khoshnaw Hama Ameen؛ mahmood Ahmed
پوخته
کارە ئەسپێکتییەکان، یا جەختکردنەوەی باری سەرنج لە بارودۆخی دەربڕراو، یاخود بنیاتی کاتی پێکهاتەی بارودۆخ ...
زیاتر بخوێنەوە
کارە ئەسپێکتییەکان، یا جەختکردنەوەی باری سەرنج لە بارودۆخی دەربڕراو، یاخود بنیاتی کاتی پێکهاتەی بارودۆخ بابەتێکی ڕێزمانییە، و هەر زمانە بە پێی تایبەتیی زمانەکەی نیشانیدەدات، ئەم توێژینەوەیەش هەوڵێکە بۆ باسکردن لەو کارانەی، کە وەک کارە ئەسپێکتییەکان لە زمانی کوردیدا دەناسرێن، ئەگەرچى کوردی زمانێکی تێنسییە وەک لەوەی ئەسپێکتی بێت، لەوەشدا لە ئینگلیزی دەکات، بە پێچەوانەی ڕوسییەوە، کە تا ڕادەیەکی زۆر ئەسپێکتییە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نادات، کە کوردی ئەسپێکتی نییە، بەڵکو ئەوە ڕاستییەکە و بڕاوەتەوە، بۆ ئەم ئامانجەش ژمارەیەک لە فۆڕمی تێنسی دیاریکراو دەخەینەپێش چاو، کە ڕاستەوخۆ جەخت لە سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی بارودۆخەکان دەکەنەوە، هۆی هەڵبژاردنی ئەم بابەتەش ئەوەیە، لە ئەمڕۆدا زمانەکان شیدەکرێنەوە و پەسندەکرێن، تا هەموو ئاست و پێکهاتەکانیان بخرێتەڕوو، بەڵام شیکردنەوە و پەسنکردنی کارە ئەسپێکتییەکانی زمانی کوردی لە توێژینەوەیەکی سەربەخۆدا لەبەردەستدا نییە.لەم توێژینەوەیەدا سوود لە ڕێبازی شیکەرەوەی پەسنکەرانە وەرگیراوە، و سروشتی کارەکە ئەوەی خواستووە جگە لە پێشەکی، کە سەرەتایەکە بۆ چوونە نێو باسەکەوە، بە پێی پلانێک دابەشى دوو بەش بکرێت: بەشى یەکەم لە سێ تەوەرە پێکهاتووە، که تێیدا دەروازەیەک بۆ ئەسپێکت و پێکهاتەی ئەسپێکت و گریمانەی پێشکات خراوەتەڕوو. بەشى دووەمیش بۆ (کارە ئەسپێکتییەکان لە زمانی کوردیدا) تەرخانکراوە، وسێ تەوەرە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ خستنەڕووی گرنگترین ئەنجامەکان و، ڕیزکردنی سەرچاوە بەکارهاتووەکان بە دوای یەکدا..