حسین اسماعیل علی؛ شێرزاد ازاد سلطان
پوخته
کۆمەڵناسى جیهانێکى گەورەیه. ئەنتۆنى گیدنز لە کتێبى ( ئاسۆ جیهانییەکاندا ) دەڵێ ( ئەگەر بابەتى سەرەکى ...
زیاتر بخوێنەوە
کۆمەڵناسى جیهانێکى گەورەیه. ئەنتۆنى گیدنز لە کتێبى ( ئاسۆ جیهانییەکاندا ) دەڵێ ( ئەگەر بابەتى سەرەکى کۆمەڵناسى مۆدێرنەى سەرەتایى ,بریتى بووبێ لە شیکردنەوەى گواستنەوەى کۆمەڵگا لە قۆناغى پێش پیشە سازییەوە بۆقۆناغى پیشەسازى , ئەوا ئەرکى کۆمەڵناسى مۆدێرنە ( کەلە شەستەکان ) ى سەدەى ڕابردووە وە دەست پێدەکات , بریتیە لە شرۆڤە کردنى گواستنەوەى کۆمەڵگا لە قۆناغى پێشەسازییەوە بۆ قۆناغى پاش پیشەسازى ( ئەلکترۆنى) و کارکردن بۆ شیکردنەوەى کۆمەڵگا لەم قۆناغە نوێیەدا.
بۆیە یەکێک لەو کاریگەریانەى جیهانگیرى لەسەر کۆمەڵگەکانى جیهان , وڵاتە ڕۆژئاواییەکان, بەگشتى و وڵاتانى جیهانى سێ یەم لەناویاندا کوردستان بەتایبەتى, برییتى یە لە گەشەپێدانى کۆمەڵگاکان لە ڕووى ( ئابورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى تەندروستى و ....هتد), بۆیە نەتەوەى کوردیش وەک نەتەوەکانى جیهان, ئەوا کەم تازۆر بەجیهانى بوون کاریگەریەکانى جیهانگیرى لەسەر گەشەسەندنى کوردستان بخەینە ڕوو لەڕوو ( ئابوورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى ڕۆشنبیرییەوە).