ئازاد ئەحمەد حسین
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ( پەیڕەوی ئاماژەكردن لە زمانی كوردیدا - شێوەزاری سلێمانی) دا یە و سنووری ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ( پەیڕەوی ئاماژەكردن لە زمانی كوردیدا - شێوەزاری سلێمانی) دا یە و سنووری بابەتەكە، هەردوو ئاستی سینتاكس و پراگماتیك دەگرێتەوە، هەوڵدانێكە بۆ لێكدانەوە و شرۆڤەكردنی ئاماژەی ئەو كەرەستە زمانییانەی ، كە واتایەكی تاریك و ناڕوونیان هەیە و بە نیشانەی پراگماتیكی دانراون، بۆ ئەوەی واتاكانیان لای گوێگر ، یان خوێنەر ڕوونببێتەوە و لە پەیامی قسەكەر تێبگات. ئاماژە تەنیا گوزارشت لە شتێك ، یان چەند شتێك ناكات ، بەڵكو دەربڕینێكی كردەییە و گوزارشتێكی فرە ڕەهەندی هەیە و ڕۆڵێكی گرنگ و دیاری لە پڕۆسەی ئاخاوتندا هەیە ، واتە لە دەربڕین و گەیاندنی بیردا، بە ڕەگەزێكی سەرەكی دادەنرێت . ئەو دانە زمانییانەی ، پەیڕەوی ئاماژەكردن بەڕێوەدەبەن، ڕۆڵێكی كارایان لە داڕشتنی پێكهاتەی ڕستەدا هەیە و كەرەستە سەرەكی و ناسەرەكییەكانی ڕۆنانی ڕستە پێكدەهێنن، لەبەر ئەوە لێكۆڵینەوە لێیان ، هاوكات لێكۆڵینەوەیە لە ڕۆنانی ڕستە. هەموو ئەم گرنگیدانە هۆكاربوون ، بۆ ئەوەی توێژینەوەكە لەم بوارەدا ئەنجام بدرێت.