جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی مێژوو//كۆلێجی پەروەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكان// زانكۆی سلێمانی

پوخته‌

هه‌ڵبژاردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بەناونیشانی (كۆرەوی (1991)ی باشووری كوردستان هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ (توركیا و ئێران بەنموونە) وه‌ك بابه‌تێكی دیاریكراوی مێژووی هاوچه‌رخی كورد به‌گشتی و باشووری كوردستان بەتايبەتی بابەتێكی بە بایه‌خه‌، چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بەشێكی زۆری وه‌ك مێژوویەكی زارەكی ویستومانە به ‌پشتبه‌ستن به‌ گەواهیدەرەکانی ئه‌و ڕۆژگاره و نوسراوه‌كانی دواتر هەوڵمان داوە بەشێكی هەستیارو كاریگەری مێژوویی هاوچه‌رخی كوردستان وه‌ك گرنگترین ڕووداوی ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بخه‌ینه به‌رده‌ست و ڕوونی بکەینەوە. لێرەوە بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی جیاواز توێژینەوەیەك خراوەتە بەردەست كە لە پێشەكیەك و دوو بەش و پێنج تەوەر و ئەنجامێك پێكهاتووە، بەم جۆرەی لای خوارەوە:
به‌شی یه‌كه‌م: بەشی یەكەمی ئەم توێژینەوە لە ژێرناونیشانی (ناساندنی كۆڕه‌و گرنگترین هۆكاره‌كانی)  له‌دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه‌، كە بەم شێوەیە دارێژراوە.،ته‌وه‌ری یه‌كه‌م:  باس لە كۆڕه‌ و مێژووی كۆچ لەناو كورددا دەكات. ته‌وه‌ری دووه‌م: لەژێر ناونیشانی (هۆكاره‌كانی كۆڕه‌وی باشوری كوردستان)دا، شیكاری هۆكارە ناوخۆی و دەرەكییەكانی كۆڕەو كراوە.




به‌شی دووه‌می ئەم توێژینەوە لە ژێر ناونیشانی (ڕەوتی ڕووداوەكانی كۆڕه‌و)شرۆڤەكراوە، كە لە سێ تەوەر پێكهاتووە به‌م شێوه‌یه‌: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: (كۆڕه‌و به‌ره‌و ئێران) له‌م ته‌وه‌ره‌دا باس له ‌هه‌ڵهاتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی باشوری كوردستان ده‌كات بۆ وڵاتی ئێران و پاشان هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ‌ پەنابەرانی كورد خراوه‌ته‌ ڕوو. ته‌وه‌ری دووه‌میشپەیوەستە بە  (كۆڕه‌و به‌ره‌و توركیا)،‌ له‌م ته‌وه‌ره‌دا باس له‌ هه‌ڵهاتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان ده‌كات بۆ وڵاتی توركیا و هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاتانه‌ به‌رامبه‌ریان. ته‌وه‌ری سێیه‌میش تەرخانكراوە بۆ (ڕووداوه تراژیدیەكانی كۆڕەو لەسەر زاری هەندێ لە قوربانیەكان‌): لەم تەوەرەشدا، هەندێك لە ئاوارە كوردەكان مەرگی نزیكەكان و كەسوكاریان بەچاوی خۆیان بینیوە، هەموو ئەوانەش بەهۆكاری (برسیەتی و قات و قڕی و سەرما و دووری ڕێگە و بوونی بۆمب و تەقەمەنی) كە بۆ خۆيان ئەو ڕووداوە تراژيديیانە دەگێڕنەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Southern Kurdistan’s 1991 Mass Exodus and Neibours’ Position (Turkey and Iran) as a Sample

نوسه‌ر [English]

  • Rzgar Abdulkareem

بەشی مێژوو//كۆلێجی پەروەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكان// زانكۆی سلێمانی

پوخته‌ [English]

