان): لەم تەوەرەشدا، هەندێك لە ئاوارە كوردەكان مەرگی نزیكەكان و كەسوكاریان بەچاوی خۆیان بینیوە، هەموو ئەوانەش بەهۆكاری (برسیەتی و قات و قڕی و سەرما و دووری ڕێگە و بوونی بۆمب و تەقەمەنی) كە بۆ خۆيان ئەو ڕووداوە تراژيديیانە دەگێڕنەوە.