زانا محمد أمین سعید
پوخته
ئەم توێژینەوەیە تێروانینى هەرسێ ئاینی ئاسمانى (جولەكە،مەسیحى، ئیسلام) دەردەخات سەبارەت بە پرۆسەی هاوسەرگیرىوەك ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە تێروانینى هەرسێ ئاینی ئاسمانى (جولەكە،مەسیحى، ئیسلام) دەردەخات سەبارەت بە پرۆسەی هاوسەرگیرىوەك یەكەم هەنگاو لەدروستكردنى خێزان و باسى مەرج وئامانجەكانى ئەو پرۆسەیە دەكات لاى هەر یەكێك لەو ئاینانە.ئامانج لەم توێژینەوەیە ئاشكراكردنى یەكێتى مەبەست وئامانجەكانى هاوسەرگیریە لە ئاینە ئاسمانیەكاندا بەو پێیەی كە یەكسەرچاوەیان هەیە. لە توێژینەوەکەوە دەردەکەوێت زۆربەى یاسابەركارەكانى جیهانى هاوچەرخ ڕەچاوى ئەو مەرج و ئامانجانەیاننەكردووەو بەپێچەوانەشەوە بەناوى بانگەشەى ئازادیەوە لەمەبەست و ئامانجەكانى هاوسەرگیرى دەدرێت كە ئاینى زۆرینەىهاونیشتمانیان دانیپێداناوە، لەم توێژینەوەیەدا گرنگیدانى ئاینەئاسمانیەكان بەپرسى هاوسەرگیرى وەك خشتى یەكەمى خێزان وتا ڕادەیەک یەکدەنگیى ئەو ئاینانە لە مەرج و ئامانجەکاندادەردەكەوێت. لە باسەكەدا میتۆدى هەڵێنجان و شیكردنەوەى دەقەئایینیەكان و بەراووردكردنیان لەكاتى پێویستدا گیراوەتەبەر. لەئەنجامەكانى ئەم توێژینەوەیە گەیشتنە بەو ڕاستیەی کە مەرج وئامانجە ئاینیەکان هۆکارى بەختەوەرى خێزان و نەهێشتنى کێشە وئاریشەن و ئاینە ئاسمانیەكانیش لە بنەڕەتدا یەك سەرچاوەیان هەیەلە باس و بابەتە گرنگەكاندا بۆ یەك مەبەست هاتوون.