Choosing an investigation with the title of (Southern Kurdistan’s 1991 Mass Exodus and Neibours’ Position (Turkey and Iran) as a Sample) is very significant as Kurdish modern historical selected topic generally, and south Kurdistan specifically, since we want to show and clearify this subject as an oral history depending on documents and witnesses as an important event (modern historical side of Kurdistan) in the final decade of passed century. Hence relying on different sources a research has been prepared that consists on a preface, two chapters, five sections and a conclusion such as:
First chapter: in the research the first chapter in the title (identifying mass exodus and its important factors) consists of two sections which is formed in this way; first section that deals with history of immigration and exodus within Kurds people. Second section in the title (south Kurdistan’ exodus factors) internal and external factors of mass exodus has been mentioned
Second chapter: in the research second chapter we have explained (events and all aspects of mass exodus) that consists of three sections: first section (exodus of Kurds to Iran) in this section kurds’ people flee to Iran and the position of this country against Kurds homless people has been demonstrated. Second section (exodus of Kurds to Turkey) in this section kurds’ people flee to Turkey and the position of this country against Kurds homless people has been showed. Third section (tragedy eventsof mass exodus in the speech of some victims) in this section some of Kurds homeless people tell their story (some of Kurdish escapee) were the witness of their loved one’s death that the reasons of their death were (starvation, lack of their needs, cold, distance of the roads, and ammunitions).

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Mass Exodus
  • Southern Kurdistan
  • Regional countries
  • International community
  1. یەكەم/ كتێبەكان:

    1. كتێبە كوردیەكان:
    2. تاڵه‌بانی، ناهیده‌ و محمد، جاسم. (2002)، ئه‌نفالی گه‌رمیان، سلێمانی.
    3. جه‌بار، ئاسۆ. (2000)، كۆچ و سه‌فه‌ر، ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.
    4. حاجی حەمید، رزگار. (2019)، كەلار مێژوویەكی دێرین وجوگرافیای شارێكی زیندوو 1970-2012 (لێكۆڵینەوەیەكە لە جوگرافیای مرۆییدا)، چ2، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
    5. حاجی محمود، محمد. (2001)، ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، ب3، چاپخانه‌ی تیشك، سلێمانی.
    6. حاجی مشیر، شه‌وكه‌ت. (2003)، چیوه‌ڕۆ ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌وكه‌كوك، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی قانع، سلێمانی.
    7. حاجی، شۆڕش. (2004 )، ته‌عریبی كه‌ركوك، چاپخانه‌ی شڤان، سلێمانی.
    8. دزه‌یی، یوسف. (2001)، ئه‌نفال، كاره‌سات و ئه‌نجام و ڕه‌هه‌نده‌كانی، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریان، هه‌ولێر.
    9. ڕه‌سول، هاوڕێ قادر. (1994)، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 باشوری كوردستان، ب.د.ب، هۆڵه‌ندا.
    10. رۆد هۆڤ، میغیل لیزنبیرگ، پترمۆر. (بێ ساڵ) هەڵبژاردنەكانی (19 مایسی 1992) ئەزمونێكی دیمكراسیانەیە، بێ شوێن.
    11. ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ. (2000)، عێراق وتاوانه‌كانی جینۆساید شاڵاوی ئه‌نفال دژی كورد، و/ جه‌مال میرزا عه‌زیز، به‌رلین.
    12. سه‌نگاوی، مەحمود. (2005)، بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌نگاوی، چ2، ده‌زگای چاپ وپه‌خشی حه‌مدی، سلێمانی.
    13. فه‌ره‌ج، له‌تیف و ساڵه‌ح، مه‌جید. (2003)، كورد قڕان، ب1، سلێمانی.
    14. قانع، بورهان، (1984) فەرهەنگی نوێ، چ1، بەغداد.
    15. قانع، مه‌ریوان وریا. (2005)، ناسیۆنالیزم وسه‌فه‌ر، چ1، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی.
    16. قوربانی، عارف. (2001)، كۆچ وكۆچپێكردن هۆكارو بنه‌ماكانی، له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری ڕوناكبیری وڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، سلێمانی.
    17. كۆچێرا، كریس. (2002)، بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد وهیوای سه‌ربه‌خۆیی، و/ ئه‌كره‌می میهرداد، سه‌نته‌ری چاپ وپه‌خشی ته‌ما، سلێمانی.
    18. كۆمەڵێك نوسەری كوردو بیانی.(1998،) گەلێكی پەژموردەو نیشتمانێكی پەرپوت، و/محمد گۆمەیی، سوید، 1998.
    19. ماكداول، دیڤید. (2005)، مێژووی هاوچه‌رخی كورد، و/ ئه‌بوبه‌كر خۆشناو، چ2، هه‌ولێر.
    20. المبارفوری، صفی الرحمن.(2006)، گوڵاوی سه‌رمۆر،و/به‌كر حه‌مه‌ صدیق عارف، چ2، نشری ئیحسان، تاران.
    21. محمدی وحاجی زاده‌، زاهیر ویاسین.(2006)، فه‌رهه‌نگی سیاسی باره‌ش، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولیر، 2006.
    22. مستەفا، ئاراس عەبدولرەحمان. راپەڕینی ئاداری (1991)، لە باشووری كوردستان، چ1، دەزگای چاپ وپەخشی حەمدی، 2009، سلێمانی.
    23. مه‌رزنگ، عبدالرزاق. (2004)، ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ئازادی، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی.
    24. مینه. ئه‌مین قادر. (1998)، ئه‌منی ستراتیژی عێراق و سێ كوچكه‌ی به‌عسیان، چ2، سلیمانی.
    25. هەرشەمی، شاسوار. فەرهەنگی ئیتیمۆلۆژی كوردیی مێژووی پێكهاتنی وشە لە زمانی كوردییدا، ب1، چ1، دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، 2022، سلێمانی.
    26. هەژاری، شەریف علی.(2008)، موجاهیدینی خەلق و هەڵوێستی بەرانبەر نەتەوەیی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا (1964- 1994)، چ1، چاپخانەی سیما، سلێمانی.
    27. ئاغجه‌له‌ری، پشكۆ حه‌مه‌ تاهیر. (2004)، ڕاپه‌ڕینی كه‌ركوك ساڵی 1991، چ1، چاپخانه‌ی ڕوناكبیری (ی.ن.ك) سلێمانی.
    28. ئیزه‌دی، میهردادی. (2007)، چه‌رده‌باسێك له‌باره‌ی كوردانه‌وه‌، و/ئه‌مین شوانی، ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.
    29. ئینتیسار، نادر. (2004)، ئیتنۆ نه‌ته‌وایه‌تی كورد، و/عه‌تا قه‌ره‌داغی، خانه‌ی وه‌رگێڕان، سلێمانی.
    30. علی، ئەحمەد مەحمود. (2013)، مێژووی كورد لە سەد و دوازدە ساڵدا، چ1، چاپخانەی لەریا، سلێمانی.

