ساکار محمد حسن گه‌ردى؛ فاطمة قادر مصطفى
پوخته
جوگرافیاى (گوندنشین) یه‌کێکه له لقه نوێیه‌کانى جوگرافیاى مرۆیى، لێکۆڵینه‌وه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه ...
زیاتر بخوێنەوە
جوگرافیاى (گوندنشین) یه‌کێکه له لقه نوێیه‌کانى جوگرافیاى مرۆیى، لێکۆڵینه‌وه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سهرهتاکانىسهدهى ڕابردوو، جا ئه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ى شێوازى نیشته‌جێبوون، ولایه‌نى گه‌شه وئابوورى وکۆمهڵایهتییهوهبێت، یان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چارهسهرکردنو جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان بێت. ئه‌م بایه‌خ پێدانه‌ش له‌چه‌ندین بواردا خۆى ده‌بینێته‌وه، له‌وانه له بوارى ئابوورى وکۆمه‌ڵایه‌تى وجوگرافى. یه‌کێک له‌و باسانه‌ى که له‌بوارى جوگرافیاى گوندنشینى جێگاى بایه‌خ پێدانه بریتیه له مۆرفۆلۆژیاى گونده‌کان، چونکه فاکتهرهجوگرافیهکان ڕۆلێکى دیاریان هه‌یه له ده‌رکه‌وتنى شێوه‌ى گونده‌کان له ڕووى شێوازى دابه‌شبوونى خانوهکانودروستکردن وکه‌ره‌سته‌ى بیناکارى خانوه‌کان وشه‌قام وکۆڵانى گونده‌کان، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆکارێک بۆزیاتر به‌دواداچوون وتوێژینه‌وه وده‌رخستنى ئه‌و فاکته‌رانه‌ى که له‌پشت مۆرفۆلۆژیاى گوندهکانهوهن، هه‌رناوچه‌یه‌ک وههرێمێکى جوگرافى خاوه‌نى جۆرێک له مۆرفۆلۆژیاى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه.