Zana Sediq; Nishtiman Muhammed
Abstract
سهلجوقییهكانی رۆم ده‌وڵه‌تیكی ئیسلامی بوو له ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵ دامه‌زرا، له دوای سه‌ركه‌وتنیان ...
Read More
سهلجوقییهكانی رۆم ده‌وڵه‌تیكی ئیسلامی بوو له ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵ دامه‌زرا، له دوای سه‌ركه‌وتنیان له جه‌نگی مه‌لازگرد به‌رامبه‌ر به رۆمه (بیزنطی)ه‌كان، په‌یوه‌ندی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له به‌رامبه‌ر هێزو گروپه‌كانی ده‌ره‌روه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاشتی و هه‌م شهر وه‌ستا بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سیاسیان په‌یڕه‌و كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هیز بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزو گرووپه‌كاندا، زۆر جار ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه‌و ئاشتی بهرقهرر بووه، له هه‌ندێ كاتیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر رۆیشتووه‌و ئه‌و هاوسه‌رگیرییه نه‌یتوانیووه په‌یوه‌ندییه‌كان به به‌هیزی بهێڵێته‌وه.
لە گرنگترین ئەو بەربەستانەى هاتنە ڕێگەى نووسینەوەى ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە مێژوونووسان بایەخێکی ئەوتۆیان بەلایەنى هاوسەرگیرى نەداوە بەتایبەتى ژیانى تایبەتى سەلجوقیەکانی ڕۆم وکەسانى باڵا لەناو دەوڵەتەکە بەهۆى ئەوەى کۆمەڵگەى تورکى کۆمەڵگەیەکى داخراوبووە، زیاتر گرینگ‌یان بەلایەنى سیاسی و سەربازى داوە و ئەو بابەتانەیان باسکردووە کە گشتین نەوەکو چوونە ناو ژیانى تایبەتى، بەڵام چەند توژینەوەو کتێبێک لەم بارەوە هەن وەک: المصاهرات السياسية بين خلفاء العباسيين وسلاطين السلاجقة (447 - 590هـ / 1055 - 1193م). محمد، نيشتمان بشير.
لەبەر گرنگى و بایەخى بابەتى هاوسەرگیرى سیاسی سەلجوقیەکان، بە باشمان زانى ئەم بابەتە بکەینە ناونیشانى توێژینەوەکەمان، لەلایەکى ترەوە بابەتى هاوسەرگیرى سیاسیى سەلجوقیەکانی رۆم لەگەڵ لایەن و وڵاتانى دەوروبەر نەبۆتە جێی باسى نووسەران و مێژوونوسان بۆیە تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە گرنگە و بەشێکى گرنگە لە مێژووى ئیسلامى لە ناوچەکە.
ئەم توێژینەوەیە لە پوختە و پێشەکى ودەرئەنجام و سێ تەوەر پێکدێت، لە تەوەرى یەکەم باس لە هاوسەرگیرى سەلجوقیەکان دەکرێت لەگەڵ دەوڵەتەکانى دراوسێدا بەتایبەتى عه‌باسییه‌كان و ئهرتهقیهكان و خوارزمییهكان و دانشمهندیهكان ، بەڵام هەرچى تەوەرى دووەمە ئەوا پێکهاتووە لە هاوسەرگیرى سیاسیى لە نێوان سەلجوقیەکان و زه‌نگییه‌كان و هەروەها لە نێوان سەلجوقیەکان و ئه‌یوبییه‌كان و لەگەڵ باسکردنى هاوسەگیرى سیاسی لەگەڵ و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌رزه‌ڕۆم ، کۆتا تەوەر کە تەوەرى سێیەمە باس لە هاوسەرگیری لەنێوان سەلجوقیەکان و له‌گه‌ڵ هیزه نا ئیسلامییه‌كان ده‌كات وه‌كو رۆمه (بیزنطینی)یه‌كان و فه‌رمانره‌وای (كرمان) و ئه‌رمه‌نه‌كان، دواجار له‌گه‌ڵ مه‌غۆله ئیلخانییهكان .