     

    2   .  كتێبە عەرەبیەكان:

    1. الحديثي، طه‌ حمادی.(دكتور)، (1985)، جغرافية السكان، دارالكتب للطباعة والنشر، الموصل.
    2. حلبي، علي عبدالرزاق. (1984)، علم الاجتماع السكان، دارالكتب للطباعة والنشر، بيروت.
    3. السويدان، .حامد محمد طه. (دكتور)،(2013)، قضية حزب العمال الكردستانى واثرها على العلاقات التركية- الروسية(1984-1999)، مركز الدراسات الاقليمية، جامعة الموصل.
    4. الناهي، هيثم غالب، 2013، تفتيت العراق – انهيار السلم المدني والدولة العراقية، مركز دراسات الوحدة العربية، بيروت.
    5. هيكل، محمد حسنين. 1992، حرب الخليج اوهام القوة والنصر، مركز الاهرام، دونة مكان.

     

     

     

     

    دووەم/ ڕۆژنامەو گۆڤارەكان:

    1. ڕۆژنامەكان:
    2. كۆرەو لە یادەوەری جەیمس بیكەردا، (30/3/2003)، ڕۆژنامەی برایەتی، ژمارە (3058).
    3. جاف، سیروان. (2/4/2006)، بڕیاری 688 بە ئاگاهاتنەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو، ڕۆژنامەی خەبات، ژمارە (2101).
    4. مێرگه‌سۆری، محمد. (11/3/ 2006)، ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانی خه‌بات، ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ، ژمارە (172).
    5. گۆڤارەكان:
    6. ساڵه‌ح، مه‌جید. (2004)، هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سه‌ده‌، گۆڤاری ئه‌نفال، ژمارە (5).
    7. سیوەیلی، هۆشیار. (2005)، كۆڕەو سەرەتای قۆناغێكی نوێی مێژوومان" گۆڤاری گوڵان، ژمارە (530).
    8. عه‌بدوڵا، عه‌بدوڵا خورشید. (1998)، دیارده‌ی كۆچ كردن له‌ڕوانگه‌یه‌كی سۆسێۆمێژوویه‌وه‌، گۆڤاری سه‌نته‌ری برایه‌تی، ژماره‌ (6).
    9. نه‌جمه‌دین، جه‌لال. (بێ ساڵ)، ڕیپۆرتاژێكی ماته‌مینی به‌ یادی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، گۆڤاری په‌یامی ڕاستی، ژمارە (5).

