یاسین خالید حه‌سه‌ن؛ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ناسر
پوخته
بواری هاوخه‌باتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی نێوان باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌زۆری له‌ساڵانی جه‌نگی ...
زیاتر بخوێنەوە
بواری هاوخه‌باتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی نێوان باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌زۆری له‌ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌م به‌دواوه به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، كه تائێستاش به‌شێوازێكی زانستی به‌كه‌می له‌سه‌ری نووسراوه‌و لێكه‌وته شاراوه‌و گرنگه‌كانی ڕوونكراوه‌ته‌وه،به‌تایبه‌تی له‌سه‌روبه‌ندی دانووستان و ئاگربڕی (1970-1974)،كه‌ئه‌وه‌ش به‌ماوه‌یه‌كی گرنگی مێژووی كورد داده‌نرێت له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی بزاڤی سیاسی و فه‌ره‌نگییه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی نووسین و ڕۆژنامه‌وانی و كاری چاپه‌مه‌نی كوردییدا، به‌شێوازێك ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی نه‌ك ته‌نها به‌شی ڕۆژهه‌ڵات، بهڵكوبهسهرههموو پارچه‌كانی تری كوردستانیشدا هه‌بووه، ئه‌م توێژینه‌وه‌ش به‌كورتی ڕۆشنایی خستنێكه بۆسه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی مێژووی كورد له باشووری كوردستان وكاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شی ڕۆژهه‌ڵات، ماوه‌ته‌وه بڵێن توێژینه‌وه‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه له پوخته‌و دووته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتوه، یه‌كه‌میان :« دۆخی سیاسی و چالاكی حیزبی و كاری ڕێكخراوه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سایه‌ی به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئازاری 1970 تابهرپابوونهوهی شه‌ڕ لهیازدهی ئازاری 1974»، له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردوحكومه‌تی عێراق.به‌ڵام ته‌وه‌ری دووه‌م به‌زۆری جه‌ختكردنه‌وه‌یه لهسهرلایهنی فه‌رهه‌نگی باشوری كوردستان و چۆنێتی بره‌ودان به‌گه‌شه‌كردنی ڕووناكبیری كوردی له‌شاری به‌غدای ئهوماوهیهداو هاوكات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وت و ده‌سته‌ی ڕووناكبیریی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناونیشانی : « گه‌شه‌كردنی رووناكبیریی كوردیی له‌باشووری كوردستان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 1970-1975».