یاسین ئاشوور جەوهەر
پوخته
هەرێمی كوردستان، دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی (1991) بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە سیاسیی وستراتیژیی وئابوورییو ...
زیاتر بخوێنەوە
هەرێمی كوردستان، دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی (1991) بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە سیاسیی وستراتیژیی وئابوورییو سەربازییانەی كە لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراقو هەرێمی و جیهانیدا هاتنە كایەوە، توانی ببێتە خاوەن قەوارەیەكی یاساییو شەرعیو، بنەماكانی حوكمڕانی لەسەر ئاستێكی باڵا بونیاد بنێتو، جۆرێك لەجۆرەكانی رەوایەتی بۆ خۆی دەسەبەر بكات. لەپاش رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لەساڵی (2003)، هەرێمی كوردستان پێی نایە قۆناغێكی دیكەی مێژوویی زۆر گرنگەوە، لەم قۆناغەدا هێزە سیاسییە كوردییەكانی ناو هەرێمی كوردستان توانیان هەرێم وەك قەوارەیەكی دەستورییو یاسایی لەناو گرنگترینو باڵاترین بەڵگەنامەی دەوڵەتی عێراقیدا كە دەستوری هەمیشەیی عێراقە؛ بچەسپێننو، شەرعیەتێكی یاسایی بۆ هەرێم بەرقەرار بكەن.
لەپرسی دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لەدوای ساڵی (٢٠٠٣)؛ هەلێكی گەورەی سیاسییو ئابوورییو دیبلۆماسیی بۆ هەرێم رەخسا كە دەکرا هەنگاو بنێت بۆ دروستکردنی دامەزراوەی پیشەیی گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنێ؛ بەڵام لەم پرۆسەی بونیادنانو پێشكەوتنانەدا؛ دەسەڵاتی سیاسییو دامەزراوە سیاسییەكانی ناو هەرێم رووبەڕووی هەڵئاوسانێكی گەورەی سیاسییو قۆرغكردنێكی لەرادەبەری دەسەڵاتی سیاسی بوویەوە. گەندەڵی سیاسییو ئابووریی فراوان لەناو هەرێمدا تەشەنەیکرد. لێرەوە پرسی ریفۆرمی سیاسی لەناو دامەزراوە فەرمیو نافەرمیەكاندا بووە خواستو گوتاری سەرەكی هەم دەستەبژێری فەرمانڕەواو هەم ئۆپۆزسیۆنی سیاسیش.
ئەم توێژینەوەیە لەدوو تەوەری سەرەکیدا؛ پرسی ریفۆرمی سیاسی بەشێوەیەکی تیۆری و پاشان وەک هەوڵ وپرۆژەو ئەو یاسا و بڕیارانەی تایبەت بوون بەپرسی ریفۆرمی سیاسی لەهەرێمی کوردستان وەسفدەکات و شیکردنەوەیان بۆ دەکات. پاشان باسی گرنگترین ئەو کۆسپانە دەکات کە رێگرن لەبەردەم ئەنجامدانی ریفۆرمی سیاسی لەهەرێم.