    سێیەم: ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی:

    1. https://ckb.wikipedia.org/wiki/).
    2. https://ar.wikipedia.org/wiki/

    چوارەم: چاوپێكەوتنەكان:

    1. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر(1/11/ 2007)، له‌گه‌ڵ(فاضل ره‌ئوف)، بەرپرسی لقی 21 سلێمانی پ.د.ك، سلێمانی.
    2. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (6/11/ 2007)، له‌گه‌ڵ (ئازاد جوندیانی)، لێپرسی ڕاگەیاندنی ی.ن.ك، سلێمانی.
    3. چاوپێكەوتنی توێژەر (7/11/2007)، لەگەڵ (نەوشیروان مستەفا ئەمین)، سیاسەت مەدار، سلێمانی.
    4. چاوپێكەوتنی توێژەر (17/10/2007)، لەگەڵ (صابر حەوت برا)، هاوڵاتی، سەیدصادق.
    5. چاوپێكەوتنی توێژەر(18/10/ 2007)، لەگەڵ(محەمەدی حاجی مەحمود دەرزیلەیی)، هاوڵاتی سیدصادق.
    6. چاوپێكەوتنی توێژەر (18/10/2007)، لەگەڵ (جەهان حەسەن قادر)، هاوڵاتی، سەیدصادق.
    7. چاوپێكەوتنی توێژەر (22/10/2007)، لەگەڵ (م. فواد ئەحمەد شاواز)، هاوڵاتی، كەلار.
    8. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر، (26/10/ 2007)، له‌گه‌ڵ (كامیل محمود)، ڕۆژنامە نووس، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
    9. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر، (11/11/ 2007)، له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن جه‌باری)، بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پ.د.ك لقی 4 سلێمانی، سلێمانی.
    10. چاوپێكەوتن(17/11/2007)، لەگەڵ(محمەد مەلا قادر)، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پ.د.ك،صلاح الدین.
    11. چاوپێكەوتنی توێژەر (27/11/2007)، لەگەڵ (شوان كەریم كابان)، پەرلەمانتار، سلێمانی.
    12. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر(12/11/ 2007)، له‌گه‌ڵ(سه‌لام عه‌بدوڵا)،بەرپرسی لقی 4 سلێمانی پ.د.ك، سلێمانی.
    13. چاوپێكه‌وتنی توێژەر (14/12/ 2007)، له‌گه‌ڵ (د. ڕه‌فیق سابیر)، نوسەر و ڕۆشنبیر، سلێمانی.
    14. چاوپێكه‌وتنی توێژەر (16/12/ 2007 له‌گه‌ڵ (د.دلێر احمد حمد)، ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان، زانكۆی سلێمانی، سلێمانی.
    15. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (25/12/ 2007)، له‌گه‌ڵ (م. عبدالكریم فتاح)، نوسەر وڕۆشنبیر، سه‌یدصادق.
    16. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر، (27/1/ 2008)، له‌گه‌ڵ (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مصطفی)، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سلێمانی.
    17. چاوپێكەوتنی توێژەر (28/1/2008)، لەگەڵ (بەهمەن حسێن عوسمان)، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، سلێمانی.
    18. چاوپێكه‌وتنی توێژەر (31/1/ 2008)، له‌گه‌ڵ (صوبحی مه‌هدی)، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان-عێراق، سلێمانی.
    19. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (2/2/ 2008)، له‌گه‌ڵ (د.كه‌مال علی)، مامۆستای زانكۆ، سلێمانی.
    20. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (13/2/ 2008)، له‌گه‌ڵ (د.یاسین خالد سه‌رده‌شتی)، مامۆستای زانكۆ، سلێمانی.
    21. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (21/4/2008)، له‌گه‌ڵ (محمود سه‌نگاوی)، نوێنەری مام جلال بۆ هێزەكانی 70 ی.ن.ك ،سلێمانی.
    22. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (5/3/ 2008)، له‌گه‌ڵ (ئاسۆ جه‌بار)، نوسەر و ڕۆشنبیر، سلێمانی.
    23. چاوپێكەوتنی توێژەر (7/4/2008)، لەگەڵ (سامی یاسین)، هاوڵاتی، دهۆك.
    24. چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر (2/2/ 2022)، له‌گه‌ڵ (پ.د. سامان حسێن احمد)، مامۆستای زانكۆ، سلێمانی.
    25. چاوپێكەوتنی توێژەر (3/2/ 2022)، لەگەڵ (پ.د. پشكۆ حمەتاهیر ئاغجەلەری)، مامۆستای زانكۆ، سلێمانی.