ئارام ڕەشید زەنگەنە
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بتایبەتە بە تیۆریی ڕێزمانی فەرهەنگیی-ئەرکیی. ئەم تیۆرییە یەکێکە لە تیۆرییە سینتاکسییەکان، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بتایبەتە بە تیۆریی ڕێزمانی فەرهەنگیی-ئەرکیی. ئەم تیۆرییە یەکێکە لە تیۆرییە سینتاکسییەکان، کە لە دروستە سینتاکسیی و ئەرکییەکانی زمان دەکۆڵێتەوە. بنه‌ماكانى ڕێزمانى فه‌رهه‌نگیى-ئهركیى وه‌كو مۆدێلێكى ڕێزمان له چه‌ندیین زماندا په‌یڕه‌وكراوه. دروسته سینتاكسییهكانى چه‌ندیین زمان به‌پێى ئه‌م تیۆرییه نواندنیان بۆ كراوه و خراونه‌ته‌ڕوو. به‌ڵام له زمانى كوردییدا بنه‌ماكانى ئه‌م تیۆرییه به‌كارنه‌هێنراوه و تا ڕاده‌یه‌كى زۆر لێكۆڵه‌رانى زمانى كوردیى لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م تیۆرییه و به‌پێى ئه‌م تیۆرییه نه‌كردووه.
ئامانجى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئەوەیە، کە وه‌كو هه‌وڵێكى سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكێكه بۆ ئاشنابوون به ڕێزمانى فه‌رهه‌نگیى-ئهركیى. هه‌روه‌ها هه‌وڵدانێكه بۆ خستنه‌ڕووى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى، كه ئه‌م ڕێزمانه له‌سه‌رى ده‌ڕوات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئامانجى سه‌ره‌كیى لێكۆڵینه‌وه‌كه خستنه‌ڕووى نواندنى دروستەی ڕستەیە له زمانى كوردییدا به‌پێى بنه‌ماكانى ئه‌و تیۆرییە.
لێكۆلێنه‌وه‌كه جگه له پێشه‌كیى و ئه‌نجام و لیستى سه‌رچاوه‌كان؛ له دوو به‌ش پێكهاتووه:
له به‌شى یهكههمدا، بنەمای تیۆریی و چەمکە بنچینەییەکانی تیۆرییەکە خراونەتەڕوو. هەروەها سەرهەڵدان وئامانجی تیۆرییەکە لەم بەشدا باسکراوە. پەیوەست بە چەمکە بنچینەییەکانی تیۆرییەکەوە باسی دروستەکانی فەرهەنگ و وەچەپێکهاتە و ئەرکیی کراوە.
لە بەشی دووهەمی توێژینەوەکەدا باسی ئەرکە ڕێزمانییەکان و دروستەی ڕستە بەپێی تیۆریی ڕێزمانی فەرهەنگیی – ئەرکیی کراوە. لە تەوەرێکی دیکەدا باسی ڕۆلی ئەرکی فای ɸ لە پێکەوەبەستنی دروستەی وەچەپێکهاتە و دروستەی ئەرکییدا کراوە.