عەبدولجەبار مستەفا مەعرووف؛ بورهان ئەحمەد عەزیز
پوخته
توێژینه‌وه‌كه به ناونیشانی (نواندنی واتایی له دروسته مۆرفۆلۆژییهكانی زمانی كوردییدا). هه‌نگاوه‌كانی ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینه‌وه‌كه به ناونیشانی (نواندنی واتایی له دروسته مۆرفۆلۆژییهكانی زمانی كوردییدا). هه‌نگاوه‌كانی له فه‌رهه‌نگه‌وه ده‌ستی پێكردووه. له‌سه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونه هه‌نگاوی ناوه، كه زانیاریی مۆرفۆلۆژیش له فهرههنگدان. واتا سه‌رباری زانیارییه فۆنۆلۆژیی و سینتاكس و واتا، ئاخێوه‌ری زمان زانیاریی مۆرفۆلۆژییانهشیان هه‌یه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیارییانه دروسته و فۆڕمه مۆرفۆلۆژییهكان به‌كارهێنراون. بۆ دروسته مۆرفۆلۆژییهكان كار له‌سه‌ر وشه ههڵگوێزراو و لێكدراوه‌كان تا هه‌یكه‌لی دروسته‌كه دیاریی بكرێت و له ڕێیه‌وه نواندنی واتایی له‌و دروستانه‌دا دیاریبكرێت. نواندنه واتاییه‌كان له چوار ئاستدا تاقكیراونهتهوه، ئه‌وه سه‌لمێنراوه، كه نواندنی واتایی به ئاست و واتای فه‌رهه‌نگییه‌و پێكهاته‌یی و ناپێكهاتهییهوه، چوار جه‌مسه‌رییه و له هه‌ر جه‌مسه‌رێكدا نواندنی واتایی جیاواز هه‌یه و له نواندنی سه‌ره‌وه‌دا واتاكان ده‌بنه مۆرفۆلۆژیی و له خواره‌وه واتاكان فه‌رهه‌نگیین. توێژینه‌وه‌كه بۆ دیارییكردنی دروسته و نواندنه واتاییه‌كان پشتی به مۆرفۆلۆژیی و سیمانتیكی به‌رهه‌مهێنان به‌ستووه و به‌بپێی ڕێبازی په‌سنیی شیكاریی هه‌نگاوه‌كان نراون.